ڕاگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە بەم شێوەیەیە:
"لە رۆژی ١٩ی تشرینی دووەمدا یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات) لە رۆژئاوای هەرێمی حەسەکە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد. لە یۆپەراسیۆنەکەدا ٤ کەس دەستگیرکران. ناوی دەستگیرکراوەکان بەم شێوەیەیە:
حاتەم ساڵح ئەلکرەیس (ئەندامی شانەیەکی شاراوەی ڕژێمی سوریا کە پەیوەندی لەگەڵ داعشدا هەیە)
ئەحمەد محەمەد ئەلکرەیس (ئەندامی شانەی شاراوەی ڕژێمی سوریا)
عودەی ساڵح ئەلکرەیس
سامی مەحمود ئەلکورەیس
هەروەها دەست بە سەر ژمارەیەک چەق و تەقەمەنی و ئامێری تەکنیکیدا گیرا."
ف.ق