قەسەدە: هەنگاوی لەناوبردنی داعش بەردەوام دەبێت
فەرماندەیی گشتی قەسەدە ڕایگەیاند، هەنگاوی دژی شانەکانی چەتەکانی داعش لە بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری خابوور و سنوری سوریا و عێراق، تا گەیشتن بە ئەنجام و ئامانجەکەی بەردەوام دەبێت.
فەرماندەیی گشتی قەسەدە ڕایگەیاند، هەنگاوی دژی شانەکانی چەتەکانی داعش لە بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری خابوور و سنوری سوریا و عێراق، تا گەیشتن بە ئەنجام و ئامانجەکەی بەردەوام دەبێت.
لەبارەی هەڵمەتەکە فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیەیە:
"هێرشەکانی داعش لەم دواییانەدا زیادیان کردووە، ئەمەش مەترسیەکی گەورەی لەسەر ئاشتی، یەکسانی و ئارامی ناوچەکە دروست کردووە.
دوای لێپرسینەوە، کۆکردنەوەی زانیاریەکان بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و هاوکاری سوپای عێراق، هێزەکانمان دەستیان بە 'هەنگاوی لەناوبردنی تیرۆر'ی هەڵکوتانەسەر و چاودێریکردنی شانەکانی داعشی تیرۆریست کردووە کە بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری خابوور و سنوری سوریا و عێراق.
ئەم هەڵمەتە گورزێکی گەورە لە شانەکانی داعش دەدات کە بوونەتە هۆی مەترسی لەسەر ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە و ئامانجیش ئەوەیە کە ڕێگری لەدووبارە هاتنەوەی داعش بکات.
هەڵمەتی لەناوبردنی تیرۆر کە هێزەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان دەستیپێکردووە، بە ڕێک و پێکی بەڕێوەدەچێت، تا ئیستا ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە. هەروەها تا سەرکەوتنی هەموو ئەرکەکان بەردەوام دەبێت."
ف.ق