ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە باغۆزی ئازاد دا زامەکانیان ساڕێژ دەکەن و ژیانی نوێ دەئافرێنن
شەمس حەمود و تاهیر هاشم ئەتاویی کوڕی لە ناوچەى باغۆز لە دێرەزۆر لە قوربانیانی دەستی داعش بوون. ئێستا لەسەر خاکی خۆیاندا، کە لەلایەن قەسەدەوە رزگار کراوە، ژیانێکی نوێ دەئافرێنن. -
تەرمی ٢ شەڕڤانی یەپەگە بە خاکسپێردران
تەرمی شەڕڤانی یەپەگە دیار ئارجیک و تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئەحمەد عوسمان بە بەشداریی هەزاران کەس لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک بە خاکسپێردران. -
پەیەدە بۆ شەنگال بانگەوازێکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کرد
ئەنجومەنی گشتی پەیەدە ناڕەزایی لەبەرانبەر حکومەتی عێراق پیشاندا و رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایش و یەبەشە نوێنەری راستەقینە و ئیرادەی خەڵکی شەنگالن. -
تەڤدەم: ئێمە بۆ ئێزدییەکان و شەنگال سەفەربەر دەبین
تەڤدەم ناڕەزایەتیی لە دژی رێککەوتنى سەر شەنگال راگەیاند و وتی، "بۆ ئەوەى ئێزدییەکان بتوانن لە شەنگال بە شێوەیەکی ئازاد ئیرادەی خۆیان بەکار بهێنن، دەبێت هەمووان بە هەموو شێوەیەک سەفەربەر ببن". -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی منبج بۆردومان دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی باکووری منبجی بە چڕی بۆردومانکرد. -
لە تل بەراک یادی شەهیدانی ١٢ی ئادار کرایەوە
ئەنجوومەنی تل بەراک یادی شەهیدانی ١٢ی ئاداری کردەوە. -
یەکێتی کرێکارانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا: فشار لەسەر تورکیا دروست بکەین
یەکێتی کرێکارانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، هێرشەکانی سەر ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، هێرشی سەر ئازادی هەموو کرێکارانە. -
سوپای داگیرکەری تورک، شەرا، شەهبا و شێراوای تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی شەرا، شەهبا و شێراوایان تۆپباران کرد. -
فڕۆکە چاودێریەکان بەسەر ئاسمانی کۆبانێ دەسووڕێنەوە
فڕۆکە چاودێریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەسەر ئاسمانی گوندەکانی کانتۆنی کۆبانێ دەسووڕێنەوە. -
لە ئەنجامی تەقینەوەی گولە هاوەنێک لە گرێ سپی ٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە گرێ سپی لە ئەنجامی تەقینەوەی گولە هاوەنێکی دەوڵەتی تورکی داگیر کەر و چەتەکانی ٢مندال گیانیان لەدەستدا. -
لە دێرئەزۆر گروپێک چەتەی داعش دەستگیرکران
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی مەجلسی سەربازی دێرئەزۆر گروپێک چەتەی داعش دەستگیرکران. -
مەسەدە: سەرهەڵدانی ١٢ی ئادار بنگەی بزوتنەوەی گەلی سووریایە
مەسەدە شەهیدانی سەرهەڵدانی قامشلووی بە بیرهێنایەوە و وتی: " سەرهەڵدانی ١٢ی ئادار لەناو خۆیدا واتا نیشانەی سەرهەڵدانی ڕزگارکردنی هەڵگرتووە کە ستوونی سەرەکی بزووتنەوەی گەلی سووریایە کە ١١ساڵی تێپەڕاندووە. -
قەسەدە دەستگیرکردنی ٣ رۆژنامەنووسی لەلایەن هێزەکانیانەوە رەتکردەوە
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئاماژەی بە بانگەشەکانی رێکخراوی رۆنامەنووسانی بێسنور کرد کە وتبووی، لە ڕۆژئاوای کوردستان، ٣ رۆژنامەنووس لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە دەستگیرکراون و رایگەیاند، ئەو بانگەشانە دوورن لە راستیەوە. -
تەرمی شەڕڤانێکی قەسەدە لە شەداد بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە مەهدی عەبوود( دڵشێر) کە ڕۆژی ٥ی ئادار لە لە هەرێمی سەحێلی دێرئەزۆر شەهد ببوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا. -
لە سەرین لە بەنزینخانەیەکدا تەقینەوەیەک ڕوویدا
لە سەرن لە باشووری کۆبانی لە بەنزین خانەیەکدا تەقینەوەیەک ڕوویدا. -
دەوڵەتی تورک بارەگایەکی سەربازی نوێی دامەزراند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەین عیسا بارەگایەکی سەربازی تری دامەزراند. -
لە حەسەکە ٣٠ چەتەی داعش دەستگیرکران
لە حەسەکە لە چوارچێوەی' هەنگاوی پاککردنەوە" دا کە هێزەکانی ناوخۆی دەستیان پێکردبوو، ٣٠ چەتەی داعش دەستگیرکران. -
قەسەدە: راگەیەنراوی دەوڵەتی تورک درۆیەکی گەورەیە
قەسەدە ئاماژەی بە راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی تورک لەبارەی کارەکانیان لە ساڵی ٢٠٢١دا و رایگەیاند، راگەیەنراو و ئاماری دەوڵەتی تورک، بەردەوامی شەڕی تایبەتە و درۆیەکی گەورەیە. -
قەسەدە دەوڵەتی تورکی بە درۆخستەوە
قەسەدە ڕایگەیاند کە بانگەشەی وەزارەتی بەرگری تورکیا دەربارەی شەهید بوونی ٧ شەڕڤانی ئەوان دوورە لە ڕاستی ولە چوارچێوەی شەڕی دەروونیدایە. -
ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر هێرشی چەتەکانی تێکشکاند
ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر رایگەیاند، هێزەکانیان هێرشێکی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان تێکشکاندووە کە هەوڵیانداوە گوندەکانی تل تەمر کۆنتڕۆڵ بکەن. -
هێزەکانی رزگاریی عەفرین: لە عەفرین و عەزاز ١٤ سەرباز و چەتە کوژران و بریندار بوون
هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایگەیاند، لە رۆژانی ١ تاوەکو ٤ی ئادار لە عەفرین و عەزاز چالاکییان لە دژی داگیرکەران ئەنجامداوە. لەو چالاکییانەدا ١٤ سەرباز و چەتە کوژراون و بریندار بوون و زرێپۆشێک و ٢ ئۆتۆمبێلیی داگیرکەران تریان تێکشکێنراوە. -
هاووڵاتیەکی عەفرینی لە ژێرئەشکەنجەی چەتەکانی دەوڵەتی تورک گیانی لەدەستدا
هاووڵاتیەک بە ناوی شێخمووس قاسم مووستەفا خەڵکی عەفرین کە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە ماوەی ١٤ڕۆژە ڕفێندراوە، لە ژێرئەشکەنجەدا گیانئ لەدەستدا. -
لە قامیشلۆ چالاکیی ٨ی ئادار: ئێمە رێبەر ئاپۆ و ژنان ئازاد دەکەین
لە وتەکانی چالاکیی ٨ی ئادار لە قامیشلۆ راگەیاندرا، "بۆ ئەوەی ریبەرعەبدوڵا ئۆجالان و ژنان ئازاد ببن، ئێمە تێکۆشان گەورەتر دەکەین". -
پەیەنەکە: نەسرحەریری پلانە دوژمنکارانەکەی خۆی ئاشکراکرد
پەیەنەکە ئەوەی خستەڕوو کە نەسر حەریری پلانی دوژمنکارانەی خۆی بۆسەر کوردان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە بارزانیش بەشداری ئەو پلانەیە. -
دەوڵەتی تورک شەرا و شێراوای عەفرین تۆپباران دەکەن
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە هاوەن گوندەکانی شەرا و شێراوای عەفرین دەکەنە ئامانج.