هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٧ چەتەی سوپای تورک کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HREرایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیەکانیاندا ٧ چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین کوژراون و ١٩ چەتەی دیکەش بریندار بوون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HREرایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیەکانیاندا ٧ چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین کوژراون و ١٩ چەتەی دیکەش بریندار بوون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین لە بارەی دوایین چالاکیەکانیان لە دژی هێزی داگیرکەران راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"١٦ی ئازار هێزەکانمان لە عەفرین لە دژی خاڵێکی پشکنینی سەر بە چەتەکان چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٤ چەتە کوژران.
١٨ی ئازاریش هێزەکانمان لە ناوەندی شاری عەفرین زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو زنجیرە چالاکیانەشدا، ٦ چەتە کوژران و ١٥ چەتەی تریش بریندار بوون.
لە گوندی جەلەمی ناوچەی جندرێسیش هێزەکانمان لە دژی چەتەکانی، چالاکیەکیان ئەنجامدا, لە ئەنجامی ئەو چالاکیەکەشدا چەتەیەک کوژران و ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانیش تێکشکێندرا.
بە گشتی لە ئەنجامی چالاکیەکانی ئەو دوو رۆژەدا ٧ چەتە کوژران و ١٩ چەتەی دیکەش بریندار بون.
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی، گوندەکانی دەوروبەری عەفرین و ناوچەی شەهبا بە سەختی تۆپباران دەکەن."
ز.ش