شەرا، شەهبا و تەل رەفعەت تۆپبارانکران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ناوچەی شەرای عەفرین و هەرێمی شەهبا و تەل رەفعەتیان تۆپباران کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ناوچەی شەرای عەفرین و هەرێمی شەهبا و تەل رەفعەتیان تۆپباران کرد.
بەپێی زانیاریەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەوروبەری کاتژمێر ٢١:٣٠ گوندەکانی ئالقەمیە و مەرانازی شەرایان بە ئۆبوس تۆپباران کردووە و نزیکەی ٤٠ ئۆبوس لە هەرێمەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
هەروەها تۆپخانەکانی داگیرکەران ناوچەکانی تەل رەفعەت و شەهباشیان تۆپباران کردووە.
لە کاتژمێر ١٨:٠٠ دا گوندەکانی عەین دەقنێ و بێلونیێی شەهباش تۆپباران کراون. هەمان گوندەکان شەوی پێنجشەمەش تۆپباران کرابوون.
ف.ق