ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە عەفرین ٩ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران
لە چالاکیەکی شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، لە هەرێمەکانی نێوان باسوتێ-ناوەندی عەفرین ٩ چەتەی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژران. -
لە باکووری عەین عیسا هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورک کەوتە خوارەوە
لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا، شەڕڤانانی قەسەدە لە باکووری عەین عیسا هەلیکۆپتەرێکی سوپای داگیرکەری تورکیایان خستە خوارەوە. -
ئاماری شەهیدانی کۆمەڵکوژی مەشرافا بۆ ١٦ کەس بەرزبووەوە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی مەشرافای سەرێکانی کۆمەلکووژی ئەنجامداوە. گەلی جەزیرە کە خۆیان گەیاندە سەرێکانی بۆ یارمەتی دانی بریندارەکان، ١٦ تەرمیان لەژێر ماڵە ڕووخاوەکاندا دەرهێنا. -
قەسەدە ئاماری شەڕی شەوی ڕابردوو تا پێش ئاگربەست ئاشکرا دەکات
قەسەدە ڕایگەیاند، لە شەڕ و بەرخۆدانی پێش ڕاگەیاندنی بڕیاری ئاگربەست، لانی کەم ٩٣ چەتەی سوپای تورکی داگیرکەر کوژران. لەشەڕدا ٩ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک شەهید بوون. -
هێرشی داگیرکەری لەدژی سەرێکانی بەردەوامە
لەگەڵ ئەوەی رێککەوتن لەنێوان ئەمریکا و تورکیادا کراوە، بەڵام هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر شاروچکەی سەرێکانی بەردەوامە. -
ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی: دەوڵەتی تورک تاوانی شەڕی ئەنجامداوە
ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆمەڵکوژیان ئەنجامداوە و تاوانی شەڕیان کردووە. -
لە نەخۆشخانەی سەڕیکانی تاوانی مڕۆڤایەتی دەکرێت
بەرخۆدانی شەرەف لە سەرێکانی بەردەوامە، دەولەتی تورک بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر نەخۆشخانەی سەرێکانی و تاوانی مڕۆڤایەتی دەکات. -
یەکێتی ئەوروپا: پێویستە تورکیا سەربازەکانی بکشێنێتەوە
بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا جارێکیتر داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد و داوایان لە تورکیا کرد، سوپاکەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکشێنێتەوە. -
لە ئەوروپا خۆپیشاندانەکان لەدژی داگیرکەری تورک بەردەوامە
قڕکردن و داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ئەسینای پایتەختی یونان و سەلانیکی یونان، ڕۆمای پایتوختی ئیتاڵیا، لە شارەکانی مارسیلیا و لیۆنی فەڕەنسا و شاری بۆرلانگی سوید شەرمەزار کرا. -
هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی دەیەم
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و شەرڤانان بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدەن. -
قەسەدە: ئاگربەستەکە هەرێمی نێوان گرێ سپی و سەرێکانی دەگرێتەوە
فەرماندەیی گشتی قەسەدە ڕایگەیاند، ئاگربەستەکە هەرێمی نێوان گرێ سپی و سەرێکانی دەگرێتەوە و لە شەوی ڕابردووە کاتژمێر ٢٢:٠٠ کەوتووەتە براوی جێبەجێکردنەوە. -
دیمەنە سەرەتاییەکانی نەخۆشخانەی سەرێ کانی کە تاوانی مرۆیی تێدا ئەنجام درا
بەرخۆدانی شکۆی سەرێ کانی بەردەوامە، دەوڵەتی تورک لە هێرشەکان بۆ سەر نەخۆشخانە تاوانی مرۆیی ئەنجام دا.هەردوو ڕۆژنامەوانی ئاژانسی هەواڵیی فورات ANF خۆیان گەیاندە نەخۆشخانە ودۆخەکەیان لە ڕاپۆرتێکدا خستەڕوو. -
ساڵح موسلیم: دوای وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەرڕێکەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا هەڵوێستی خۆمانمان دەبێت
ساڵح موسلیم ڕایگەیاند، هێشتا زانیاریی تەواویان نییە لەسەر ڕێککەوتانەکەی هەردوو لایەنی ئەمریکی و تورکی، دوای وەرگرتنی زانیاری تەواوەتی لەسەر ڕێکەوتنەکە هەڵوێستی خۆیانیان دەبێت. -
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک هاوڵاتیانی سڤیل لە گرێ سپی بۆردومان دەکات
فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندی پیر حەبەش لە دوو هێرشدا لە رۆژئاوای گرێ سپی خانووی هاوڵاتیانی سفیلی بۆردومان کرد ، ئەوەش بووە هۆی بریندرابوونی دوو هاوڵاتی. -
سوپای تورک گوندەکانی تربسپی بۆردومان دەکات قەسەدەش وەڵام دەداتەوە
سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی تەل شەریر و دێرنا قولنگا تۆپباران دەکەن. شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک وەڵامی سەرچاوەی تۆپبارانەکانیان داوەتەوە. -
فەرماندەی قەسەدە: ڕێگەی نێودەوڵەتیی لەژێر کۆنترۆلی قەسەدە دایە
زریک، ئەو فەرماندەیەی قەسەدە کە فەرماندەی شەڕی نێوان ڕۆدکۆ و نێوان عەین عیسا و گرێ سپی-یە ڕایگەیاند، سوپای داگیرکەر بۆ ئەوەی کانتۆنەکانی جزیرە و فورات لە یەکتر داببڕێت، بە هەموو هێزی خۆیەوە هێرش دەکات، بەڵام قەسەدە هەموو هێرشەکانی تێکشکاندووە. -
لە گوندەکانی گرێ سپی شەڕێکی دژوارلە ئارادایە
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە ناوچەکانی ئەبوو سەرێ و چەلەبیەی سەربە کانتۆنی گرێ سپی لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای داگیرکەری تورکدا شەڕێکی دژوار لەئارادایە. شەڕڤانان دەستیان گردووە بەسەر برێکی زۆر چەک وتەقەمەنی چەتەکاندا. -
قەسەدە ئاماری بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لەدژی سوپای تورک ڕاگەیاند
هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماری زیانەکانی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی لە هێرشکردنە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ٥٠ چەتە و سەربازی تورک کوژراون و دوو تانک و ژمارەیەک زرێپۆش و ئۆتۆمبیلی سەربازیش تێکشکێندراون. -
بۆ بریندارانی سەرێکانی داوای هاوکاری بە پەلە دەکرێت
بەرپرسانی سیاسی و تەندروستی فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ بریندارانی سەرێکانی داوای هاوکاری بەپەلەیان کرد. -
ئەرجەنتین بۆ ڕۆژئاوا ڕژانە ناو شەقامەکان
دوێنێ خەڵکی ئەرجەنتین بۆ ڕۆژئاوا ڕژانە ناو شەقامەکان و داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. -
هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی نۆیەم
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و شەرڤانان بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدەن. -
ئاڵدار خەلیل دوای بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە سەرێکانی ، بانگەوازی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد
پاش ئەوەی ئاڵدار خەلیل ڕایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرێکانی چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت و بانگی لە تەواوی جیهان کرد دژی ئەمە بوەستن، ئەمشەو لە سلێمانیش بانگەوازی بەپەلە بۆ چالاکی خۆپیشاندان دەکرێت. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک کەمپی عەین عیسایان سووتاند
دوای ئەوەی چەتەکانی داعش لە کەمپی عەین عیسا هەڵهاتن بەیارمەتی چەتەکانی سەربەدەوڵەتی تورک کەمپەکەیان سوتاند. -
سوپای داگیرکەری تورک لە سەرێکانی چەکی قەدەغە کراوی بەکارهێناوە
سوپای داگیرکەری تورک لە سەرێکانی چەکی قەدەغەکراوی وەک فۆسفۆڕی بەکار هێناوە. -
گۆشەیەک لە بەرخۆدانی مێژوویی شەڕڤانان لە سەرێکانی
شەڕڤانانی قەسەدە لە شاری سەرێکانی بە شێوازێکی مێژوویی بەرخۆدان دەکەن. سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی، تانک، تۆپ و بەهەزاران سەرباز وچەتە هەموو هێزی خۆی وەگەڕخستووە بۆ ئەوەی سەرێکانی داگیربکات، بەڵام بەرەو ڕووی بەرخۆدانی مێژوویی شەڕڤانان بووەتەوە.