ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٧ چەتەی سوپای تورک کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HREرایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیەکانیاندا ٧ چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین کوژراون و ١٩ چەتەی دیکەش بریندار بوون. -
HRE: ئەرکی سەرەکیمان ئازادکردنی عەفرینە
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، تۆڵەسەندنەوە لەبەرانبەر شەر و داگیرکەری و ئازادی عەفرین ئەرکی سەرەکیانە. -
یەپەگە یادی شەهید کارکەر هێرشی کردەوە
یەپەگە یادی کارکەر هێرش یەکێک لە فەرماندەکانی پێشەنگی بەرخۆدانی سەردەمی عەفرینی کردەوە و ڕایگەیاند، بەرخۆدانی خۆیان لەدژی داگیرکەری و فاشیزم دەگەیەننە بەرزترین ئاست. -
لە عەفرین پاکتاوی نەژادی: ژمارەی دانیشتوانی کورد بۆ لە سەدا ١٨ دابەزیوە!
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە بارەی پێشێلکارییەکانی دوو ساڵی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عفرین، راپۆرتێکی ئامادە کرد. بە پێی راپۆرتەکە لە عەفرین پاکتاوی نەژادی کراوە و ژمارەی نەتەوەی کورد بۆ لەسەدا ١٨ دابەزیوە. -
ئەنجومەنی کانتۆنی شەهبا: دەبێت دەوڵەتی تورک وەدەر بنرێت
ئەنجومەنی کۆنتۆنی شەهبا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، گەلی عەفرین بە خۆڕاگرییەکی ٥٨ رۆژی داستانێکی قارەمانانەی نووسییەوە و جەختیشی کردەوە کە دەبێت دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکە وەردەر بنرێت. -
داعشیەکان چاوەڕێی دادگاییکردنن
بابەتی دادگاییکردنی چەتە دەستگیرکرداوەکانی داعش لە زیندانەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تا ئێستاش یەکلایی نەبووەتەوە و بابەتێکی نادیارە. ئەمەش لەوانەیە ببێت بە هۆکاری سەرهەڵدانی کێشەی دیکە. ئاژانسی هەواڵی فورات سەردانی دوو لە قەرەبالغترین زیندانەکانی کرد. -
سوپای تورک هێرشی کردە سەر تل تەمر، برینداری لێکەوتووەتەوە
رژێمی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی ناوچەی تل تەمر و بە پێی زانیارییەکان ئەو هێرشە برینداری لێکەوتووەتەوە. -
ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە شەدادی تەقییەوە
لە خاڵی پشکنینی هاتوچۆی شەدادی لە هەرێمی حەسەکە لە رۆژئاواى کوردستان ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەو هۆیەوە ٢ کەس بریندار بوون. -
لە گرێ سپی هێرشێکى چەتەکانی دەوڵەتى تورک تێکشکێنرا و ٥ چەتە کوژران
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندێکى گرێ سپی و هێرشەکەیان لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێنرا و لە ئەنجامدا ٥ چەتەی تیرۆریست و داگیرکەری دەوڵەتى تورک کوژران. -
گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسا تۆپباران کران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تۆپ و چەکی قورس گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسای تۆپباران کرد. -
گوندی تاویلای تل تەمر تۆپباران دەکریت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قورس گوندی تاویلای سەر بە تل تەمر تۆپباران دەکات. -
رێکخستنی مافی مرۆڤ: تورکیا لە سەر سنوور ٤٤٧ کەسی کوشتووە
رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، لە سەر سنووری سوریا-تورکیا ٤٤٧ کۆچبەر لە لایەن سوپای تورکەوە کوژراون. -
ئاماری چالاکیەکانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ١٠ چەتە کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە چالاکی هێزەکانیان لە ١١ بۆ ١٤ی ئازاردا ١٠ چەتە کوژراون و ٥ چەتە و سەربازی تورکیش برینداربوون. -
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ ٤ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ٤ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند. -
پانۆراما؛ شەڕی سوریا پێدەنێتە ١٠هەمین ساڵەوە
شەڕی ناوخۆیی سوریا لە شەڕی یەکەم و دووەمی جیهان زیاتری خایاندووە و چووە ١٠هەمین ساڵی خۆیەوە. ئەو شەڕە وەک شەڕی بە وەکالەت دەستیپێکرد و بووە هۆی مردنی سەدان هەزار کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنەها کەس، ئێستاش هێزە سەرەکییەکان راستەوخۆ لە گۆڕەپانەکەدان. -
لە بۆردومانی داگیرکەراندا لە شەهبا منداڵێک بریندار بوو
بەهۆی بۆردومانی چەتەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی شێخ عیسا منداڵێک بە ناوی ئەحمەد عوسمان بریندار بوو. -
داگیرکەران تل تەمر و گرێ سپی-یان بۆردومانکرد
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى بە تۆپخانەکانیان گوندی ئوم کێف لە تل تەمر و گوندەکانی قزەلی، سارونچ و شۆربەنیسک-یان لە گرێ سپی بۆردومانکرد. -
خاڵی سنووریی سێماڵکا داخرا
بەڕێوەبەری خاڵی سنووریی سێماڵکا رایگەیاند، لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، جگە لە باری نائاسایی، هاتوچۆ لەو خاڵە سنوورییە بە هەموو شێوەیەک راگیراوە. -
تەرمی نوردین رەحموک شەهیدی یەپەگە لە حەلەب بە خاک سپێردرا
تەرمی نوردین رەحموک ناسراو بە ئامەد گابار شەهیدی یەکێنەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە لە لایەن سەدان کەسەوە لە حەلەب بەخاک سپێردرا. -
دایکانی شەهبا و عەفرین: پێویستە بە زووترین کات دایە زەینەب لە لایەن کاربەدەستانی ئێرانەوە ئازادبکرێت.
ئەنجومەنی دایکانی شەهیدانی هەرێمی شەهبا و هەرێمی عەفرین بۆ پشتگیریکردن لە دایە زەینەب دایکی شەهید هاوڕێ لیلاخ کە لە لایەن کاربەدەستانی ئیتلاعاتی سنەوە دەستگیراوە چالاکیان ئەنجامدا. -
تەرمی زنار ئامەد شەهیدی هێزەکانی رزگاری عەفرین بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی رزگاری عەفرین- HRE شەهید زنار ئامەد کە لە ٩ی ئازاردا لە دووەم قۆناغی خۆڕاگری عەفریندا شەهید ببوو، بە مەراسیمیکی شکۆدار لە گۆڕستانی شەهیدانی ئەحرەس بە خاکسپێردرا. -
گەلی عەفرین بۆ ئۆجالان رێپێوانێکیان ساز کرد
گەلی عەفرین بۆ پشتیوانی لە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان لە ناوچەی شەهبا رێپێوانێکی بەرفراوانیان ساز کرد. -
هێزەکانی رزگاری عەفرین ناسنامەی شەهیدێکیان ئاشکرا کرد
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HRE لە راگەیێندراوێکدا ناسنامەی شەڕڤانێکیان بە ناوی زنار ئامەد کە لە دووەم قۆناغی خۆڕاگری عەفریندا لە ٩ی ئازار شەهید بوو، ئاشکرا کرد. -
قەسەدە: ٣ سەربازی تورک کوژران
هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە ئاشکرایان کرد، لە ئەنجامی شەڕ و خۆڕاگری نێوان هێزەکانی ئەوان لەگەڵ سوپای تورک و چەتەکانیدا، درۆنێک، ئۆتۆمبیلێکی سەربازی و دۆشکەیەک تێکشکێندراون و هاوکات ٣ سەربازی تورکیش کوژراون. -
لە عەفرین درۆنێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خرایە خوارەوە
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند لە عەفرین ڕۆژی ٨ی ئازار درۆنێکی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خراوەتە خوارەوە.