ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە شەهبا ئامادەکاری بۆ فیستیڤاڵی لێلۆن دەکرێت
کۆمیتەی ئامادەکاری فیستیڤاڵی لێلۆن لە شەهبا کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و کاروچالاکیەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد. -
لە عەفرین ٥ هاوڵاتی مەدەنی ڕفێنران
لە عەفرین تیرۆری دەوڵەتی تورک لەدژی خەڵکی مەدەنی بەردەوامە. لە شێراوا نزیکەی ٥ هاوڵاتی تری کورد ڕفێنران. -
ناڕەزایی لەبەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورک لەدژی گۆڕستانی شەهیدان
خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی عەفرین ڕایانگەیاند، گۆڕی شەهیدانی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە وێران دەکرێن کە هەموو جێگایەکیان لە تیرۆری داعش ڕزگار کرد. -
لە کاتی تێپەڕینی دەوریەکی رووسی – تورکی دا تەقینەوەیەک روویدا
لە کاتی سوڕانەوەى دەوریەکی هاوبەشی رووسی و تورکی دا لە ئیدلب تەقینەوەیەک روویدا. لەو تەقینەوەیەدا زیان بە زرێپۆشێکى رووسی گەیشت. -
لە دێرزۆر تەقینەوەیەک روویدا، ٣ کەسی مەدەنی بریندار بوون
لە ناوچەی هەجینای سەر دێرزۆر لە ئەنجامی تەقینەوەی ماتۆرسکلێتێکدا ٣ کەسی مەدەنی بریندار بوون. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین ١١ هاوڵاتی مەدەنی ڕفاند
سوپای تورک و چەتەکانی بەردەوامی بە هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی عەفرین دەدات. داگیرکەران ١١ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند. -
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٣٥٤ کەس. تا ئێستا ٢٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. -
داگیرکەران تل رەفعەتیان تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەی تل رەفعەتی سەر شەهبایان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، تۆپباران کرد. -
هێزەکانی رزگاریی عەفرین ناسنامەی شەهیدێکیان ئاشکرا کرد
هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە هۆی رووداوێکەوە شەهید بووە. -
تەرمی ئەسەد عەلی شەهیدی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید ئەسەد عەلی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن کە لە کاتی بەڕێکردنی ئەرکەکانیدا لە دێرزۆر شەهید بوون، لە گۆڕستانی شەهیدان لە تل حەمیس بەخاک سپێردرا. -
ڕفاندنی خەڵک مەدەنی لە عەفرین لە لایەن چەتەکانەوە بەردەوامە
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕایگەیاند، چەتەکانی سکور ئەلشیمالی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر لە ١٠ هاوڵاتی مەدەنیان لە عەفرین ڕفاندووە. -
لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە دێرزور فەرماندەیەکی روسی کوژرا
وەزارەتی پاراستنی روسیا رایگەیاند، لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازی روسیدا لە دێرزور مینێک تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا فەرماندەیەکیان کوژراوە و ٢ سەربازیش بریندار بوون. -
سوپای داگیرکەری تورک ٢ هاوڵاتی گوندەکانی تەل تەمریان ڕفاند
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ناوی سوپای نیشتیمانی سوریا لە گوندی دبسەی تەل تەمر ٢ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند. -
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر ئاسمانی کۆبانێ دەسووڕێنەوە
دوای تۆپبارانی دوو ڕۆژ لەمەوبەر، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ئاسمانی ڕۆژئاوای کۆبانێ دەسووڕێنەوە. -
دانپێدانانی سیخوڕەکانی میت لە ڕۆژئاوای کوردستان
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوا، بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی چەتەکانی داعش و هەروەها سیخورەکانی دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی تورک، لەو چوارچێوەیەدا ئاژانسی هاوار دانپێدانانی دوو لە سیخوڕەکانی میتی بڵاوکردووەتەوە. -
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی داگیرکەراندا لە عەین عیسا ٢ کەسی مەدەنی بریندار بوون
لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا بۆ سەر گوندەکانی رۆژئاوای ناوچەی عەین عیسادا، ٢ کەسی مەدەنی بریندار بوون. -
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین ٣ هاوڵاتی کوردیان رفاند
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە شاری عەفرین ٣ هاوڵاتی کوردی مەدەنیان رفاندووە. -
لە ئیدلب گولە هاوەنێک ئاڕاستەی دەوریەیەکی هاوبەشی روسی-تورکی کرا
لە ئیدلب لە کاتی گەشتی دەوریەیەکی هاوبەشی سەربازیی روسی-تورکیدا لە سەر رێگای M4 هاوەنێک ئاڕاستەی یەکێک لە ئۆتۆمبیلە سەربازیەکانی سوپای تورک کرا. -
لە قامیشلۆ هێرشی ئاسمانی کرایە سەر خاڵێک پشکنینی هێزەکانی رژێم
لە شاری قامیشلۆ فڕۆکە جەنگییەکان، کە چاوەڕێ دەکرێت سەر بە هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بن ھێرشیان کردە سەر خاڵێکى پشکنینی هێزەکانی رژێم. دەوترێت هێرشەکە لە دوای هەوڵەکانی رژێم بووە بۆ رێگریکردن لە کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی. -
ئەنجامی راپرسیی ناوەندی لێکۆڵینەوەى رۆژئاوا: دەبێت هەموو حیزبەکان بەشداری دانوستانی نەتەوەیی بن
بەپێی ئەنجامی راپرسییەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەى ستراتیژیی رۆژئاوا (نەرەلەسە - NRLS) لەبارەى یەکێتیی نەتەوەیی کورد لە رۆژئاواوە، سەدا ٩٥ی گەل دانوستانەکان بە ئەرێنی دەزانن. -
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین: میت ٣ هاووڵاتیی عەفرینی رفاند
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی تورک (میت) ٣ هاووڵاتیی کوردی مەدەنیی لە عەفرین رفاند. -
لە گوندەکانی کوردانی ئێزدی لە عەفرین کەمپی نیشتەجێبوون بۆ چەتەکان دروست دەکرێت
رێکخستنی مافی مرۆڤ لە عەفرین رایگەیاند، لە گوندەکانی کوردانی ئێزدی لە عەفرین بۆ چەتە و خانەوادەکانیان کەمپی نیشتەجێبوون دروست دەکرێت و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیش لەو ناوچەیە بەردەوامە. -
هێرش لەبەرانبەر ئۆتۆمبێڵی هاوسەرۆکی کۆمیتەی کشتوکاڵی دێرەزوور ئەنجامدرا
لە دێرەزوور بە بۆمب هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێڵی محەمەد عەبدولعەزیز هاوسەرۆکی کۆمیتەی کشتوکاڵی دێرەزوور و بریندار بوو. -
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ١٨٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ١١ کەسی تر تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا گەیشتووەتە ١٨٢ کەس. -
لە دێرزۆر شانەیەکی نووستووی داعش دەستگیر کرا
شەڕڤانانی قەسەدە لە هەرێمی بیسەرا لە رۆژهەڵاتی دێرزۆر شانەیەکی داعشیان دەستگیر کرد.