یەکینەکانی ڕووسیا گەڕانەوە بۆ شەهبا

ڕاگەیەنرا، یەکینەکانی ڕووسیا کە ١٣ی نیسان لە خالەکانی خۆیان لە شەهبا کشابوونەوە، گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

یەکینەکانی سوپای ڕووسیا  ڕۆژی ١٣ی نیسان لەکاتژمێر ٠٩:٣٠ خالەکانی خۆیان لە تل ڕەفعەت، شەرەوا و کشتەحارەی  چۆڵ کردبوو.

بە پێی سەرچاوە هەرێمییەکان، یەکینەکانی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.تا ئیستا هۆکاری گەڕانە و کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لەو شوێنانە ئاشکرا نەبووە.

سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند کە دوای ئەوەی کە یەکینەکانی ڕووسیا لە ناوچەکە کشاونەتەوە، هێزەکانی لایەنگری ڕژیمی ئێران بە چەکی قوورس و کەرەستەی سەربازی دەربازی ئەو شوێنانە بوون.

ک-ش