قەسەدە: لە دێرزۆر ٥ چەتە دەستگیر کران
ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە رایگەیاند، لە گوندەکانی ئەلئەلجە و ئەلئەزبای سەر بە دێرزۆر لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانیاندا ٥ چەتە دەستگیر کران و هاوکات دەست بەسەر جبەخانەیەکی چەتەکانیشدا گیرا.
ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە رایگەیاند، لە گوندەکانی ئەلئەلجە و ئەلئەزبای سەر بە دێرزۆر لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانیاندا ٥ چەتە دەستگیر کران و هاوکات دەست بەسەر جبەخانەیەکی چەتەکانیشدا گیرا.
قەسەدە لە راگەیێنراوەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە یەکە تایبەتەکانیان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گوندەکانی ئەلئەلجە و ئەلئەزبای سەر بە دێرزۆر ئۆپڕاسیۆنێکیان ئەنجام داوە.
بە پێی راگەیێنراوەکە لە ئەنجامی ئەو ئۆپڕاسیۆنەدا ٥ چەتە دەستگیر کران و دەست بەسەر جبەخانەیەک و چەندین تەقەمین چەتەکاندا گیرا.
ز.ش