٤ چەتە لەلایەن یەکینەکانی دژە تیرۆری یەپەگەوە دەستگیرکران
لە ئۆپەراسیۆنێکی یەپەگە-دا لە تل حەمیس چوار چەتەی داعش دەستگیرکران و دەست گیرا بەسەر هەندێک جبەخانە و ئامێری تەکنیکی چەتەکان-دا.
لە ئۆپەراسیۆنێکی یەپەگە-دا لە تل حەمیس چوار چەتەی داعش دەستگیرکران و دەست گیرا بەسەر هەندێک جبەخانە و ئامێری تەکنیکی چەتەکان-دا.
ئەمرۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، لەسەر ئۆپەراسیۆنێکی شەڕڤانانی دژی چەتەکانی داعش لە تل حەمیسی سەربە حەسەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە لەلایەن یەکینەکانی دژە تیرۆر (YAT)ـەوە لە ناوچەی تل حەمیس دژی چەتەکانی داعش ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا کە تێدا چوار چەتە دەستگیرکران.
ناوی چەتەکانیش بەمشێویەیە ڕاگەیەندراوە: محسێن فەحد ئەلدەواحی، قازی دۆحان، حەمەد عەلی ناسر و محەمەد محسێن فەحد ئەلدەواحی، هەروها ئاماژە بەوەکراوە کە محسێن فەحد ئەلدەواحی و قازی دۆحان، پێشتر کاری هەواڵگیریکیان بۆ داعش کردووە و بەشداری زۆرێک لە شەڕەکان بوون.
لە کۆتاییش ئاماژە بەوەکراوە، کە لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو چوار چەتەیە لەو ئۆپەراسیۆنەدا، دەست گیراوە بەسەر هەندێک جبەخانە و ئامێری تەکنیکی چەتەکان-دا.
ف.ق