ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئیدانە کران
هاووڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕژانە سەرشەقامەکان. -
لە حەسەکە و دێرزور ٦ چەتەی داعش دەستگیر کران
یەکە تایبەتەکانی سەر بە هێزەکانی قەسەدە بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش لە گوندەکانی حەسەکە و دێرزور ٦ چەتەی رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان دەستگیر کرد. -
"لە عەین عیسا ١٢ چەتەی داگیرکەر کوژران"
زیاد حەڵەب فەرماندەی قەسەدە لە ناوچەى عەین عیسا رایگەیاند، هێرشی داگیرکەرانیان بۆ سەر گوندەکانی ناوچەی عەین عیسا تێکشکاندووە و بەلانیکەمەوە ١٢ چەتەى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون. -
خەڵکی دربێسی چالاکییان بۆ پشتیوانیکردن لە قەسەدە رێکخست
هاووڵاتییانی ناوچەى دربێسی لە کانتۆنی حەسەکە بۆ پشتیوانیکردن لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) چالاکییان ئەنجامدا. -
گابریەل: بانگەشەکانی رادەستکردنی عەین عیسا بە ڕژێم راست نین
کینۆ گابریەل وتەبێژی قەسەدە وتی،"بانگەشەکانی رادەستکردنی عەین عیسا بە ڕژێم راست نین و لەسەر بناغەی خۆپاراستن وڵامی هەموو هێرشێک دەدەینەوە. -
شەهبا: رێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە چالاکی مانگرتنی زیندانیان بەڕێوەچوو
بۆ دەربڕینی پشتیوانی بۆ چالاکی زیندانیانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا کە بە مەبەستی شکاندنی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە، لە ناوچەی شەهبا رێپێوانێکی بەرفراوان بەڕێوەچوو. -
ژنە رفێنراوەکانی عەفرین
پرۆژەى ژنە بێسەروشوێنکراوەکانی عەفرین (Missin Afrin Women Project) کار بۆ بە دیکۆمێنتکردنی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین دەکات، کە لە ساڵی ٢٠١٨ و لە دوای داگیرکردنی عەفرینەوە ٢٠٠ ژنیان رفاندووە. -
سپای داگیرکەری تورکیا گوندەکانی شەرا و شێراوای تۆپباران کرد
سپا داگیرکەرەکەی تورکیا بە قورسی گوندەکانی ناوچەکانی شەرا و شێراوای هەرێمی عەفرینی تۆپباران کردوە و تا ئێستا زیانەکانی تۆپبارانەکە نەزانراون. -
جموجوڵی داگیرکەران لە تل تەمەر وزرگان زۆر بووە
سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی جمووجوڵی خۆیان لە نێوان تل تمەر و زرگان-ی حەسەکە زۆرکردووە. -
سەودا وهێرش لەسەرعەین عیسا
دەوڵەتی تورک کە بە پەلە خاڵەکانی چاودێری خۆی لە ئیدلب چۆڵ کردووە هێرشەکانی بۆ سەرعەین عسیا چڕترکردووەتەوە. لە دوێنێوە قەسەدە لە دژی هێرشەکان بەرخۆدان دەکەن، ڕووسیا و ڕژیمی سووریاش سەیردەکەن. ئەمە دەری دەخات کە ڕێکەوتنێکی قڕێژ کراوە. -
لە گوندی مشیرفیەی عەین عیسا شەڕ قورسە
لە گوندی مشیرفیەى عەین عیسا لە نێوان قەسەدە و چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا شەڕێکی قورس هەیە. -
منبج بۆردومانکرا و لە تلتەمر و زرگانیش جموجوڵی سەربازی هەیە
سوپای تورکی داگیرکەر گوندی تۆخار لە باکووری رۆژهەڵاتی منبج بۆردومانکرد. هاوکات لە ناوچەکانی نزیک بەرەکانی شەڕ لە تلتەمر و زرگان چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان بە جموجوڵ کردووە. -
هاوڵاتیانی عەین عیسا ناڕەزاییان بەرانبەر داگیرکەری تورک پیشاندا
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری کانتۆنی گرێ سپی بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بێدەنگی رای نێودەوڵەتی لە بەرانبەر هێرشەکان، لە ناوچەی عەین عیسا چادری کردەوە. -
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەراندا، ٢ هاوڵاتی عەین عیسا برینداربوون
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، مانگێکە هێرشەکانیان بۆ سەر عەین عیسا و گوندەکانی چڕ کردووەتەوە. لە هێرشی ئەمڕۆدا ٢ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون. -
هاوسەرۆکی مەسەدە: رووسیا دەیەوێت عەین عیسا رادەستی حکومەتی سوریا بکات
ئەمینە عومەر هاوسەرۆکی مەسەدە رایگەیاند، رووسیا فشاری لەسەر قەسەدە دروست کردووە کە عەین عیسا رادەستی حکومەتی سوریا بکات. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕۆژهەڵاتی عەین عیسای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسایان تۆپباران کرد. -
فەرماندەیەکی قەسەدە: هێرشی داگیرکەرانمان تێکشکاند
عەزیز غەربیسان یەکێک لە فەرماندەکانی قەسەدە ڕایگەیاند کە هێزەکانیان هێرشی داگیرکەرانیان تێکشکاند و وتی، " فڕۆکەجەنگییەکانی چەتەکان شوێنی هاووڵاتیانیان بۆردومان دەکەن". -
لە گوندی مشیرفەی عەین عیسا شەڕێکی قورس هەیە
لە گوندی مشیرفە لە ٢ کیلۆمەتریی رۆژهەڵاتی عەین عیسا، شەڕ لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا بە قورسی بەردەوامیی هەیە. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیانکرد و لەسەر رێگای ئێم ٤ شەڕە
گوندی مشیرفەی عەین عیسا لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆردومان دەکرێت و لە دەورووبەری گوندی سەیدان و لەسەر رێطای ئێم ٤ شەڕە. -
توندوتیژیی سەر ژنانی ناوچە داگیرکراوەکان ئیدانە کرا
ئەنجوومەنی ژنانی رەقا و یەکێتیی ژنانی گەنج بە رێکخستنی چالاکییەک لە شاری رەقا تاوانەکانی سەر ژنان و گەلی ناوچە داگیرکراوەکانیان ئیدانە کرد. -
ژنانی ڕەقا تاوانی جەنگ-ی دەوڵەتی تورک-یان ئیدانەکرد
بەڕێوەبەڕی ژنانی ڕەقا بە ئامانجی ئیدانە کردنی تاوانی شەڕ وکردەوە دژی مرۆڤایەتیەکانی دەوڵەتی تورک چالاکییەکی ٣ڕۆژەیان بەڕێوەبرد و ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی بوو. -
تەرمی شەڕڤانی یەپەگە فەرهاد عەفرین سپێردرایە خاک
لە حەلەب تەرمی شەڕڤانی یەپەگە فەرهادعەفرین کە بەهۆی کێشەی دڵ شەهید ببوو سپێردرایە خاک. -
دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی ٧ کەسی ڕفاند
ڕژێمی داگیرکەری تورک کە گرێ سپی داگیرکراو، ٧ کەسی ڕفاند. -
یەپەگە لێدوانێکی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی بە درۆ خستەوە
یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە لیدوانێکی سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی بە درۆ خستەوە کە وتبووی، "یەپەگە هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە". -
عەین عیسا: چەتەکان هێرشەکانیان بۆ سەر رێگای نێودەولەتی M4 چڕتر کردووەتەوە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ چەتەکانی هەوڵ دەدات رێگای نێودەوڵەتی M4 لە ناوچەی عەین عیسا داگیر بکات.