ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
یەپەگە یادی خەباتکارانی چاپەمەنی کردەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردستان، یادی خەباتکارانی چاپەمەنی ڕاگەیاندنی یەپەگە و یەپەژەی کردەوە. -
داگیرکەران ٦٠٠ بنەماڵەى تری چەتەکانیان لە گرێ سپی جێگیر کرد
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە گۆڕینی دیموگرافیای گرێ سپی و باکووری رۆژهەڵاتی سوریا. داگیرکەران لە جەرابلوسەوە بە نزیکەى کاروانێکى ١٥٠ ئۆتۆمبێلی بنەماڵە چەتەکانیان برد بۆ شاری گرێ سپی و لەو شارەدا جێگیریان کردن. -
HRE لە سێ هەرێم لە داگیرکەرانیدا و ٦ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (HRE) لە شێراوا، عەفرین و عەزاز لە هێزەکانی داگیرکەری تورکیاندا و لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٦ سەربازی کوژران و ٥ سەربازیش برینداربوون. -
مانگی سووری کورد لە حەسەکە نەخۆشخانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردەوە
مانگی سووری کورد بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەبن لە شاری حەسەکە نەخۆشخانەیەکی ١٢٠ قەڕەوێلەیی کردەوە. -
شانەیەکی میت کە چەکیان بۆ چەتەکان دەبرد دەستگیرکرا
لە شاری منبج شانەیەکی میتی تورک کە بۆ گروپە چەتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چەکیان دەبرد دەستگیرکران. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین و سەرێکانی شەڕی یەکتری دەکەن
لە سەرێکانی و عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون، لە نێوان گروپە چەتەکاندا کە ناوی 'سوپای نیشتیمانیان' لەخۆیان ناوە، شەڕ دەستیپێکرد. -
دەوڵەتی تورک دیمۆگرافی گرێ سپی و سەرێکانی دەگۆڕێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای هێرشەکەی ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩، بە هاوکاری چەتەکانی لە شاری گرێ سپی و سەرێکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، دیمۆگرافی ناوچەکە دەگۆڕێت. -
شەڕڤانی قەسەدە شەهید شێخۆ بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە دڵخواز شێخۆ لە شاری کۆبانی بەخاک سپێردرا. -
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: هەندێک لە زیندانیان ئازاد دەکرێن
بەڕێوەبەرایەتی خۆڕسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەو زیندانیانەی نەخۆشن و ئەوانەی سزایەکی کەمیان ماوە و ئەوانەشی کە هەڵوێستەکی ئەخڵاقیان نواندووە، ئازاد دەکرین. -
تەرمی دوو شەهید لە حەسەکە بەخاک سپێردران
تەرمی هەر یەک لە شەهیدانی قۆناغی خۆراگری شکۆ، مەجد نەزال مەحمود و زبێر حەمدین حەمۆ لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە حەسەکە بەخاک سپێردران. -
خەڵکی شێراوا: دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی چەتەکانەوە یاسای شەڕ پێشێل دە
خەڵکی عەفرین کە بەهۆی هێرشی قڕکەر و داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا کۆچیان کردووەتە هەرێمی شەهبا ڕایانگەیاند، لەم دۆخەدا نازانن چی بکەن و داوایان لە هێزە نێودەوڵەتیەکان کرد کە هەڵویستیان هەبێت و هاوکاریان بکەن. -
لە عەین عیسا هێرشی تێکدەرانە
لە عەین عیسا بە بۆمب هێرشیان کردە سەر ماڵی هاوڵایەک. هەروەها دوو ئۆتۆمبێڵی حکومەتی سوریا سووتێنران. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. -
چەتەکانی رژێم هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی قامشلۆ
چەتەکانی "دیفاع وەتەنی" کە سەر بە هیزەکانی رژێمی سوریان، هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆی قامشلۆ. -
لە سەرێکانی ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقییەوە
لە گوندێکی سەرێکانی، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە داگیرکراوە، ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوی چەتەکان لە کاتى ئامادەکردنی بۆ تەقینەوە، بە چەتەکاندا تەقییەوە. -
داگیرکەران گوندەکانی عەین عیسا تۆپباران دەکەن
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی عەین عیسا تۆپباران دەکەن. -
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: دوو چەتە کوژران
شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە شیراوا لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا و دوو چەتە کوژران. -
ئینتەرناسیۆنالیستەکانی ڕۆژئاوا پشتگیری لە گەلان دەکەن
شەڕڤان و شۆرشگیرە ئینتەرناسیۆنالیستەکان کە لە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ گەلی کورد جێی خۆیان گرتووە، بۆ گەلانی ئەوروپا پەیامی پشتگیریان بڵاوکردەوە کە لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەبات بکەن. -
هێزەکانی رزگاری عەفرین لە شێرەوا و باب گورزی کوشتندەیان لە داگیرکەراندا
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HREرایگەیاند، هیزەکانیان لە ناوچەی شێرەوا و باب هێزێکی کوشتندەیان لە چەتەی داگیرکەران داوە و بە پێی زانیاریەکانیان چەتەیەک کوژراوە و ٥ چەتەی دیکەش بریندار بوون. -
شەڕڤانانی ئینتەرناسیۆنالیست بە هەستیارییەوە چاودێریی دۆخی کۆرۆنا لە وڵاتەکانیان دەکەن
شەڕڤانانی لیوای ئازادیی ئینتەرناسیۆنالیست لە رۆژئاوا هەم کارەکانى خۆی ئەنجام دەدات و هەم چاودێریی دۆخی وڵاتەکانى خۆیان دەکەن، کە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایان تیایاندا بڵاوبووەتەوە. -
٣٢٤ هاوڵاتی بە دوو فرۆکە لە قاهیرەوە بەرەو عێراق گەڕانەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق ڕایگەیاند ٣٢٤ هاوڵاتی عیڕاقی کە لە مسر مابونەوە و گیریان خواردبوو بە دوو فرۆکە لە قاهیرەوە گەڕێنرانەوە بۆ عێڕاق. -
پەیەدە: پێویستە بە خێرایی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدرێت
پەیەدە سەرنجی خستەسەر مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رایگەیاند "پێویستە بە خێرایی بنەماڵە و پارێزەران لەگەڵ رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن". -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گرێ سپی هاوڵاتیەکی مەدەنی شەهید کرد
چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک هاوڵاتیەکیان بە ناوی ساڵح شبلی خەڵکی گوندی هوێجای گرێ سپییان شەهید کرد. -
تەڤدەم: دۆخی ئۆجالان و زیندانیانی تر مایەی نیگەرانیە
تەڤدەم رایگەیاند، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دۆخی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تر مایەی نیگەرانیە و داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد، هەڵوێستیان هەبێت. -
'پێکەوە داعشمان لەناوبرد، پێکەوەش ئەم نەخۆشیە لەناودەبەین'
ساڵح موسلم ڕایگەیاند، لەگەڵ گەمارۆی ڕژێمی سوریا و فاشیزمی دەوڵەتی تورک، گەلەکەیان لەم نەخۆشیە دەپارێزن و وتی، "لەگەڵ ئەوەی دەرفەتی کەممان لەبەردەستە، بەڵام ئەگەر ڕێوشوێنی و بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێ بکەین سەرکەوتن بەدەستدەهێنین." -
هێزەکانى رزگاریی عەفرین: ٣ سەربازی تورک کوژران
هێزەکانى رزگاریی عەفرین لە ناوچەى شێراوای عەفرین چالاکییان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی تورک کوژران.