ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
هێزەکانی رزگاری عەفرین ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HREناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە ناوچەی شێرەوا لە دژی هێرشی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک شەهید بوون. -
عەفرینییەکان لە هەلومەرجە قورسەکەشیاندا خۆیان لە کۆرۆنا دەپارێزن
گەلی عەفرین،کە لە کامپی شەهبا لە بەرخوداندان بەپێی تواناکانیان کار بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا و خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە دەکەن. -
دکتور نەبۆ: بە پێی تواناکانمان خۆمان دەپارێزین
لە ناوچەکانی شەهبا و شێراوا بە هەزاران کەس ڕووبەڕووی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونەتەوە. لەومبارەیەوە دکتور حەسەن نەبۆ ئەندامی مانگی سووری کوردی ڕایگەیاند، لەگەڵ بیدەرفەتیەکانیش هەوڵێ خۆپاراستن دەدەن. -
سوپای داگیرکەری تورک لە بلبل دەستی بە دروستکردنی دیوار کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین بەردەوامی بە گۆڕینی دیموگرافیا دەدات. -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەفرین
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ناوچەکانی شەرا و شیراوای عەفرین و گوندەکانی سەربە هەرێمی شەهبایان تۆپباران کرد. -
هێرشی داگیرکەران بەردەوامە
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بێوەستان بەرانبەر گوندەکانی عەفرین بەردەوامە. -
یەپەگە بەڕێزەوە یادی ٧ شەهیدی ساڵی ٢٠١٦ی کردەوە
یەپەگە ناسنامەی ٧ شەڕڤانی ئاشکراکرد کە ساڵی ٢٠١٦ لە منبج شەهید بوون و ڕایگەیاند، لە کەسایەتی ٧ هاورێ قارەمانەکەیاندا کە لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا شەهید بوون یادی شەهیدان دەکەنەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و گەل دەکەن. -
گوندێکی شەهبا بەگۆمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینەکرا
گوندێکی هەرێمێ شەهبا بەگۆمانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینەکرا. -
فۆزا یوسف: دەتوانین بە پشتیوانیى کۆمەڵگە ئەم قۆناغە قورسە تێپەڕێنین
فۆزا یوسف ئەندامی بەڕێوەبەریی پەیەدە رایگەیاند، لە دژی پەتای کۆرۆنا و هێرشەکانى دەوڵەتى تورک خۆڕاگری دەکەن. راشیگەیاند، سەرباری رێوشوێنەکان بە یەکگرتوویی، ورە، مەعنەوێت و سەبر، فیداکاری و بەرپرسیاریی قۆناغە قورسەکان تێدەپەڕێنین. -
داگیرکەران گوندەکانى شێراوا و شەرا بۆردومان دەکەن
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى گوندەکانى ناوچەکانی شێراوا و شەرا لە عەفرین بۆردومان دەکەن. بەو هۆیەوە سەربازێکى رژێمى سوریا کوژرا و هاووڵاتییەکیش بریندار بووە. -
داگیرکەران لە عەفرین هاوڵاتیەکی مەدەنیان رفاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین هاوڵاتیەکی مەدەنی بە ناوی بەشار مەنان ئەمینیان رفاند. -
سوپای داگیرکەر لە شەهبا هاوڵاتیەکی مەدەنی بریندار کرد
لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆ سەر ناوچەی شەهبا هاوڵاتیەکی مەدەنی بریندار بوو. -
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردووەتە سەر گرێ سپی
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی کۆرحەسەن و سیفیانی سەر بە ناوچەی گرێ سپی و تۆپبارانی دەکەن. -
داگیرکەران گوندێکی شەهبایان تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی شێخ هالیلی سەر بە ناوچەی شەهبای تۆپباران کرد. -
دەوڵەتى تورک توشبوانى کۆرۆنا دەگوێزێتەوە بۆ سەرێکانی لە رۆژئاواى کوردستان
د. جوان مستەفا هاوسەرۆکی کۆمیتەى تەندروستیی باکوور ور ۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، دەوڵەتى تورک توشبوانى کۆرۆنا دەگوێزێتەوە بۆ نەخۆشخانەى سەرێکانی لە رۆژئاوا و بەو شێوەیە سەرقاڵی ئەنجامدانی تاوانە. -
لە باب تەقینەوەیەک روویدا
لە باب بۆمبێکی دانراو لە ناو ئۆتۆمبێلی چەتە ئەبو فەیسەڵ لە گروپی سوڵتان مورادا تەقییەوە و بەو هۆیەوە چەتەیەک بە قورسی بریندار بوو. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٥ هاوڵاتی مەدەنی ڕفاند
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرینی ٥ کەسی مەدەنیان رفاند. -
داگیرکەران بە ئۆبۆس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی شەهبا
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ئۆبۆس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی شەهبا. -
داگیرکەران گوندەکانی شەهبایان تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی هەرێمی شەهبایان تۆپباران کرد. -
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە خالۆ کۆبانێ بەخاکسپێردرا
تەرمی ئەحمەد مەحمود موسلیم (خالۆ کۆبانێ) شەڕڤانی قەسەدە کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا بەهۆی جەلتەی دڵەوە شەهید بوو، بەخاکسپێردرا. -
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ٨ داگیرکەر کوژران و ٢ ئۆتۆمبێڵ تێکشکێنران
هیزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە چالاکیەکانیاندا لەدژی هێزەکانی داگیرکەری تورک ٨ داگیرکەر کوژران کە یەکێکیان سەربازی تورکە و ٢ ئۆتۆمبێڵیش تێکشکێنران. -
داگیرکەران گوندەکانى تلتەمر بۆردومان دەکەن
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی دلدارا و ئوم ئەل کێف-یان لە تلتەمر بۆردومان کرد. -
یەپەگە ناسنامەی ٨ شەهیدی ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە یادی ٨ شەڕڤانی کردەوە کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دا شەهید بوون. -
لە شەهبا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڕەشەکانی ئەنقەرە
هاوڵاتیانی عەفرین کە بەهۆی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کۆچی شێراوا و شەهبایان کردووە، لەگەڵ ئەوەی لە دۆخی سەختی کۆچبەریدا دەژین و مەترسی کۆرۆنایان لەسەر، لە لایەکی ترەوە ڕووبەڕووی تۆپباران و هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بوونەتەوە. -
لە عەین عیسا مینێک تەقیەوە و منداڵیک گیانی لەدەستدا
لە گوندێکی عەین عیسای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا مینێکی چەتەکانی داعش تەقیەوە. لە ئەنجامدا منداڵێکی ١٣ ساڵ گیانی لەدەستدا.