ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
رێپێوانی درێژ مەودای گەنجان گەیشتە قامیشلۆ
رێپێوانی گەنجان، کە لەلایەن یەکێتیی ژنانی گەنج و بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریاوە رێکخراوە، گەیشتە شاری قامیشلۆ. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە سەرێکانی گەنجێکیان کوشت
چەتەکانی هەمزەتی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرێکانی گەنجێکیان کوشت. -
گەنجان هێرشەکانی سەر عەین عیسایان شەرمەزار کرد
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر، یەکینەکانی ژنانی گەنج و تەڤگەری گەنجانی منبج هێرشەکانی سەر عەین عیسایان شەرمەزار کرد. -
ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان لە ڕۆژی ٣هەمیدا بەردەوامە
لە هەرێمی جەزیرە ڕێپێوانی درێژمەودای تەڤگەری جەوانانی شۆرشگێر و یەکێتی ژنی جەوان-ی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕۆژی ٣هەمیدا لە شاری عامودێ بەروە قامیشلوو بەردەوامە. -
ژنانی تەبقا بۆ خاوەنداریکردن لە قەسەدە گەیشتنە عەین عیسا
ژنانی تەبقا بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخودانی عەین عیسا و ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بێدەنگیی حکومەتەکانی سوریا و رووسیا سەرادنی چالاکیی چادری هاووڵاتییانی عەین عیسایان لە بەردەم بارەگای هێزەکانی رووسیادا کرد. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی عەین عیسای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قوڕس هێرشی کردە سەر گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا. شەڕڤانانی قەسەدە وڵامیان دایەوە. -
تەڤ – دەم جەژنی لەدایکبوونی مەسیحی پیرۆز کرد
تەڤ – دەم جەژنی لەدایکبوونی مەسیحی لە هەموو کریستیان و گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز کرد و هیوای خواست ببێتە هۆی ئاشتی لە سوریا. -
دەوڵەتی تورک وچەتەکانی بە دەیان هاووڵاتی عەفرین-یان رفاند
دەوڵەتی تورک وچەتەکانی لەم مانگەدا لە گوند وناوچەکانی عەفرین ژمارەیەک هاووڵاتیان ڕفاندووە. لە ئیستادا چەندین گوند گەمارۆ دراوە و رێگە نادەن کەس دەربازی گوندەکان ببن. -
تەرمی شەهید فیراز بەرکەل بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید فیراز بەرکەل لە گۆڕستانی شەهید دیجلەی کۆبانێ بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا. -
گەنجانی حەجین هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان ئیدانەکرد
گەنجانی حەجین هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وگروپە چەتەکانی بۆسەرعەین عیسا ئیدانە کرد. -
گەلی شەهبا بۆخاوەنداری لە بەرخۆدانی زیندانەکان ڕێپێوانیان کرد
بەئامانجی خاوەنداریەتی لە گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا، گەلی شەهبا ڕێپێوانێکی جەماوەریان بەڕێوە برد. -
سوپای داگیرکەری تورک دەرووبەری عەین عیسا تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی گوندەکانی مشرێفێ و جەهبەل-ی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا تۆپباران دەکەن. -
لەعەین عیسا بەرخۆدان بەردەوامە: ئێمە ڕێگە بە داگیرکاری نادەین
عەمار ئیکاش یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی عەین عیسا وتی، " ئێمە وڵامی هێرشەکان دەدەینەوە، ئێمە ڕێگە نادەین دوژمن دەربازی ناوخاکی ئێمە ببێت." -
منبجییەکان هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان ئیدانە کرد
منبجییەکان بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رژانە سەر شەقامەکان و چالاکییان ئەنجامدا. -
ناوی ژمارەیەک لە ڕفێندراوەکانی ماباتای عەفرین ئاشکرا کرا
ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا ناوی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی گوندی میرکان-ی ناچەی ماباتای عەفرین-ی کە لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندرابوون ئاشکرا کرد. -
چەتەکانی تورکیا کەسێکیان بەدوای ئۆتۆمبێڵەوە راکێشا
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین کەسێکی مەدەنیان بەناوی خەلیل حوسنی بە پشتی ئۆتۆمبێڵێکەوە بەستەوە و دواتر لەسەر زەوی ڕایانکێشا. -
چەتەکان لە زرگان خوێندنگەکان بە ئامانج دەگرن
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی زرگان هێرش دەکەنە سەر خوێندنگەکان. -
لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیرا بە سەربڕێک چەکدا کە میت بۆچەتەکانی ناردبوو
هێزە تایبەتەکانی سەربە ئاسایشی کوبانی لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستیانگرتبەسەر ئەوچەکانەی کە لەلایەن میتی تورکیاوە نێردرابوو بۆچەتەکان لە خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە گوندی میرکان-ی عەفرین ١٥٠ کەسیان ڕفاند
سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لە گوندی میرکان-ی ناوچەی ماباتای عەفرینی داگیرکراو نزیکەی ١٥٠ هاووڵاتیان ڕفاند. -
دەوڵەتی روسیا بازرگانی بە پرسی ئاگربەستی عەین عیساوە دەکات
دەوڵەتی روسیا لەگەڵ ئەوەی لە ئاگربەستی سوچیدا بووە بە هێزی دڵنیاکەرەوە، بەڵام بازرگانی بە بابەتی ئاگربەست لە عین عیسا دەکات. روسیا لە نێوان قەسەدە و دەوڵەتی تورکدا یاری دەکات و لە سەرووی ئەمانەشەوە بابەتی ئیدلب هەیە. -
قەسەدە: لە عەین عیسا ٧ چەتە کوژران
سوپای داگیرکەری تورک کە لەگەڵ چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی مشێرفی سەر بە ناوچەی عەین عیسا، گورزێکی کوشتندە و کاریگەریان بەرکەوت. قەسەدە رایگەیاند، لەو شەڕەدا ٧ چەتە کوژراون و ٣ چەتەی تریش بریندار بوون. -
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گوندی کوبەر لە دێرەزۆر کوژرا
محەمەد خەڵەف نەجم هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گوندی کوبەر لە رۆژئاوای دێرەزۆر، مینێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەدا تەقییەوە و کوژرا. -
ژنانی عەین عیسا: ئێمە وڵاتی خۆمان چۆڵ ناکەین
ژنانی عەین عیسا رایانگەیاند، دەوڵەتى تورک هەوڵ دەدات گەل بترسێنێت و ناچاری کۆچکردنیان بکات و ناوچەکە بە ئاسانی داگیر بکات. ژنان راشیانگەیاند، دەست لە ماڵ و خاکی خۆیان هەڵناگرن و لە دژی داگیرکەری بەرخودان دەکەن. -
شەهیدی قەسەدە جودی لە کۆبانێ بە خاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی شەهیدی قەسەدە فازیل دەروێش (جودی کۆبانێ) کە لە دێرەزۆر شەهید بوو بوو، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە کۆبانێ لە مەراسیمێکی جەماوەریدا بە خاکسپێردرا. -
دەوڵەتی تورک هێرشی عەین عیسا دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەرگوندی مشرەفێ-ی عەین عیسا، شەڕڤانانی قەسەدە وڵامیان دایەوە ولە ئەنجامدا شەڕهاتە ئاراوە.