ئەنجومەنى سەربازیی گرێ سپی: چاودێریی ئاگربەست دەکەین
ئەنجومەنی سەربازیی گرێ سپی رایگەیاند، "بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستەکە، خاڵی چاودێری دروست دەکەین".
ئەنجومەنی سەربازیی گرێ سپی رایگەیاند، "بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستەکە، خاڵی چاودێری دروست دەکەین".
دوای ٢ هەفتە لە تۆپبارانی سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی دەورووبەری شارۆچکەى عەین عیسا و رێگای ئێم ٤ ، لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە کۆپتەرەکانی رووسیا دەستیان بە گەڕان بە ئاسمانی ناوچەکەدا کردووە.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایانگەیاند، رۆژی دووشەممە ٧ی کانوونی یەکەم لەگەڵ حکومەتی رووسیا و سوریا رێککەوتبوون، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە خاڵی چاودێریی ئاگربەست دروست بکەین.
ریاز خەلەف فەرماندەى ئەنجوومەنی سەربازیی گرێ سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر دروستکردنی ٣ خاڵی چاودێریی هاوبەش لە رۆژهەڵات، رۆژئاوا و باکووری ناوچەى عەین عیسا لەسەر رێگای ئێم ٤ رێککەوتون.
ئەنجوومەنی سەربازیی گرێ سپی ئاماژەى بەوەشکردووە، پێشتریش بە راگەیاندراوێک بێدەنگیی رووسیا و هێزەکانی حکومەتی بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئیدانە کردبوو.
ژ.ت