ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک ماڵی هاوڵاتیانی گوندی لەیلانی سووتاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ماڵەکانی گوندی لەیلانی سەر بە ناوچەی تل تەمریان سووتاند. -
لە قامشلۆ خۆکوژێک خۆی تەقاندەوە
لە گەڕەکی هێلکۆی شاری قامشلۆ کەسێک خۆی تەقاندەوە، بەڵام تەنها خۆی تێیا چوو. -
ئۆپەڕاسیۆنی قەسەدە لە ڕۆژی چوارەمدا بەردەوامە
ئۆپەڕاسیۆنی قەسەدە لە بەرزاییەکانی دێرەزۆر و حەسەکە لە ڕۆژی چوارەمدا بەردەوامە. لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا زیاتر لە ٥٠ چەتەی داعش دەستگیرکران. -
لە هەڵمەتی کۆتایهێنان بە تیرۆردا دەست بەسەر چەک و جبەخانەى چەتەکاندا گیرا
لە هەڵەتى کۆتایهێنان بە تیرۆر کە قەسەدە لە دژی شانە نووستوەکانى داعش ماوەی ٤ رۆژە دەستیپێکردووە، شەڕڤانان لە کۆتایی سێیەم رۆژدا ١٢ چەتەیان دەستگیرکردبوو و دەستیشیان بەسەر چەک و جبەخانەى چەتەکاندا گرتووە. -
هەنگاوی ئۆپڕاسیۆنەکەی قەسەدە بەردەوامە
هەنگاوی ئۆپڕاسیۆنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە دژی شانە نووستوەکانی داعش کە لە ناوچەیەکی ٨٠ کیلۆمەتری دەستی پێکردووە، بەردەوامە. تا ئێستا ٤٢ چەتە دەستگیر کراون. -
کردەوە دڕندەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لەسەر ئیزدیەکان و هاوڵاتیانی عەفرین
کردەوە نامرۆڤیەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە عەفرین رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە. کردەوە دڕندانەکانی وەک فڕاندن ، بەتاڵانبردن، کوشتن و ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیانی عەفرین و کۆمەڵگای ئیزدیی بێ وەستان بەروامە. -
هەڵمەتی قەسەدە لە دژی داعش لە ڕۆژی سێیەمدایە
هەڵمەتی قەسەدە لە دژی شانە نوستوەکانی داعش لە حەسەکە و دێرەزۆر ڕۆژی سێیەمدایە. -
دایک، شەڕڤان و شۆڕشگێڕی یەپەژە؛ نیشا
نیشا سوریانی ژن، دایک، شەڕڤان و شۆڕشگێڕی یەپەژەیە و منداڵێکی هەیە و چەکی هاوژینەکەی خۆی کردووەتە شانی. رایگەیاند، ئامانجی سەرەکیی ئازادکردنی عەفرینە، تۆڵەکردنەوەی شەهدانی بەرخۆدانی سەردەمە و تا دوا هەناسە بۆ وڵات خاکی خۆی شەر دەکات. -
هەڵمەتى قەسەدە بۆ کۆتایهێنان بە تیرۆر؛ ٢١ چەتە دەستگیرکران
قەسەدە لە چوارچێوەی هەڵمەتى لەناوبردنی تیرۆردا لە حەسەکە و دێرەزۆر لە دژی شانە نووستوەکانی چەتەکانى داعشی دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا ناوچەیەکى ٥٠ کیلۆمەتری پاککراوەتەوە و ٢١ چەتەش دەستگیرکراون. -
ناڕەزایەتیی گەل لە گرێ سپی لە دژی داگیرکەران پەرە دەستێنێت
لە گرێ سپیی داگیرکراوی ژێر چەپۆکەى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، توڕەیی گەل لە دژی دەستگرتن بە سەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان و رفاندنی هاووڵاتییان بە تایبەتی رفاندنی ژنان زۆر پەرەی سەندووە و گەل زرێپۆشێکى تورکیان بەردبارانکرد. -
گوندنشینانی گرێ سپی لەدژی چەتەکان وەستانەوە
گوندنشینانی گوندەکانی گرێ سپی کە لەژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدان، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و ئاڵۆزی دروست بوو. -
قەسەدە: هەنگاوی لەناوبردنی داعش بەردەوام دەبێت
فەرماندەیی گشتی قەسەدە ڕایگەیاند، هەنگاوی دژی شانەکانی چەتەکانی داعش لە بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری خابوور و سنوری سوریا و عێراق، تا گەیشتن بە ئەنجام و ئامانجەکەی بەردەوام دەبێت. -
قەسەدە: لە حەسەکە و دێرزور ١٧ چەتە دەستگیر کران
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی قەسەدەدا لە حەسەکە و دێرزور ١٧ چەتەی داعش دەستگیر کرا. -
شەهید ئۆسامە عەبدوڵلا بەخاکسپێردرا
تەرمی شەهید ئۆسامە عەبدوڵلا ئەندامی هێزی خۆپاراستن لە گۆرستانی خەبات دێرکی شاری دێرک بەخاکسپێردرا. -
ئاوی فورات، هەڕەشەیەکی دیکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی بە گرتنەوەی ئاوی فورات کردووە کە دەڕژێتە ناو خاکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. بەم هۆیەشەوە گەلانی ناوچەکە رووبەرووی بارودۆخێکی مەترسیدار بوونەتەوە. -
داگیرکەران لە تەل تەمر ماڵ و زەویە کشتوکاڵیەکانیان سووتاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ماڵ و زەوی کشتوکاڵی هاوڵاتیانی مەدەنی گوندەکانی تەل تەمریان سووتاند. -
دەوڵەتی تورک لە گوندێک کە داگیری کردووە هێرشی کردە سەر دانیشتوانی گوندەکە
گروپێکی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندێکی ناوچەی منبجی عەفرین، دوای ئەوەی دەستدرێژیان کردە سەر ژنێکی دانیشتوانی گوندەکە، دواتر دانیشتوانی گوندەکەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و ٥ کەسیان بریندار کرد. -
داگیرکەران ماڵی گوندنشینان دەسووتێنن
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندێکی تەل تەمریان تۆپباران کرد و بەو هۆیەوە ماڵی هاوڵاتیان ئاگری گرت و سووتان. -
شەڕڤانانی عەرەب لە ئاکادیمیای قەسەدەدا
شەڕڤانانی عەرەب لە ئاکادیمیای قەسەدەدا پەروەردە و راهێنانیان پێدەکرێت. هاوکات لەگەڵ راهێنانیان بە چەکی تاکەکەسی لەبارەى مێژووی گەلانی کورد و عەرەب و کولتوریانەوە و لە رووی ئایدۆلۆژی و سیاسیشەوە پەروەردە دەکرێن. -
لە عەفرین تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا
لە ناوەندی ناوچەی جندرێسی عەفرین تەقینێکی بەهێز روویدا. بە پێی زانیاریەکان تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە. -
میلیشیا لایەنگرەکانى ئێران لە سوریا بۆردومانکران و ٥ کەسیان لێ کوژرا
لە رۆژهەڵاتی سوریا لە دژی میلیشیا لایەنگرەکانى ئێران هێرشکی ئاسمانی ئەنجامدرا ٥ کەسیان لێ کوژرا. -
داگیرکەران لە عەین عیسا مزگەوتێکیان رووخاند
داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر گوندی جەهابیلی سەر بە ناوچەی عەین عیسا و رێگای نێودەوڵەتی M-4 و لە ئەنجامدا مزگەوتی گوندەکە رووخا و کارەبای گوندەکەش بڕا. -
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هێرشکردنە سەر گەلی عەفرینی رسوا و شەرمەزار کرد
بەڕیوەبەرایەتی خۆسەری عەفرین، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر گەلی عەفرین رسوا و شەرمەزار کرد. -
داگیرکەران لە گرێ سپی زەویە کشتوکاڵیەکانیان سووتاند
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشان کردە سەر هەر دوو گوندی هوریا و کاپرلیکی سەر بە ناوچەی گرێ سپی. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا زەوی و زاری کشتوکاڵی ناوچەکە ئاگریان گرت. -
تەڤدەم بۆ عەفرین داوای پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی لێپرسینەوەی کرد
تەڤدەم ئاماژەی بە کردەوەکانی دژی مرۆڤایەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین کرد و ڕایگەیاند، پێویستە کۆمسیۆنێکی لێپرسینەوە پێک بهێنرێت و بێدەنگی هێزە نێونەتەوەکانی ڕەخنە کرد.