ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
داگیرکەران گوندەکانى عەین عیسایان بۆردومانکرد و ئاگریان بەردایە زەوییە کشتوکاڵییەکان
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانى هۆشان و خالدییەى سەر بە عەین عیسا لەسەر رێگای ئێم ٤ تۆپبارانکرد و بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە زەوییە کشتوکاڵییەکانى هاووڵاتییان ئاگریان تێبەربوو. -
داگیرکەران ئاگریانە بەردایە گوند و زەوییە کشتوکاڵییەکانى گرێ سپی
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى ئاگریان بەردایە گوند و زەوییە کشتوکاڵییەکانى گوندەکانى گرێ سپی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین کەسێکی مەدەنیان کوشت
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دوای ئەوەی لە عەفرین هاوڵاتیەکی مەدەنی بە ناوی مسلم ئەحمەدیان فراندبوو، دوای هەفتەیەک تەرمی ناوبراو دۆزرایەوە. -
داگیرکەران زەویە کشتوکاڵیەکانی تەل تەمریان سووتاند
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی قاسمیە و درداری شاری تەل تەمریان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا زەویە کشتوکاڵیەکانی ئەو گوندانە ئاگریان گرت. -
لایەنە سوریەکان قبوڵیان کرد کە لە جنێف کۆببنەوە
گیر پیدرسۆن نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ڕایگەیاند، لایەنە سوریەکان قبوڵیان کردووە ئەگەر قەیرانی تەندروستی ڕێگە بدات، جارێکیتر لە جنێف کۆببنەوە. -
شەڕڤانانی قەسەدە لە دێرەزۆر لە دژی شانەیەکى داعش ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدا
یەکە تایبەتەکانى هێزەکانى سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە دێرەزۆر لە دژی شانەیەکى نوستوی چەەتەکانى داعش ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا و گروپێک چەتەیان دەستگیرکرد. -
داگیرکەران دووبارە ئاگریان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانى کۆبانێ بەردایەوە
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى دەستیانکردووە بە ئاگرتێبەردانی زەوییە کشتوکاڵییەکانى گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا. -
سوپای تورک لە کۆبانی زوی و زارە کشتوکالیەکان دەسووتێنێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی زەویە کشتوکالیەکانی رۆژئاوای کۆبانی تۆپباران کرد و بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی ناوچەکە سووتان. -
یەپەگە یادی زەهرەدین ئۆسێی کردەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە یادی زەهرەدین ئۆسێی شەڕڤانیی کردەوە کە ١٥ی ئایار لەسەر ئەرکەکەی بە کارەساتێک شەهید بوو. -
پەیەدە: لەسەر ڕێچکەی شەهیدان دەبین
پەیەدە ڕایگەیاند، لە مانگی ئایاردا بەرخۆدانی مێژوویی تۆمارکراون و بۆ جێبەجێکردنی هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک، ژیانی هاوبەش، یەکسانی و ئازادی لەسەر ڕێچکەی شەهیدان دەبن. -
دەوڵەتی تورک هاوڵاتیەکی تری مەدەنی کوشت
سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە سەر هێڵی سنووریی چلا ئاغای سەر بە دێرک هاوڵاتیەکی تەمەن ٥٠ ساڵانیان کوشت. -
سوپای تورک و چەتەکانی ئاگریان بەردایە زەوییە کشتوکاڵییەکانى عەین عیسا
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى ئاگریان بەردایە زەوییە کشتوکاڵییەکانى نێوان تل وەرد و مەردودیەى عەین عیسا. هەروەها تەقەشیان لەو کەسانە کرد کە دەیانخواست ئاگرەکە بکوژێننەوە. -
داگیرکەران گوندەکانی شەرا و شێراوا بۆردومان دەکەن
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى گوندەکانى شەرا و شێراوای عەفرین بۆردومان دەکەن. -
دەوڵەتى تورک هاووڵاتییەکى لە سەرێکانی کوشت
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر هاووڵاتییەکی لە کاتى گەڕانەوە بۆ گوندەکەى خۆی لە سەرێکانی شەهید کرد. -
دەوڵەتی تورک جارێکیتر زەویە کشتوکاڵیەکانی تل تەمری سووتاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ دەستی بە سووتاندنی زەویە کشتوکاڵیەکانی گرێ سپی کرد و ژمارەیەکی زۆر زەوی کشتوکاڵی هاوڵاتیانی مەدەنی سووتاند. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بە شێوەیەکی سیستماتیک زەوی کشتوکاڵی دەسووتێنێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم دواییانە لە هەرێمەکانی فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زەوی کشتوکاڵی دەسووتێنێت. ئەمڕۆش ژمارەیەک زەوی سووتاند و ئابوری هەرێمەکە دەکاتە ئامانج. -
مامۆستایانی عەفرین: زمانمان هەبوونمانە
مامۆستایانی عەفرین لە هەرێمی شەهبا ١٥ی ئایار رۆژی جەژنی زمانی کوردییان پیرۆز کرد. -
هێزەکانى رزگاریی عەفرین لە ٣ هەرێمدا لە داگیرکەرانیان دا و ٦ داگیرکەر کوژران
هێزەکانى رزگاریی عەفرین لە عەفرین، عەزاز و شێراوا، کە لەلایەن دەوڵەتى تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراون، لە دژی هێزەکانی تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەندامی ئەو چالاکییانەدا بە لانیکەمەوە ٦ داگیرکەر کوژراون و ٨ی تریش بریندار بوون. -
داگیرکەران گرێ سپی بۆردومان دەکەن
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى شەوی رابردوو شوێن و ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانی گرێ سپی یان بۆردومانکرد. -
دەوڵەتى تورک شەهبا و شەرا بۆردومان دەکات
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر گوندەکانى هەرێمی شەهبا و ناوچەى شەرا لە عەفرین بۆردومان دەکات. -
لە عەفرین تەقینەوەیەک روویدا
لە سەر رێگای راجۆ لە عەفرین تەقینەوەیەک روویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە. -
لە نێوان چەتەکانى دەوڵەتى تورک دا لە عەفرین شەڕ روویدا
لە عەفرینی داگیرکراوی ژێر داگیرکەریی دەوڵەتى تورک و چەتەکانیدا، شەڕ لە نێوان چەتەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرەدا روویدا. هۆکاری شەڕەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە گروپێک لە چەتەکان خواستویانە لە خاڵێکدا خۆیان بکەنە باڵادەست و زاڵ. -
داگیرکەران لە شاری باب ئاگریان بەردایە زەویە کشتوکاڵیەکان
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری باب-ی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە لە ئێستادا داگیر کراوە، زەوی و زارە کشتوکاڵیەکانی خەڵکی مەدەنیی ناوچەکەیان سووتاند. -
لە ئیدلب لە کاتی تێپەڕبوونی دەوریەی ڕووس و تورک تەقینەوەیەک ڕووید
لە پارێزگای ئیدلبی سوریا لە کاتی تێپەڕبوونی دەوریەی ڕووس و تورک تەقینەوەیەک ڕوویدا. -
لە عەفرین ٦ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە چالاکیەکانی هێزەکانیاندا لە عەفرین و مارع ٦ داگیرکەر کوژران.