توندوتیژیی سەر ژنانی ناوچە داگیرکراوەکان ئیدانە کرا
ئەنجوومەنی ژنانی رەقا و یەکێتیی ژنانی گەنج بە رێکخستنی چالاکییەک لە شاری رەقا تاوانەکانی سەر ژنان و گەلی ناوچە داگیرکراوەکانیان ئیدانە کرد.
ئەنجوومەنی ژنانی رەقا و یەکێتیی ژنانی گەنج بە رێکخستنی چالاکییەک لە شاری رەقا تاوانەکانی سەر ژنان و گەلی ناوچە داگیرکراوەکانیان ئیدانە کرد.
سەدان دانیشتوی رەقا و ئەندامانی رێکخراوە مەدەنییەکان و گەنجانی رەقا چالاکییەکیان رێکخست. دانیشتوان لە گۆڕەپانی سعات کۆبوونەوە و بەرەو گۆڕەپانی نەعیم رێپێوانیان ئەنجامدا. لە رێپێوانەکەدا وێنەى شەهیدان و پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "نا بۆ داگیرکەریی تورک" و "نابۆ دەستدرێژی و توندوتیژیی سەر ژنان" بەرزکرابوونەوە.
لە گۆڕەپانی نەعیم دوای رێزگرتن، بەرائە محەمەد بە ناوی یەکێتیی گەنجانی رەقاوە راگەیاندراوێکی خوێندەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ناوی ژنانی گەنجی رەقا و گوندەکانییەوە شەڕ، گوشار و توندوتیژیی سەر ژنان بە تایبەتی لە ناوچە داگیرکراوەکان ئیدانە دەکەین.
لە راگەیاندراوەکەدا داوا لە هەموو ژنانی جیهان کراوە، یەکبگرن و لە دژی تاوانە دڕندانەکانی ئەردۆغان بەرامبەر بە ژنان و منداڵان بوەستنەوە.
لە چالاکییەکەدا بە وتنەوەى دروشم سڵاو لە بەرخودانی ژنان کرا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی هەرێمەکانی باکوور و رۆژهەلاتی سوریا ئیدانە کرا و داوایانکرد کۆتایی بەو هێرشانە بهێنرێت.
ژ.ت