قەسەدە لە چەند هەرێمێک لەدژی چەتەکان ئۆپەڕاسیۆنی ئەنجامدا

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، لە زۆر هەرێم لەدژی چەتەکانی داعش ئۆپەڕاسیۆنی ئەنجامدا. راگەیەنرا ٣ چەتە دەستگیرکراون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە لە زۆر هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەدژی چەتەکانی داعش دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، ٨ی نیسان لە شاروچەکی مەرگەدای سەر بە حەسەکە چەتەیەک دەستگیرکراوە.

١٠ی نیسان لە شاروچکەی زێبانی دێرەزۆریش سەرچەتەیەک و ١١ی نیسانیش لە ناوچەی تەل بەراکی قامشلۆ چەتەیەک دەستگیرکراوە.

ف.ق