ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
خۆبەڕێوەبەریی: سەردانی شاندی هاوپەیمانی بۆ هەولێر زیان بە پرسی کورد دەگەیەنێت
نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەریی لەهەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانی شاندێک بە ناوی هاوپەیمانی بۆ هەولێر زیان بە پرسی کورد دەگەیەنێت و دانانی بەربەستی ڕاستەقینەیە بۆ بەردەم بەڕێوەچوونی دانوستانی کوردان لە ڕۆژئاوا. -
ئاڵدار خەلیل: پێویستە بە تێكۆشانی بێ وچان هەرێمە داگیركراوەكان ڕزگار بكەین
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە دەستینشانیکرد کە تاکە رێگەی ڕزگار کردنی هەرێمە داگیرکراوەکان لە ژێر داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک وچەتەکانی تێکۆشانی بێ وچانە. -
لەعەین عیسا لەنێوان هێزەکانی ڕژیمی سووریا و سوپای تورک شەڕ ڕوویدا
لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆ لە نزیک سایلۆی گەنمی عەین عیسا لەنێوان هێزەکانی ڕژیمی سووریا و سوپای داگیرکەری تورک شەڕیکی دژوار ڕوویداو و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕ بەردەوامە. -
لە منبج، تەبقا و عامودێ چالاکیەکانی ٨ی مارس
لە شارەکانی منبج، تەبقا و عامودێی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ٨ی مارس بە ژمارەیەک چالاکی پیرۆزکرا. -
ئاگر لە کەمپی هۆڵ کەوتەوە: ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەس بریندار بوون
لە کەمپی هۆڵی سەر بە حەسەکە، ئاگر کەوتەوە و لە ئەنجامدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەس بریندار بوون. -
دەوڵەتی تورک ڕاداری پاراستنی ئاسمانی لە دەورووبەری عەین عیسا جێگیر کردووە
سوپای داگیرکەری تورک لە نزیک بارەگاکانی خۆیان لە عەین عیسا لە نزیک رێگەی نێودەوڵەتی ئیم فۆڕ ڕاداریان داناوە. هێرشەکانیان لەسەر شارەکە بەردەوامە. -
لە سەرێکانی تەقینەوەیەک ڕوویدا
لە شاری سەرێکانی کە لەلایەن دەولەتی تورکەوە داگیر کراوە، ئۆتۆمبیلێکی بۆمڕێژکراو لە ناوەندی شارەکە تەقییەوە. لەئەنجامی ئەو تەقینەوەتە ٤کەس کوژران. -
لە عەفرین مینێکی چێنراو تەقییەوە
لە شاری عەفرینی داگیرکراو مینێک بە ئۆتۆمبیلێکدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا ٣کەس بریندرا بوون. -
دەوڵەتی تورک عەین عیسا بۆردمان دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندێکی عەین عیسا و رێگای ئێم ٤ بۆردومان دەکات. -
لە عەین عیسا ٥ هاوڵاتی مەدەنی ڕفێنران
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لە گوندی سیگێرۆی رۆژهەڵاتی شاروچکەی عەین عیسا ٥ کەسی مەدەنیان ڕفاند. -
قەسەدە: لە شەڕی عەین عیسادا ٣ چەتە کوژران و ٧ چەتەش بریندار بوون
قەسەدە لەبارەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر عەین عیسا، سەرێکانی و گوندەکانیان رایگەیاند، لە شەڕەکەدا ٣ چەتە کوژراون و ٧ چەتەش برینداربوون. -
ڕفاندنی هاووڵاتیان لە عەفرین بەردەوامە، ٣ کەسی تر ڕفێندران
ڕاگەیەنرا کە لە عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ٣ کەس لە لایەن دەزگەی هەواڵگری دەولەتی داگیرکەری تورکەوە لە ناوچەی ماباتا و ڕاجۆی عەفرین ڕفێندراون. -
قەسەدە: بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک دوورن لە ڕاستی
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە ڕایگەیاند کە بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک کە دەڵێت، ٣شەڕڤانی قەسەدە لەکاتێکدا هەوڵی ئەوەیان دەدا دەربازی ناوچە داگیرکراوەکان بن شەهید بوونە، ڕاست نییە. -
لە تل تەمەر لە دژی ئۆتۆمبیلی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا
لە ناوچەی تل تەمەری کانتۆنی حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ، لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سوپای تورکیای داگیرکەرچالاکیی تەقاندنەوە ئەنجامدرا. -
"تورکیا هاوکاریی لۆجستیمان دەکات"
چەتەیەک بە ناوی ئیبراهیم عەبدولڕەزاق (هیتلەر) لە ٤ی شوبات دا سەعدە فەیسەڵ هەرماس هاوسەرۆکی شارۆچکەى تەل شەعیر لە دێرەزۆر لەگەڵ هند لەتیف خدری جێگیریدا کوشتبوو، دانی بەوەدا نا، کە لەلایەن تورکیاوە هاوکاریی لۆجستی دەکرێن. -
لە دێرەزۆر تەقینەوە روویدا: ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی برینداربوون
لە شاروچکەی ئەلبەسیرای رۆژهەڵاتی دێرەزۆر تەقینەوەیەک روویدا و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی برینداربوون. -
کۆنگرەی ستار: ڕۆژی جیهانی زامانی دایکی پیرۆزکرد
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی پیرۆزکرد و وتی: " ئێمە خۆمان لەسەر فەلسەفە و ڕامانێکی نەتەوەی دیموکراتیک بەڕێکخستن کردووە ، چاند ، زمان و خاکی خۆمان دەپارێزین." -
داگیرکەران لە عەفرین کەسێکیان ڕفاند
سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین هاوولاتیەکی مەدەنی-یان ڕفاند. چەتەکانی سووڵتان موورادیش بەدەیان داری زەیتوون و قەزوانیان بڕی. -
قەسەدە: ٨٧ چەتە دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا
قەسەدە لە چوارچێەوەی تۆڵەکردنەوەی ئەندامانی مەجلسی تل شەعیر سەعیدە فەیسەل و هندێ لەتیف خدردا لە دێرئەزۆر دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانکرد. لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٨٧چەتەی داعش دەستگیرکران. -
گەنجان لە ڕۆژئاوا ڕێپێوانێکی درێژمەودایان دەستپێکرد
تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕی هەرێمی فورات بە ئامانجی ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانێکیان دەستپێکردووە. -
قەسەدە داوای لە هاوپەیمانان کرد کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەمێنن
فەرماندەیی قەسەدە لە ڕاگەیەنراوێکدا دوای لە هێزە هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکانی دژبە داعش وهێزە پێوە ندی دارەکان کرد کە لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و ئاژاوەگێڕییەکانی لە هەرێمەکە بێدەنگ نەمێنن. -
لە ئۆپەراسیۆنێکی قەسەدە لە دێرئەزۆر ٩چەتە دەستگیرکران
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری دێزئەزۆر ٩ ئەندامی چەتەکانی داعشیان دەستگیرکرد. -
لە کۆبانی هێرشی داگیرکاری بۆسەرگارێ ئیدانەکرا
هاووڵاتیانی کۆبانی بە ڕێپێوانێک هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک-یان بۆسەرهەرێمی گارێ-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرد. جەماوەرسڵاویان نارد بۆ بەرخۆدانی گەریلا و پەیامی " ئێمە پێکەوە بەرخۆدان دەکەین" یان دا. -
پەیەدە داوای لە گەلی کورد کرد لەدژی داگیرکاری یەک بگرن
مەجلسی گشتی پەیەدە هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی بۆسەرهەرێمی گارێ-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای ئیدانەکرد و داوای یەکێتی لە گەلی کورد کرد . -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین ژنێکی تریان رفاند
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین – سوریا رایگەیاند، چەتەکانی فەیلەقی شامی سەر بە دەوڵەتی تورک لە گوندی باسوفانی عەفرین ژنێکی ئێزدیی تەمەن ٤٥ ساڵیان بە ناوی خەزالێ مەنان سەلمۆ رفاند.