ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
یەکینەکانی ڕووسیا گەڕانەوە بۆ شەهبا
ڕاگەیەنرا، یەکینەکانی ڕووسیا کە ١٣ی نیسان لە خالەکانی خۆیان لە شەهبا کشابوونەوە، گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان. -
دەوڵەتی تورک شەهبا و شەرای عەفرینی تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی شەهبا و شەرای عەفرین تۆپباران دەکات. لەو تۆپبارانانەدا لە شەهبا ٢ سەربازی رژێمی سوریا بریندار بوون. -
تەرمی مەری حەسەن شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی منبج بەخاکسپێردرا
ئەنجومەنی سەربازی منبج، تەرمی شەڕڤانەکەی مەری حەسەنی لە گۆڕستانی شەهیدان بە مەراسیمێک بەخاکسپارد. -
قەسەدە لە چەند هەرێمێک لەدژی چەتەکان ئۆپەڕاسیۆنی ئەنجامدا
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، لە زۆر هەرێم لەدژی چەتەکانی داعش ئۆپەڕاسیۆنی ئەنجامدا. راگەیەنرا ٣ چەتە دەستگیرکراون. -
یەکەکانی ڕووسیا لە شەهبا کشانەوە
لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا یەکەکانی هێزەکانی ڕووسیا لە چەندین شوێن کشانەوە، ڕایانگەیاند کە ئەوان لە شەهبا دەکشێنەوە. -
لە سەرێکانی دایگیرکراودا مینێک بە ئۆتۆمبیلی چەتەکاندا تەقییەوە
بە پێی هەوالێکی ئاژانسی هاوار لە گوندی دوێرا لە ڕۆژئاوای سەرێکانی داگیرکراو مینێک بە ئۆتۆمبیکی گروپێک لە چەتەکانی سەربە تورکیا بە ناوی گرووپی موعتەسەم تەقییەوە. -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆڕێکی بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکرد
وتەبێژی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکدا گەورەترین تۆڕی بازرگانیی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە. -
لە عەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا
لە عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە تەقینەوەیەک ڕوویدا. -
لە عەفرین مینێکی تورکەکان تەقیەوە، ٢ منداڵ کوژران و ٢ منداڵ برینداربوون
لە گوندی مەزنی ناوچەی شێراوای عەفرین مینێکی سوپای داگیرکەری تورک تەقیەوە. ٢ منداڵ کوژران و ٢ منداڵیش بریندار بوون. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک ٢ هاووڵاتیی عەفرینیان لە عەزاز رفاند
چەتەکانی بەرەی شامیی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەزاز ٢ هاووڵاتیی عەفرینیان رفاند. -
١٣چەتە کە هەوڵیاندا لە کەمپی هۆل هەڵبێن دەستگیرکران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ گروپێک لە چەتەکانیان دەستگیرکرد کە هەوڵیان دابوو لە کامپی هۆڵ هەڵبێن و خۆیان بگەیننە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی چەتەکانی دەوڵەتی تورک. -
لە تەبقا هێرش کرایە سەر ڕیش سپییەک
لە شاری تەبقا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشێکی چەکداری کرایە سەر یەکێک لە ڕیش سپییەکانی عەشیرەتی ئەجیلە ساڵەح حەواش. ساڵەح حەواش برینداربوو. -
دەوڵەتی تورک لە دەورووبەری عەین عیسا خەندەق لێدەدات- نوێ کرایەوە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەلایەک هێرشەکانی بۆسەر عەین عیسا چڕتر دەکاتەوە و لەلایەتی ترەوە لە دەورووبەری شارەکەدا خەندەق لێدەدات. -
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ١٤ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند، لەچالاکییەکی هێزەکانیاندا لە عەفرین ١٤ داگیر کەر کوژران کە ٩کەسیان سەربازی سوپای تورکن و ١٢ داگیرکەری تریش بریندار بوون. -
هێرشی داگیرکەران بۆ سەر عەین عیسا تێکشکێنرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گوندێکی شاری عەین عیسا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا. لەو هێرشەدا گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سەربازیی داگیرکەران درا. -
لە کەمپی هۆل ٣١ چەتەی داعش دەستگیرکران
هێزەکانی دژە تیرۆری ڕایانگەیاند لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوو دا لە کەمپی هۆل ٣١ چەتەی داعش دەستگیرکراون. -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەرگوندەکانی شێراوا و شەهبای عەفرین
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ئاقدێ و بێنێ-ی ناوچەی شێراوا و گوندی تەنانێ-ی شەهبای عەفرینیان تۆپبارانکرد. -
ئاوارە عێراقییەکانی کامپی هۆڵ دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان
بەڕێوەبەرایەتی کامپی هۆڵ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوەی کاروانی یەکەمی ئاوارە عێراقییەکان بۆ شوێنی خۆیان کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکات. -
لە هەرێمی شەهبا بە مەراسیمێک ٤ شەهید بەخاکسپێردران
لە هەرێمی شەهبا بە بەشداری هەزاران کەس، مەراسیمێک بۆ ٤ شەهید ئەنجامدرا. مەراسیمی ٤ شەهیدەکە کە لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا شەهید بوون، لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە ناوچەی ئەحراز ئەنجامدرا. -
لە سەرێکانی داگیرکراو تەقینەوە روویدا
لە باشوری رۆژهەڵاتی سەریکانی کە لەلایە دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە ژمارەیەکی زۆر چەتەی سەر بە ئەنقەرە کوژران. -
ژنانی گەنج بە رێپێوانێک گۆشەگیری سەر ئۆجالانیان شەرمەزار کرد
یەکێتی ژنانی گەنجی عەفرین لەدژی گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێکیان ئەنجامدا. -
مەرسەدی سوری تاوانەکان لە عەفرین دەکاتە بەڵگە
مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ تاوانەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین دەکاتە بەڵگە. -
لە ئۆپەراسیۆنی ' مرۆیی و ئاسایش' لە کامپی هۆڵ سێ چەتەی داعش دەستگیر کران
یەکینەکانی دژە تیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان، ٣ چەتەیان لە کامپی هۆڵ دەستگیر کرد کە زانیاریان بۆ شانە نووستووەکانی داعش لە ناو کامپەکەدا کۆدەکردەوە. -
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا زیاتر لە ٢٥ هەزار ئیمەیڵ بۆ سی پی تی نێردران
کۆمیتەى پێشگرتن لە ئەشکەنجەی سەر بە ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی) بۆ ئەوەى شاندێک بە خێرایی رەوانەى ئیمراڵی بکات، زیاتر لە ٢٥ هەزار ئیمەیڵی بۆ سی پی تی نارد. -
لە هۆل ٩ چەتەی تری داعش دەستگیرکران
لە کامپی هۆل و لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی "مرۆیی و ئارامی" دا ٩ چەتەى تری داعش دەستگیرکران.