سپای داگیرکەری تورکیا گوندەکانی شەرا و شێراوای تۆپباران کرد
سپا داگیرکەرەکەی تورکیا بە قورسی گوندەکانی ناوچەکانی شەرا و شێراوای هەرێمی عەفرینی تۆپباران کردوە و تا ئێستا زیانەکانی تۆپبارانەکە نەزانراون.
سپا داگیرکەرەکەی تورکیا بە قورسی گوندەکانی ناوچەکانی شەرا و شێراوای هەرێمی عەفرینی تۆپباران کردوە و تا ئێستا زیانەکانی تۆپبارانەکە نەزانراون.
لە درەنگانی شەوی شەممەی ڕابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە، سپا داگیرکەرەکەی تورکیا، گوندەکانی سەر بە ناوچەکانی شەرا و شێراوای هەرێمی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانی بەچەکی قورس و تۆپی دورهاوێژ کردوەتە ئامانج.
تۆپبارانەکە کە تا ئێستاش ناوبەناو بەردەوامە، گوندەکانی سوغانکێ، شوراغە، قەڵای شوراغە و عەقلەمییەی گرتوەتەوە.
تا ئێستا زیانەکان تۆپبارانەکە نەزانراون.
هـ.هـ