لە دێرەزۆر سێ چەتەی داعش دەستگیرکران
قەسەدە ڕایگەیاند: لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، سێ چەتە لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکراون.
قەسەدە ڕایگەیاند: لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، سێ چەتە لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکراون.
هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لەسەر ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئاسایش، دژی چەتەکانی داعش لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە هێزەکانی ئاسایش لە شارۆچکەکانی تەیانە و شهێل لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، دژی شانە نۆستووەکانی چەتەکانی داعش ئۆپەرسیۆنێکیان ئەنجامدا.
هەروەها هاتووە: لەو ئۆپەرسیۆنەدا، سێ چەتە بەناوەکانی؛ زیاد سوبحی ئەمین، ناسراو بە (ئەبو قەقا ئەلقوڕەیشی)، محەمەد محسێن سوڵتان ناسراو بە (ئەلئەتراش) و فارس موسا سەلبی، دەستگیرکران.
ف.ق