ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لەنێوان هێزەکانی ڕژێم و چەتەکانی تورکیادا شەڕ ڕوویدا
لە نێوان داگیرکەری تورک و هێزەکانی ڕژێمی سوریادا لە دەوروبەری کەمپی عەین عیسا شەڕ ڕوودەدات. -
'بۆ ڕۆژئاوا هەستینە سەرپێ'
دەفاند ڕۆژئاوا داوای کرد هەموو کەسێک بەشداری لە چالاکی ١٩ی مانگی ئەوروپا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بکات. -
هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی هەشتەم
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و شەرڤانان بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدەن. -
لە سەرێکانی شەڕێکی قوڕس هەیە
لە سەرێکانی لە نێوان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و شەرڤانانی ئازادی قەسەدە دا شەڕێکی سەخت و قوڕس ڕوودەدات. -
کاروانی هاوکاری خەڵکی باشووری کوردستان گەیشتە رۆژئاوا
کاروانی هاوکارییەکانی گەلی باشووری کوردستان کە بۆ ئاوارەکانی شارەکانی سەرێکانی و گوندەکانی دەورووبەری نێردرابوو، گەیشتە رۆژئاوا. -
کوژرانی ٦٠ چەتە و تێکشکاندنی تانکێک و ١٤ زرێپۆش و ئۆتۆمبیلی سەربازیی تێکشکان
لە ئەنجامی هەڵمەتی رزگارکردنی گوندەکانی عالیە و ئەربەعین، ٦٠ چەتە کوژران و تانکێک تێکشکێندرا و ١٤ زرێپۆش و ئۆتۆمبیلی سەربازیی گورزیان لێدرا. -
قەسەدە هێرشی چەتەکانی لە عەین عیسا و چەلەبی تێکشکاند
شەڕڤانانی هێزەکانی سوریا دیموکرات، هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک و چەتەکانیان لە بەرەی عەین عیسا و چەلەبی تێکشکاند، لە ئەنجامدا چەندین چەتە کوژران بریندار بوون. -
قەسەدە ناسنامەی ١٤ شەهیدی بەرخۆدانی شکۆ-ی ڕاگەیاند
هێزەکانی سوریای دیموکرات، ناسنامەی ١٤ شەڕڤانی بەرخۆدانی شکۆی ڕاگەیاند کە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوون. -
لە تەل تەمر کاروانێکی داگیرکەران کرایە ئامانج ٧ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندران
شەڕڤانانی قەسەدە، کاروانێکی چەتەکانیان کردە ئامانج کە دەیانەویست لە گوندەکانی عالیە و ئەربەعین-ی رۆژئاوای تەل تەمر نزیک ببنەوە، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە، سێ ئۆتۆمبیلی هەڵگری دۆشکا و ٤ زرێپۆشی سەربازی تێکشکێندران ودەیان کوژراو و بریندارهەیە. -
قەسەدە: لە شەڕی ١٤ی ،مانگدا ١٠٣ داگیرکەر کوژراون
قەسەدە ڕایگەیاند، لە شەڕی دوێنێ ١٤ی مانگدا لە بەرەکانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بە گشتی ١٠٣ چەتەی داگیرکەر کوژران و ٢٣ شەرڤانیش شەهید بوون. -
چین داوایکرد دەوڵەتی تورک هێرشە داگیرکەریەکانی ڕابگرێت
چینیش هاتە پاڵ ئەو وڵاتانەی کە داوا دەکەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژئاوای سوریا بووەستێنێت. -
قەسەدە لە کۆبانێ وڵامی داگیرکەرانی دایەوە: بە دەیان چەتە کوژران
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندی ئەمارنەی سەر بە جەرابلوسەوە گوندەکانی کۆبانێ لە دەوروبەری ڕووباڕی فورات تۆپباران دەکەن. شەرڤانەکانی هەسەدە وڵامی هێرشەکانیان دایەوە و گورزی گەورەیان لە داگیرکەران دا و ڕاگەیەنرا، بە دەیان چەتەی داگیرکەر کوژراون. -
هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی حەوتەم
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و شەرڤانان بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدەن. -
لە قامشلۆ ٥ شەهیدی بەرخۆدانی شەرەف بەخاک سپێردران
شەرڤانانی ئازادی کە لە بەرخۆدانی شەرەف شەهید بوون، لە ڕێوڕەسمێکی جەماوەری دا لە شەهیدگای شەهید دەلیل سارووخان بەخاک سپێردران. -
لە دەشتاییەکانی گرێ سپی قەسەدە کاروانێکی سوپای تورک وچەتەکانی کردەئامانج
شەڕڤانانی قەسەدە، کاروانێکی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانیان کە لە گوندی یابسێ بەرەو گوندی سکەرێ-ی لە ڕۆژئاوای گرێ سپی دەچوون کردە ئامانج. -
«ئەگەر ناچاربین لەنێوان سازش و جینۆساید هەڵبژێرین، ئێمە خەڵکەکەمان هەڵدەبژێرین.»
مهزڵووم عهبدی فەرماندەی گشتیی هێزە کوردییهكان (ههسهده) ڕوونی دەکاتەوە بۆچی هێزەکانیان لەکۆتاییدا ئامادەن بۆ هاوپەیمانهتی بهستن لەگەڵ ڕووسیا و ئەسەد. -
شەڕڤانانی قەسەدە گورزێکی قورسیان لە داگیرکەران وەشاند
لەسەر ڕێگای نێوان تل تەمر بۆ عەین عیسا، شەڕڤانانی قەسەدە گروپێکی داگیرکەرانی تورکیان کردە ئامانج و هێرشێکیان تێکشکاندن و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لەو داگیرکەرانە کوژران و دوو زرێپۆشیان تێکشکێندرا. -
شەڕڤانی یەپەژە: ئێمە سەردەکەوین
شەرڤانێکی یەپەژە لە بەرەی عەین عیسا ڕایگەیاند، هێرشەکان هەرچەند قوڕس بن و کێ هێرش ئەنجامبدات، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت و ئەوان سەردەکەون. -
گراهام: سزای وا بەسەر ئەنقەرەدا دەسەپێنین ئابوورییەکەی ئیفلیج بێت
لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی جەختی لەوە کردەوە، زۆر پێویستە ڕژانی خوێن لە باکوری سوریا بوەستێنین، وتیشی "ئێستا کاتی لێپرسینەوەی تورکیایە لەسەر ئەو هێرشە قورسەی کردییە سەر سوریا". -
نەخۆشخانەی لێگەڕین: تەنیا لە سەرێکانی تا ئێستا ٧٥ شەهید و ٤٥٠ برینداری سڤیلمان بۆ هاتووە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕین لە تەل تەمر ڕایگەیاند، لە دەرەنجامی بۆمبارانی بەردەوامی تورک بۆ سەرێکانی لە ٦ ڕۆژی ڕابردوودا، ٧٥ شەهید و ٤٥٠ برینداری سڤیل گەیشتونەتە نەخۆشخانەکەمان. -
سەربازانی تورک چیای جودیان سووتاند
سەربازانی تورک دارستانەکانی چیای جودیان سووتاند. -
بەرخودێرانی سەرێکانی: ئەمە شەڕی مان و نەمانە
ئەو شەڕڤانانەی لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی تورک لە سەرێ کانی بەرخۆدان دەکەن، ڕایانگەیاند، ئەو شەڕە شەڕی مان و نەمانە و بانگەوازیان بۆ گەلی کورد کرد کە هەستنە سەرپێ و بەرخۆدان بکەن. -
ئەو گەنجانەی لە باشورەوە گەیشتنە ڕۆژئاوا پەیامیان بڵاوکردەوە
بەشێک لەو گەنجانەی لە باشورەوە بۆ بەشداری لە ڕیزەکانی بەرخۆدان گەیشتنە ڕۆژئاوای کوردستان پەیامێکیان بڵاوکردەوە و داوا لە تەواوی گەنجان دەکەن بەشداری بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بکەن، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە سەرکەوتنی ڕۆژئاوا گەرەنتی کوردستانێکی بەهێزە. -
کۆشکی ئەلیزێ: بۆ سەربازە فەڕەنسییەکان و خەڵکی سڤیل ڕێوشوێن دەگرین
دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی شەوی یەکشەممە، لە لۆکسامبۆرگی فەڕەنسا، داگیرکاریی تورک کە شێوەیەکی زۆر تووند شەرمەزار کرا و ڕاگەیاندرا، بۆ خەڵکی سڤیل و سەربازانی فەڕەنسا لە ناوچەکە ڕێوشوێنی ئاسایشی دەگرنەبەر. -
'ئەردۆغان لەبەر چاوی جیهان مەدەنیەکانی بۆردومان کرد'
میهریجان نایف سلێمان کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک لە سەرێکانی بریندار بوو، ڕایگەیاند، ئەردۆگان لەبەر چاوی جیهان مەدەنیەکانی بۆردومان کرد.