هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئامار و ئەنجامی چالاکیی شەڕڤانانی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ـدا دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین و دەوروبەرری بڵاوکردەوە.
لە دەستپێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای داگیرکەردنی عەفرین، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو جۆرە کردەوەیەکی دژە مرۆڤانەی لە ناوچەکە ئەنجامدا، لەوانە؛ کوشتن، ڕفاندن، ئاسمایلاسیۆن و قڕکردن و بەردەوامیشە، لەلایەکەوە دیمۆگرافیای عەفرین دەگۆڕێت، لەلایەکی تریشەوە هەوڵی لە ناوبردنی سروشت و شوێنەوارە میژووییەکانی عەفرین دەدات، ڕۆژانە هاوڵاتیان و سروشتی ناوچەکە دەکاتە ئامانج، ئەو خەڵکەش بەهۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئاوارەبوون، دیسان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە قڕکردنێک دەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە: " لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا بەگشتیی دژی سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی ، ١٥٣ چالاکی ئەنجامدراوە، کە لە ئەنجامیاندا ٢٥٦ چەتە و سەربازی دەوڵەتی تورک کوژراون، کە ٣٠ چەکداریان سەربازی سوپای تورک و ٢٣٥ی تر ئەندامی گروپە چەتەکان بوون.
لە بەردەوامییدا هاتووە: لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا، بە گشتیی ٢١٤ داگیرکەر برینداربوون، کە ١٧٢ـیان چەتە و ٤٢ـشیان سەربازی سوپای تورک بوون..
لە ماوەی ئەمساڵدا، ٣٥ ئۆتۆمبێل، سێ دۆشکا و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکشکێندراون، هەروەها ١١ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەوانە تانکێک و زرێپۆشێکیش گورزیان لێدراوە.
لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا، ٣٧٥ جار ناوچەکە تۆپباران کراوە، لەو هێرشانەدا، ٧ هاوڵاتی مەدەنی لەوانە منداڵێک شەهید بوون و ١٤ی دیکەش بریندرابوون، هەروەها چەتەکان دوو جار هێرشی زەمینییان بۆسەر ناوچەکە ئەنجامداوە.
لە کۆتاییشدا هاتووە: لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانیدا، هەروەها ٢٠ هەڤاڵمان شەهیدبوون.
ک-ش