ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
شەڕڤانانی یەپەژە و ژنانی رەقا دەستیان بە هەڵمەتى پاککردنەوە کرد
لە چوارچێوەى رێوشوێنەکان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا شەڕڤانانی یەپەژە و ژنانی رەقا دەستیان بە هەڵمەتی پاککردنەوە کرد. -
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تا دوای جەژن درێژ کردەوە
بەڕیوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، بە هۆی ئەوەی هێشتا هەرەشەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئارادایە، ئەوان بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆیان تا دوای جەژنی رەمەزان درێژ کردووتەوە. -
لە عێراق ٨٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران
بە پێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەگەڵ یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان، لە بەرامبەریشدا ٣٢ کەس چاکبوونەتەوە. -
لە ناوچەی بابی ژێر کونتڕۆلی دەوڵەتی داگیرکەردا، تەقینەوەیەک روویدا
لە شاری باب کە لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیر کراوە، تەقینەوەیەکی گەورە روویدا. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا کەسێکی مەدەنی گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەک کەسی دیکەی مەدەنیش بریندار بوون. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی گرێ سپی تۆپباران دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی قزەلی و شۆربەنیسکی سەر بە گرێ سپی بوردومان دەکەن. -
بەسەرهاتی ئەیلەم منبج شەڕڤانی یەپەژە
"ئێمە جارێکیتر بڕیارمان وایە لەبەرانبەر هێرشەکان بووەستینەوە بۆئەوەی جارێکی تر گەلەکەمان نەکەوێتە دۆخێکی سەخت و مەترسیدار." -
گروپە چەتەکان لە تلتەمر بەربونەوە یەکتر
گروپە چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە رۆژئاواى تلتەمر بەربوونە یەکتر و بوو بە شەڕیان. لەو ناوچەیەدا لە نێوان چەتەکاندا شەڕێکى قورس لە ئارادایە. -
گەدۆ: پێویستە خاوەنداری لە بانگەوازی ئۆجالان بۆ یەکێتی نەتەوەیی بکرێت
ساڵح گەدۆ سکرتێری گشتی پارتی چەپی دیموکراتی کوردی سوریا ڕایگەیاند، ڕێگریکردن کە جموجووڵەکانی میتی تورک لە باشووری کوردستان ئەرکی حکومەتەکانی هەولێر و سلێمانیە. هێرشی سەر پەکەکە بە واتای لەناوچوونی هەموو کورد دێت." -
دەوڵەتی تورک سەربازەکانی بۆ ئیدلب دەگوازێتەوە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستی بە گواستنەوەی سەربازەکانی بۆ ئیدلب کرد. لە ماوەی ٣ مانگدا ١٠ هەزار سەربازی تورک لە هەرێمەکە جێگیرکراون. -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندەکانى تلتەمر
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى هێرشیان کردە سەر گوندەکانى دیردارا و ئوم کافیە لە تەلتەمر. -
داگیرکەران لە عەفرین بەربوونەتە یەکتری و شەڕ لەگەڵ یەک دەکەن
قەیران و ناکۆکی لە عەفرین، کە لەلایەن دەوڵەتى تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە کۆتایی پێنایەت. چەتەکانى دەوڵەتى تورک بە ناوی 'سوپای نیشتمانی' لەگەڵ گروپێک چەتەى تردا بە ناوی پۆلیسی سەربازی لە شەڕێکی دژواردان. -
بەرپرسی دارایى داعش لە رەقا دەستگیرکرا
هێزەکانى دەژ تیرۆر (هات) لە رەقا لە دژی شانەیەکى داعش ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا. لەو ئۆپراسیۆنەیەدا محەمەد عەلی بەرپرسی دارایی چەتەکان دەستگیرکرا. -
دەوڵەتی داگیرکەر خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسا هێرشی کردە سەر خەڵکی مەدەنی. بە هۆی هێرشەکەوە زیانێکی زۆری مادی بە رخانوو و زەوی و زاری کشتوکاڵی هاوڵاتیانی ناوچەکە کەوت. -
لە عەفرین ٤ داگیرکەر کوژران
شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەدژی سەرباز و جەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەرباز و ٢ چەتەی داگیرکەری تورک کوژران. -
دەوڵەتی تورک شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی تۆپباران دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی گری سپی و عین عیسا هێرش دەکاتە سەر خەڵكی مەدەنی. بەهۆی هێرشەکان زیانێکی زۆر بەر ماڵ و زەوی کشتوکاڵی گوندنشینان کەوتووە. -
لە گرێ سپی ماڵی هاوڵاتیان تۆپباران کران و زەویەکان سووتێنران
سوپای داگیرکەری تورک ماڵی هاوڵاتیان لە گوندەکانی زەی عەرەب و زەنیبویای گرێ سپی تۆپباران کرد و زەوی کشتوکاڵیەکانی سووتاند. -
قەسەدە ناسنامەی ٤ شەڕڤانی بڵاوکردەوە کە لە عەین عیسا شەهید بوون
قەسەدە ناسنامەی ٤ شەڕڤانی بڵاوکردەوە کە ٣٠ی نیسان لە بەرخۆدانی دژی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی عەین عیسای هەرێمی فورات شەهید بوون. -
'بە بەرخۆدان بە مسۆگەری بۆ عەفرین دەگەڕێینەوە'
ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین ڕایگەیاند، ئەوان بەرخۆدان دەکەن و داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد کە لەبارەی رووداوەکانی عەفرین هەستیار بن. -
لە سوریا هێرشی ئاسمانی: ١٤ چەکداری سەر بە ئێران کوژران
لە هەرێمی دێرەزۆری سوریا، نیوەی شەوی ڕابردوو هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدرا. راگەیەنرا کە ١٤ سەرباز و چەکداری سەر بە ئێران لە هێرشەکەدا کوژراون. -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندەکانى گرێ سپی
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى هێرشیان کردە سەر گوندەکانى زەنوبیا و زنار عەرەب لە گرێ سپی. -
لە پارێزگای دەرعای سوریا ٩ پۆلیس ڕفێنران و کوژران
لە پارێزگای دەرعای باشووری سوریا ٩ پۆلیس لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە ڕفێنران و کوژران. -
رژێمی تورک ١٠ هەزار و ٣٠٠ سەربازی لە ئیدلب و حەڵەب جێگیرکردووە
هاوکات لەگەڵ ئاگربەستی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و رووسیا لەسەر ئیدلب، دەوڵەتى تورک بێ راوەستان سەربازەکانى رەوانەى ئەو ناوچەیە دەکات و ژمارەى سەربازانی تورکی داگیرکەر لە ئیدلب و حەڵەب گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٣٠٠ سەرباز. -
لە گەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەست تۆپباران لە ئیدلب بەردەوامە
لە ئیدلب گوایە ٥٨ ڕۆژە ئاگربەست ڕاگەیەنراوە، بەڵام تا ئێستاش تۆپباران بەردەوامە و گوندەکانی ئیدلب دەبنە ئامانجی هێرشەکان. -
داگیرکەران گوندەکانى شەرا بۆردومان دەکەن
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنی گوندەکانى ناوچەى شەرای عەفرین. -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندی خربەتبەقری گرێ سپی
داگیرکەرانی دەولەتی تورک هێرشیان کردە سەر دانیشتووە مەدەنیەکانی گوندی خربتبەقری سەر بە ناوچەی گرێ سپی.