هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی دەیەم

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و شەرڤانان بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدەن.

 

 

 

١٩:٤٨

فەرماندەی قەسەدەی شەڕی سەرێکانی: دەبێت هەرکەسێک وەک شەڕڤانی قەسەدە بەرخۆدان بکات

شەڕڤان سوسۆن فەرماندەی شەڕی سەرێکانی: چۆن شەڕڤانانی قەسەدە لە ٥ مەتری مردندا لە سەنگەردا بەرخۆدانی کرد. دەبێت هەرکەسێک بەگیانی بەرخۆدانی شەڕڤانان هەڵسوکەوت بکات.

فەرماندەی قەسەدە چیرۆکی بەرخۆدانی ئەم ١٠ڕۆژەی شەڕڤانان لە سەرێکانی دەگەڕێتەوە.

١٨:٣٠

١٧:٤٣

سەردانی گەل بۆ سەرێکانی

١٢:٥٠

فڕۆکەکانی تورکی داگیرکەر هەرێمی زەنگانی سەر بە سەرێکانی بۆردومان کرد، ژمارەیەک زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی بریندار بوون.

١٢:١٥

فەرماندەیی گشتی سەرێکانی: سوپای تورک ئاگربەستی پێشێل کردووە و ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن، مافی ئێمەش هەیە لە چوارچێوەی خۆپاراستندا ولام بدەینەوە.

١٢:١٠

١١:٠٣

هێرشی داگیرکەری لەدژی سەرێکانی بەردەوامە

لەگەڵ ئەوەی رێککەوتن لەنێوان ئەمریکا و تورکیادا کراوە، بەڵام هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر شاروچکەی سەرێکانی بەردەوامە.

١٠:١٨

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆمەڵکوژیان ئەنجامدراوە و تاوانی شەڕیان کردووە.

١٠:٠٠

 

٩:١٤

خەڵکی هەرێمی جزیر بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی مەدەنی بەرەو سەرێکانی بەڕێکەوتن

٩:١٣

٩:٠٣

چەتەکانی تورکی داگیرکەر جارێکیتر هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی سەرێکانی

٨:٥٥

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ڕێگە بەوە نادەن کارمەندانی نەخۆشخانەی سەرێکانی بریندارەکان دەرمان بکەن. بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نەتوانرا دوو شەرڤان دەرمان بکرێن و لە ئەنجامدا شەهید بوون.

٨:١٩

سوپای تورک لە گوندی ئەلۆکی سەرێکانی هەوڵ دەدات چەتەکانی دەربازی سەرێکانی بکات. لە هەمان کاتدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر شەرڤانانی قەسەدە بەردەوامە.

٧:٣٨

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی شێوارخای ناوچەی شەرای عەفرین بۆمبەباران دەکەن.

٧:٣٦

لە قەڵای بەرخۆدان (سەرێکانی) لە نزیک فولکەی شەهیدان کە نزیکی نەخۆشخانەی سەرێکانیە، چەتەکانی تورک بە چەکی سوک ساترەکانی شەرڤانانیان گولەباران کرد.

٧:٣٠

ئەکادیمیەکان دەستیان بە کەمپینی بایکۆتکردنی تورکیا کرد

بە سەدان ئەکادیمی، هونەرمەند و کەسایەتیەکان لە هەموو جیهان لەدژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیان بە کەمپینی بایکۆتکردنی تورکیا کرد.