داگیرکەران زەویە کشتوکاڵیەکانی تەل تەمریان سووتاند
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی قاسمیە و درداری شاری تەل تەمریان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا زەویە کشتوکاڵیەکانی ئەو گوندانە ئاگریان گرت.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی قاسمیە و درداری شاری تەل تەمریان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا زەویە کشتوکاڵیەکانی ئەو گوندانە ئاگریان گرت.
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دوێنی ئێوارە بە ئۆبۆس و چەکی سووک هێرشیان کردە سەر گوندەکانی قاسمیە و درداری سەر بە تەل تەمر. بەهۆی هیرشەکە زەویە کشتوکاڵیەکانی ئەو گوندانە ئاگریان گرت.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و هەوڵیاندا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام داگیرکەریان جارێکیتر هێرشیان کردەوە.
ف.ق