داگیرکەران عەین عیسا و شەرایان تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە رۆژئاوای عەین عیسا سێ شوێن و گوندێکی ناوچەی شەرای عەفرینیان تۆپباران کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە رۆژئاوای عەین عیسا سێ شوێن و گوندێکی ناوچەی شەرای عەفرینیان تۆپباران کرد.
داگیرکەران کاتژمێر ١٩:٢٠ بە کاتی هەرێمەکە، وێستگەی پشوودانی سەقر و گوندەکانی خالیدیە و هۆشانی ناوچەی عەین عیسایان تۆپباران کرد.
هەروەها کاتژمێر ١٧:١٠ قەلای شیوارخا و گوندەکانی شیوارخا، مەراناز و مالیکیەی سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین کە داگیرکراون تۆپباران کران.
زانیاری زیاتر لەبارەی ئەنجامی هێرشەکان لە هەردوو هەرێمەکە بەدەستنەهێنراون.
ف.ق