سوپای تورک هێرشی کردە سەر تل تەمر، برینداری لێکەوتووەتەوە
رژێمی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی ناوچەی تل تەمر و بە پێی زانیارییەکان ئەو هێرشە برینداری لێکەوتووەتەوە.
رژێمی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی ناوچەی تل تەمر و بە پێی زانیارییەکان ئەو هێرشە برینداری لێکەوتووەتەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە دەستمان، رژێمی داگیرکەری تورک و چەتە چەپەڵەکانی، هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ئۆم ئەلکێف. سەرچاوەکان رایانگەیاند، هێرشەکە بە تۆپ ئەنجام دراوە.
سەرچاوەکانی نزیک لە رووداوەکە رایانگەیاند، دوو کەس بریندار بوون کە یەکێکیان مەدەنییە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە نەخۆشخانەی تل تەمر.
سەرچاوەیەکیش رایگەیاند یەکێک لە بریندارەکان سەربازێکی رژێمی سوریایە.
هاوکات ئێوارە ئەمڕۆش سوپای داگیرکەر لە کاتژمێر ١٧:٠٠ بە تۆپ هێرشیان کردە سەر گوندی قزەلیی سەر بە گرێ سپی.
ز.ش