ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
داگیرکەران بە قوورسی کەمپی عەین عیسا ودەورووبەری تۆپباران دەکەن
دەوڵەتی داگیرکەری تورک وچەتەکانی کەمپی عەین عیسا و گوندی مۆەلەکێ و رێگەی ئیم ٤تۆپباران دەکەن. -
هێزەکانی رزگاری عەفرین: لە ساڵی ڕابردوو ٢٦٥ داگیرکەرلە عەفرین کوژراون
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماری چالاکییەکانی لەدژی داگیرکەران لە لە عەفرین ئاشکرا کرد و وتی،" لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢٦٥ داگیرکەر کوژراون کە ٣٠کەسیان سەربازی سوپای تورک بوون". -
نەورۆزئەحمەد: ئێمە بە ئیرادەیەکی بەهێز ساڵی ٢٠٢١ دەستپێدەکەین
فەرماندەی گشتی یەپەژە نەورۆز ئەحمەد دەستنیشانیکرد کە لە ڕووی سیاسی و سەربازیەوە بەهێزێکی زۆرتر، بە پێداگری وئیرادەیەکی بەهێزەوە ساڵی ٢٠٢١دەستپێدەکەین. -
داگیرکەران تەلتەمریان بۆردومانکرد
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی دەردارا-یان لە ناوچەى تەلتەمر بۆردومانکرد. -
فەرماندەیی یەپەژە: بەرپرسیارەتی ئێمە زۆرتردەبێت
فەرماندەی گشتی یەپەژە ، نەورۆزئەحمەد دەستنیشانیکرد کە هێرشی داگیرکاری زۆرتربووە و لەساڵی ٢٠٢١دا بەرخۆدانی ئێمە فراوانتر دەبێت و وتی، : یەپەژە چۆن بووە پێشەنگی شەڕی داعش ، لە داهاتووشدا هەمان ڕۆڵ بگێڕێت. -
ئەشرەف هیلال لە کاتی دەوامدا شەهیدبوو
بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئەشرەف هیلال ئەندامی بەڕێوەبەری هاتووچۆ شەهید بووە. -
وتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: تورکیا تاکە لایەنە پشتیوانی لە شانەکانی داعش دەکات
عەلی حەسەن وتەبێژی هێێزەکانی ئاسایشی ناخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، دەوڵەتی تورک تاکە لایەنە، کە پشتیوانیی سەرەکی لە شانەکانی داعش لە ناوچەکەدا دەکات. -
لە شێراوای عەفرین بۆپشتگیری لە مانگرتووان چالاکی بەڕیوەچوو
لە ناوچەی شێراوای عەفرین، یەکێتی ژنانی ئازاد بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی سیاسی کە لە دژی گۆشەگیری سەررێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیانپێکردووە، ڕێپێوانێکیان بەرێوە برد. -
لە ئەمساڵدا لە سووریا ١٢٣٦کەس بە بۆردوومانی فڕۆکەجەنگیەکانی ڕووسیا کوژراون
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، لە ساڵی ٢٠٢٠دا فڕوکە جەنگیەکانی ڕووسیا زیاتر لە ٨ هەزارهێرشی ئاسمانیان لە سووریا ئەنجامداوە کە هەزار و ٢٣٦ کەس کوژراون .\، ٢٣٥کەسیان مەدەنی بوون. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک عەین عیسا تۆپباران دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک وچەتەکانی کەمپی عەین عیسا، گوندی مشەرفێ و رێگای ئێم٤ تۆپباران دەکەن. -
ئاسایشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاماری چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی ئاشکرا کرد
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠٢٠دا گرینگی دابە تێکۆشان لە دژی شانە نووستووەکانی داعش و گروپە چەتەکانی تر،هەروەها تێکۆشان لە دژی تیرۆرکە ئارامی ناوچەکەی کردووەتە ئامانج. -
چەتەکانی تورک لە عەفرین ٥ کەسی دیکەیان ڕفاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان، لە عەفرین ٥ کەسی دیکەی سڤیلیان ڕفاند. -
لە هەرێمی شەهبا پرۆسەی خویندن بەردەوامە
هەنا کالۆ ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، بە تایبەتی لەسەر ناوچەی تەل رەفعەت و ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان و خوێندکارەکانیان لە هێرشەکان هێز وەردەگرن و بە بڕیارەوە بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن دەدەن. -
ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان گەیشتە گرکێ لەگێ
ڕێپێوانی درێژمەودای تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێری سووریا و یەکێتی ژنی گەنجی-ی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەمڕۆ گەیشتە شارۆچکەی گرکێ لەگێ لە کانتۆنی قامیشلوو. -
لە دێرئەزۆر گۆشەگیری وهیرشەکان ئیدانە کران
گەنجان لە دێرئەزۆر،هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرو گۆشەگیری ئیمڕاڵیان ئیدانەکرد. -
قەسەدە: لە بەرخۆدانی عەین عیسا ٥ شەڕڤان شەهید بوون
قەسەدە دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە لەوهێرشانەدا ٥شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون. -
خەلەف بانگەشەکانی 'پەیمانی' عەین عیسای بەدرۆخستەوە
فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی رایگەیاند، هیچ رێکەوتنێک لەبارەی عەین عیساوە لەگەڵ رووسیا نەکراوە. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک هەڕەشە لە هاووڵاتیانی شێراوای عەفرین دەکەن
چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڕەشە لە هاووڵاتیانی شێراوای عەفرین دەکەن کە لەماڵەکایان دەریان دەکەن. -
ئەندامێکی مەجلسی ئەلحەسەنی دێرئەزۆر کوژرا
ئەندامێکی مەجلسی ئەلحەسەن-ی دێرئەزۆرلە لایەن چەند چەکدارێکی نە ناسراوهێرش کراوەتە سەری و لە ئەنجامدا کوژرا. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک عەین عیسای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو گوندی عەین عیسا و رێگای ئێم٤ی تۆپباران کرد. -
پێکهاتەکانی گرێ سپی خاوەنداری لە بەرخۆدانی قەسەدە دەکەن
لە ناوچەی جڕینی رۆژئاوای گرێ سپی بە ئامانجی پیشاندانی خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی قەسەدە لەدژی هێرشەکانی تورک و چەتەکانی ، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. -
'ئێمە لەگەڵ هەسەدەداین'
ئەنجومەنی گەنجانی تەبقای پارتی داهاتووی سوریا رایگەیاند، ئەوان ئامادەن لەبەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەین عیسا بەشداری لە بەرخۆداندا بکەن. -
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین ٩٠٠ داریان بڕیەوە
سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرینی داگیرکراو، ٩٠٠ دارە زەیتونیان بڕیەوە. -
چەتەکانی سوڵتان موراد ژنێکی بە رەگەز عەرەبی خەڵکی عەفرینیان کوشت
رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، چەتەکانی سوڵتان موراد دوای رفاندنی ژنێک لە عەشیرەتی ئەلئومەیرا ، ناوبراویان کوشتووە.