میلیشیا لایەنگرەکانى ئێران لە سوریا بۆردومانکران و ٥ کەسیان لێ کوژرا
لە رۆژهەڵاتی سوریا لە دژی میلیشیا لایەنگرەکانى ئێران هێرشکی ئاسمانی ئەنجامدرا ٥ کەسیان لێ کوژرا.
لە رۆژهەڵاتی سوریا لە دژی میلیشیا لایەنگرەکانى ئێران هێرشکی ئاسمانی ئەنجامدرا ٥ کەسیان لێ کوژرا.
رێکخراوی چاودێریی مافەکانى مرۆڤ لە سوریا بڵاویکردەوە، رۆژی یەکەشەمە هێرشێکی ئاسمانی لە رۆژهەڵاتی سوریا کراوەتە سەر میلیشیا ئێرانییەکان و بەو هۆیەوە ٥ میلیشیای لایەنگری ئێران کوژراون.
هێرشەکە لە نزیک شاری ئەلبو کەمال لەسەر سنووری عێراق ئەنجامدراوە و ٣ ئۆتۆمبێلی سەربازیی میلیشیا لایەنگرەکانى ئێران لەو هێرشەدا کراونەتە ئامانج.
رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام درابێت.
لە ساڵی ٢٠١١ و لە دواى دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆیی سوریا و تاوەکو ئێستا ئێسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانیی لە سوریا ئەنجامدراوە. لە هێرشە ئاسمانییەکاندا جگە لە هێزەکانى دیمەشق، هێزە لایەنگرەکانى ئێران و حیزبوڵای لوبنانیش کراونەتە ئامانج.
لە ٥ی ئایاردا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا هێرشیکی ئاسمانی ئەنجامدرابوو و لەو هێرشەدا ١٤ چەکداری ئێرانی و عێراقی کوژرابوون. بە وتەی رێکخراوی چاودێریی مافەکانى مرۆڤی سوریا، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو هێرشە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام درابێت.
ژ.ت