ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ئەمینە ئۆسێ: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک پلان بۆداڕێژراون
ئەمینە ئۆسێ جێگیری هاوسەرۆکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیمۆکراتیکی باکور-رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەین عیسا جدین، پلان بۆداڕێژراون و بە مۆڵەتی روسیا ئەنجام دەدرێن. -
پەیەنەکە بانگەوازی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد، ڕۆڵی خۆیان بگێڕێت
پەیەنەکە لەبارەی هێرشی پەدەکە بۆ سەر هێزەکانی گەریلا و برینداربوونی ٣ گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، گەلی باشوور، پارتەکان و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی نەتەوەیی خۆیان بگێڕن. -
لە عەین عیسا شەڕ ڕوویدا
دەوڵەتی تورک هەوڵیدا لە گوندی موئەلەکی عەین عیسا و رێگای ئێم٤ پێشڕەوی بکات. لەنێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای داگیرکەریدا شەڕ ڕوویدا. -
پەدەکە لە قامشلۆ شەرمەزارکرا
لە قامشلۆ بە سەدان کەس، لەدژی سیاسەتەکانی پەدەکە و هێرشی هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی گەریلا لە باشووری کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. -
تەرمی شەهیدی یەپەگە تێکۆشەرعەفرین بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید تێکۆشەر عەفرین شەڕڤانی یەپەگە لە هەرێمی شەهبا بە مەراسیمێکی شایستە بەخاکسپێردرا. -
دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر ناوچەى شەرای عەفرین و گوندەکانی
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ناوچەى شەرای عەفرین و گوندەکانی دەورووبەری شەرای بۆردومانکرد. -
قەسەدە هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر عەین عیسا تێکشکاند
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەوڵیدا بە هێرش بڕواتە ناو عەین عیسا، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە بەرەنگارییان کرا و هێرشەکەیان تێکشکێنرا. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک و بنەماڵەکانیان لە جندرێس بەربوونە یەکتر
لە ناوچەى جندرێسی عەفرین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، چەتەکان و خەڵکی هێنراوی غوتەى رۆژهەڵات، بەربوونە یەکتر. دەوترێت لەو پێکدادانەی نێوانیاندا چەندین کەس کوژراون. -
لە دربێسی تەقینەوەیەک ڕوویدا: ٢ منداڵ بریندار بوون.
لە ناوچەی دربێسی لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستیدا ٢ منداڵ بریندار بوون. -
لە دێرەزۆر سێ چەتەی داعش دەستگیرکران
قەسەدە ڕایگەیاند: لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، سێ چەتە لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکراون. -
سەرۆک عەشیرەتەکانی عەین عیسا: پشتیوانی قەسەدەین
سەرۆک عەشیرەتەکانی عەین عیسا رایانگەیاند، لە دژی دەوڵەتی تورک پشتیوانی لە قەسەدە دەکەن. -
تەرمی شەهید میشۆ بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید مەحمود میشۆ ئەندامی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن بەخاک سپێردرا. -
لە تەقینەوەیەکدا لە سەرێکانی ١٤ داگیرکەر کوژران
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە سەرێکانی ١٤ داگیرکەر کوژراون. -
چەتەکانی تورکیا لە عەفرین ١٥ کەسیان رفاند
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی بیێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین ١٥ کەسی مەدەنیان رفاند. -
هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر گوندی ئوم کێف لە تلتەمەر تێکشێنرا
هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر گوندی ئوم کێف لەلایەن ئەنجوومەنی سەربازیی سریانییەکانی تەلتەمەرەوە تێکشکێنرا. -
ئەنجومەنى سەربازیی گرێ سپی: چاودێریی ئاگربەست دەکەین
ئەنجومەنی سەربازیی گرێ سپی رایگەیاند، "بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستەکە، خاڵی چاودێری دروست دەکەین". -
داگیرکەران لە جندرێس ٤ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند
کردەوەی ڕفاندن، دەستدرێژی، دزی و تاڵان و کوشتن، لە لایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەبەرانبەر خەڵکی عەفرین بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا لە ناوچەی جندرێس ٤ کەس ڕفێنران کە دووانیان ژنن. -
٤ چەتە لەلایەن یەکینەکانی دژە تیرۆری یەپەگەوە دەستگیرکران
لە ئۆپەراسیۆنێکی یەپەگە-دا لە تل حەمیس چوار چەتەی داعش دەستگیرکران و دەست گیرا بەسەر هەندێک جبەخانە و ئامێری تەکنیکی چەتەکان-دا. -
داگیرکەران لە سەرێکانی مێژوو تاڵان دەکەن
مەرسەدی سوری رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گردی تەل خەلەف هەڵدەکۆڵێت و بەرهەمە مێژووییەکان دەدزێت. -
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا چەندین چالاکی بۆ پشتگیری شەنگال ئەنجامدران
ڕێککەوتنی سەر شەنگال کە لە لایەن بەغدا و پەدەکە ئیمزاکراوە، لە ژمارەیەک شاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا. -
عەفرین: سوپای تورک و چەتەکانی چەندین کەسی مەدەنیان رفاند
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندەکانی باسوفان و کبێشینی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین چەندین کەسی مەدەنیان رفاند. -
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ٣ سەرباز و چەتەیەک کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین رایگەیاند، لە ٣ و ٢ی کانونی یەکەم دا، لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانیاندا، ٣ سەرباز و چەتەیەک کوژراون و ٤ سەرباز و ٤ چەتەش برینداربوون. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین، شوێنەواری مێژوویی تاڵان دەکات
بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەرێمی عەفرین رایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکان گردی کتخی مێژوویی، تاڵان و وێران دەکەن. -
داگیرکەران باکووری عەین عیسا و گوندەکانیان تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ناوەندی ناوچەی عەین عیسا و دەوروبەریان تۆپباران کرد. -
ناوەندی عەین عیسا تۆپبارانکرا
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ناوەندی عەین عیسایان تۆپباران کرد.