ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک ئاگری لە پوش و پاوانی زەویەکانی تربەسی بەردا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باکوری رۆژهەڵاتی تربەسی بە ١٢ کیلۆمەتر ئاگری لە زەویەکانی دەوروبەری بەنزینخانەی سەعدیە بەردا. -
لە شەداد هێرشەکانی دەوڵەوتی تورک رسوا و شەرمەزار کران
دانیشتوانی ناوچەی شەداد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، چالاکیەکیان ئەنجامدا و ئەو هێرشانەیان رسوا و شەرمەزار کرد. -
فەرماندەیی گشتی یەپەگە لەبارەی ڕووداوەکەی عاموودێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
فەرماندەیی گشتی یەپەگە لەبارەی ڕووداوەکەی ٢٧-٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣ی عاموودێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی،"بۆ ئاشتبوونەوە و بەدەستهێنانی ئاشتی و ئارامی دڵی گەلەکەمان فیداکاریمان کردووە و ئەوەش ئەرک و مافی گەلەکەمانە." -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک زەوی کشتوکاڵیەکانی باب دەسووتێنن
بەهۆی تۆپبارانی جەتەکانی دەولەتی تورک زەویەکانی گوندی سکەری و بەربەری هەرێمی باب سووتان. -
میتی تورک لە منبج دوو تەقینەوەی ئەنجامدا
لە منبج دوو تەقینەوەیە ئەنجامدران. ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٢ هاوڵاتی مەدەنەی گیانیان لەدەستداوە و تەقینەوە بە دەستی میت ئەنجامدراوە. -
عەبدی: سیاسەتی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک بەردەوامە
مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک پەیمانەکانی ١٧ی تشرینی یەکەم و ٢٢ی تشرینی یەکەم پێشێل دەکات و وتی، " سیاسەتی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک بەردەوامە." -
هێرشی دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا
بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ کە ٣ ژن شەهیدکران، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هەزاران کەس دەستیان بە خۆپیشاندان کرد. -
'ڕووسیا بەرپرسی هێرشی دەوڵەتی تورکە بۆ سەر کۆبانێ'
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری هەرێمی فورات، داوای لە ڕووسیا و ئەمریکا کرد، سنورێک بۆ هێرشی داگیرکەری تورک بۆسەر خەڵکی مەدەنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دابنێن. -
ناسنامەی کەسی سێیەمین کە لە هەلینج شەهیدبوو ئاشکراکرا
بە پێی زانیاریەکان کەسی سییەمین کە لە گوندی هەلینجی کۆبانی لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو، هەبوون مەلا خەلیلە. -
دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گوندی هەلنجەی کۆبانی، ٣ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون
ڕژێمی تورکیا بۆردومانی گوندی هەلەنجەی شاری کۆبانێی ڕۆژئاڤای کوردستانیان کرد و لە ئەنجامیدا ٣ هاوڵاتی ژن شەهید بوون و زیانی زۆری ماددی لە چەندین ماڵی هاوڵاتیانی گوندەکە کەوتووە. -
دەوڵەتی تورک ژمارەیەکی زۆر چەتەی داعشی بۆ لیبیا ناردووە
چەتەیەک کە لە سەرێکانی هەڵهات و خۆی ڕادەستی هێزەکانی قەسەدە کرد ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک ژمارەیەکی زۆر چەتەی داعشی بۆ لیبیا ناردووە. -
HRE تۆڵەی کردەوە: ١٤ داگیرکەر کوژران
شەڕڤانانی هێزەکانی رزگاری عەفرین لەنێوان گوندی کەفەر نەبۆ و بەرادای شێراوا چالاکی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ١٤ داگیرکەر کوژران و دەست بەسەر ٧ چەکی داگیرکەرانداگیرا. -
لە عەفرین تەقینەوەیەک روویدا
لە شاری عەفرینی داگیرکەر کراوی ژێر چەپۆکەى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا، تەقینەوەیەکى گەورە روویدا. -
یەپەگە یادی ١٠ شەڕڤانی کردەوە کە لە ٢٠١٥دا شەهید بوون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە ناسنامەی ١٠ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٥دا شەهید بوون -
گرێ سپی و عەین عیسا بۆردومان کران
دەوڵەتی تورک گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسای لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی منداڵیکی ١٣ ساڵیان شەهید کرد
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گرێ سپی دوێنێ منداڵێکی ١٣ ساڵیان شەهید کرد. بەهۆی ئەوەی خانەوادەکەی نەیتوانی فیدە بە چەتەکان بدات، منداڵەکەیان شەهیدکرا. -
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەبارەی چالاکیەکانی عەفرین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، ١٩ی حوزەیران (ئەمڕۆ) لە بەرزاییەکانی عەفرین لەدژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک چالاکی بەهێز ئەنجامدراون و بە دەیان چەتە کوژراو و بریندارکراون. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی شێراوا و تەل ڕەفعەت تۆپباران دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات. -
هێزەکانى رزگاریی عەفرین: ٩ داگیرکەر کوژران
هێزەکانى رزگاریی عەفرین رایانگەیاند، هێزەکانیان لە عەفرین، شێراوا و عەزاز چالاکییان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ٩ داگیرکەر کوژراون. -
هاوڵاتیانی رۆژئاوای کوردستان لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک رژانە سەر شەقامەکان
بە هەزاران هاوڵاتی لە چەندین شار و شارۆچکەی رۆژئاوای کوردستان لە دژی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک رژانە سەر شەقام و پەیامی خۆڕاگریان بڵاو کردەوە. -
هێزی داگیرکەران دوو گوندی گرێ سپیان تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دوو گوندی رۆژئاوای گرێ سپیان توپباران کرد. -
لەسەر ڕێگای ئێم ٤ مینێک لەسەر ڕێگای دەوریەی تورک و ڕووسدا تەقیەوە
لە ئیدلب مینێک لەسەر ڕێگای دەوریەی تورک و ڕووسدا تەقیەوە. -
لە عەفرین ٥ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین رایگەیاند کە ٥ چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراون هەروەها سێ شەڕڤانیان شەهید بوون. -
فۆزا یوسف: پێویستە گەلی کورد بەرانبەر هێرشەکان مافی ڕەوای خۆی بەکاربهێنێت
فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ناڕەزایی بەرانبەر بۆردومانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، کەمپی پەنابەرانی مەخموور و شەنگال دەربڕی و وتی،"پێویستە گەلی کورد مافی رەوای خۆی بەکاربهێنێت." -
ئاگرکەی گوندی تل تەمر تەشەنەی سەند، گوندەکانی تریشی گرتەوە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ئاگریان لە زەویە کشتوکاڵیەکانی گوندی ئەریشای سەر بە ناوچەی تل تەمر بەردابوو. ئاگرەکە گەیشتووەتە زەوی و زاری هەر یەک لە گوندەکانی تەویلا، تل کێفجی و ئوم ئەلکێف.