ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
بە هەزاران کەس بۆ عەفرین ڕژانە سەرشەقامەکان
بە بۆنەی ٣هەمین ساڵی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکان. -
لە ئۆپەراسیۆنێکی قەسەدەدا ٣ چەتەی داعش دەستگیرکران
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە گوندەوارەکانی دێرئەزۆر ٣ چەتەی داعشیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەرچەکەکانیاندا گرت. -
مەسەدە: رووسیا و حکومەتی سوریا بەرپرسی داگیرکردنی عەفرینن
مەسەدە بە بۆنەى ساڵیادی هێرشەکان بۆ داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە رایگەیاند، رووسیا و حکومەتی سوریا بەرپرسی داگیرکردنی عەفرینن. -
دایکی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی قەسەدە کۆچی دوایی کرد
خەزنە حاج حسێن دایکی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە کۆبانێ کۆچی دوایی کرد. -
'دەوڵەتی تورک لە عەفرین تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات'
رێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە حەلەب بە ئامانجی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک کۆبوونەوە و ئاماژەیان بە تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەریمەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد. -
دایکی مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە کۆچی دوایی کرد
دایکی مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە بە ناوی خەزنە حاج حسێن لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە کۆبانی کۆچی دوایی کرد. -
سەرەک چەتەیەکی داعش لە ئۆپراسیۆنی یات لە حەسەکە دەستگیرکرا
یەکەکانی دژە تیرۆر (یات)ی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ئۆپراسیۆنێکدا یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی داعشیان لە حەسەکە دەستگیرکرد. -
هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە تەنورییەى قامیشلۆ ئیدانە کرا
لە شارۆچکەى تەنورییەى قامیشلۆ بە رێکخستنی رێپێوانێک هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و عەفرین ئیدانە کرا. -
عەفرینییەکان: تاوەکو ئازادیی عەفرین بەردەوام دەبین لە بەرخودانەکەمان
عەفرینییەکان بە رێکخستنی چالاکییەک داگیرکەریی دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد و رایانگەیاند، "تاوەکو خاکەکەمان ئازاد نەبێت بەردەوام دەبین لە بەرخودانەکەمان". -
خەڵکی رەقا: عەفرین لە دڵی ئێمەدایە
کۆمیتەی پەروەردە و فێرکردنی رەوا، بۆ شەرمەزاکردنی داگیرکردنی عەفرین ٣ ساڵ بەرلەئێستا، بە دروشمی 'عەفرین لەدڵی ئێمەدایە` چالاکیان ئەنجامدا. -
لە قامیشلووچالاکی پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانەکان بەردەوامە
چالاکی چادرهەڵدانی گەنجان لە قامیشلوو کە بە ئامانجی خاوەندارەتی لە مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی دەستپێکردووە، ٧ڕۆژە بەردەوامە. -
سوپای تورکیا لە ناو خاکی سووریا خاڵی نوێی سەربازی دامەزراندووە
دەوڵەتی تورک کردەوە داگیرکاریەکانی لە ناو خاکی سووریا بەردەوام دەکات. لە رۆژئاوای حەما خاڵی نوێی سەربازی دامەزراندووە. -
داگیرکەران هێزێکی زیاتر بۆ گوندێکی نێوان تەل تەمر و زرگان دەگوازنەوە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێزی زیاتر بۆ گوندێکی نێوان ناوچەی تەل تەمر و زرگان دەگوازێتەوە. -
لە ئیدلب لە بارەگای سوپای تورک درا
لە باکووری ئیدلب لە بارەگایەکی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر درا. -
وتەبێژی یەپەگە: تەمەنی هیچ ئەندامێکمان لە ١٨ ساڵ کەمتر نییە
نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە رایگەیاند، هەندێک کەس دەیانەوێت شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕەش بکەن و لەدژی یەپەگە شەڕێکی تایبەتی قێزەون بەڕێوەدەبەن و وتی، "ئێمە لە چوارچێوەی پڕۆتۆکۆڵی نێودەوڵەتی دەجووڵێینەوە و تەمەنی هیچ ئەندامێکمان لە ١٨ ساڵ کەمتر نییە." -
چۆمسکی: شۆڕشی ڕۆژئاوا مۆعجیزەیە، دەبێت جیهان ئەوە ببینێت
نوام چۆمسکی نووسەر و ڕۆشنبیری بە ناوبانگی ئەمریکی لە سیمینارێکدا بۆ زانکۆی ڕۆژئاوا وتی: " شۆڕشی ڕۆژئاوا مۆعجیزەیەکی بەنرخە، دەبێت بە جیهاندا نیشان بدرێت." -
گەلی عامودێ: ئێمە درێژەدەری ڕێبازی ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالانین
هاووڵاتیانی عاموودێ کە سەردانی چادری چالاکی قامیشلوویان کرد، وتیان : ئێمە بەردەوام درێژەدەری ڕێباز و خوێندکاری قوتابخانەی فکر و فەلسەفەی رێبەرعەبدوڵا ئۆجالان دەبین و خاوەنداریەتی لە چالاکانی مانگرتوو دەکەین." -
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: حکومەتی شام لەبەردەم چارەسەری ڕێگرە
دەستەی کاروباری دەرەوەی، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، حکومەتی شام لە بەرپرسیاری هەڵدێت و لەبەردەم چارەسەری قەیرانەکە ڕێگری دروست دەکات. -
چالاکی چادرهەڵدان لەحەسەکە بەرفراوان دەبێت: ١١گروپ بەشداربوون
چالاکی چادرهەڵدان لە شاری حەسەکە بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی گیراوانی مانگرتوو دەستیپێکردووە، ١١ گروپی نوێ بەشداربوون. -
سوپای تورک شەهبا تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی کانتۆنی شەهبا و بەنداوای شەهبا تۆپباران دەکات. -
لە حەسەکە چالاکی چادرهەڵدان؛ لەدژی گۆشەگیری یەکدەگرین
لە شاری حەسەکە بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی گیراوانی سیاسی کە لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانیان لەخواردن گرتووە، چالاکی چادرهەڵدان ٢ڕۆژە بەردەوامە. -
سوپای تورک گوندەکانی عەفرین و شەهبا تۆپباران دەکات
سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی چەندین گوندی عەفرین وشەهبا-یان تۆپباران کرد. -
سوپای تورکی داگیرکەر لە ٣ قۆڵەوە عەین عیسا بۆردومان دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ گروپە چەتەکانیدا، عەین عیسا و رێگای ئێم ٤ بە چڕی بە تۆپخانەکانیان بۆردومان دەکەن. -
گەنجان لە حەسەکە پشتگیری گیراوانی مانگرتوویان کرد
تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج، بە چالاکییەکی هاوبەش خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی بەندکراوانیان کرد کە بۆکۆتایی هێنان بە گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانیان لەخواردن گرتووە. -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی ٤ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد
ناسنامەی ٤شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە دێرئەزۆر لە ڕێکەوتەکانی ٧-٩ کانوونی دووهەم لەسەر ئەرکەکانیان شەهیدبوون ، ئاشکرا کرد.