ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە سێ قۆڵەوە هێرش بۆ سەرێ کانی تێکشکێندرا
شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چواچێوەی بەرگری رەوادا، لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بۆ سەرێ کانی تێکشکاند و بەرپەرچیان دانەوە. -
مانگی سوور: لە ٣ ڕۆژدا ١٤ مەدەنی شەهید بوون
مانگی سووری کورد ڕایگەیاند، لە هەرێمی جزیر لە ٣ ڕۆژی ڕابردوودا ١٤ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٤٦ هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون. -
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ٧٠هەزارکەس کۆچبەربوونە
خۆسەری دیموکراتیکی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، زیاتر لە ٧٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ،ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە، خۆبەڕیوەبەری دیموکراتیک ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان ئامادەی گفتوگۆن وەک چۆن دۆناڵد ترامپ پێشنیاری کردووە. -
ڤیدیۆی تۆپبارانی گوندی عەن دیوار
لە یەکەم رۆژی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەرخاکی ڕۆژئاوا، سوپای تورک گوندی عەن دیواربەخەستی تۆپباران دەکات. -
شانە نووستووەکانی داعش لە قامیشلوو تەقینەوەیەکیان ئەنجام دا
هاوکاتی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، داعش دەستی بە جموجۆڵ کردووە و لەیەکێک لە گەڕەکەکانی قامیشلۆ تەقینەوەیەکیان ئەنجامدا. -
هێرشەکانی تورک داعش چالاک دەکاتەوە
بە دەستپێکردنی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەرباکور و رۆژهەڵاتی سوریا، شانە نووستووەکانی چەتەکانی داعش لە ناوچەکە چالاک دەبنەوە، ئەوەش لە هێرشێک بۆ سەرهاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل لە بەسیرە وهێرشکردنە سەرنەخۆشخانەی شەحیل رەنگی دایەوە. -
قەسەدە ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی دوو رۆژی رابردووی ئاشکرا کرد
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئامارەکانی هێرشی دوو رۆژی رابردووی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا کرد. -
قەسەدە بە تۆپباران وەڵامی تۆپبارانەکانی سوپای تورک دەداتەوە
هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە تۆپباران وەڵام تۆپبارانەکانی تورکیا دەدەنەوە. -
بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی سوپای داگیرکەر لە گوندی ئوم حەجیرە لە رۆژهەڵاتی سەرێکانی
هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەرپەرچی هێرشێکی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی دایەوە کە دەیانەویست لە وشکانیەوە بێنە ناو گوندی ئوم حەجیرە لە رۆژهەڵاتی سەرێکانی. -
٤٠ چەتە لە سنووری گوندی یابسە کوژران
سەرچاوەیەک لە قەسەدەوە ئاشکرای کرد، ٤٠ چەتە لە گوندی یابسە کوژران. -
چەتەکانی داعش دەیانەوێت هەلی سەرقاڵبوونی قەسەدە بقۆزنەوە
ژن و منداڵانی چەتەکانی داعش لە کەمپی هۆل لە رۆژئاوا، دەیانەوێت هەلی سەرقاڵبوونی هێزەکانی سوریا دیموکرات بە بەرپەرچدانەوەی هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک بقۆزنەوە، بەو مەبەستەش دەستیان بە گێرەشێوێنی و کاری تێکدەرانە کردووە. -
هێرشەکەی سەرێکانی تێکشکێندرا
هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیان لە ناوچەی پیشەسازی سەرێ کانی تێکشکاند و بە تووندی بەرپەرچیان دانەوە. -
سوپای داگیرکەر کەنیسەیەکی کردە ئامانج
کەمێک لەمەوبەر تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، کەنیسەی مریم عەزرا-ی سریانەکان و ئەرتۆدۆکسەکانیان لە گوندی تەل جیهان لە باکوری رۆژئاوای ترپە سپی کردە ئامانج. بەو هۆیەوە زیانی زۆری پێکەوت. -
دیمەنی بەرەی شەڕ لە سەرێکانی
شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی قاڕەمانانە بەرخۆدان دەکەن. -
هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی سێیەم
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. -
شەرڤانانی قەسەدە لە سەرێکانی چەتەکانیان گەمارۆدا
چەتەکانی دەوڵەتی تورک هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر گوندی ئوم ئەلخێری باشووری ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی. شەرڤانانی قەسەدەش چەتەکانیان گەمارۆدا و لە ئەنجامدا بە دەیان چەتە کوژران. -
لە بەرەی شەڕی سەرێکانی زیاتر لە ١٠٠ سەرباز وچەتەی تورک کوژراون و ٩ داگیرکەریش بەدیل گیراون
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، ڕایانگەیاند، لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا بەرپەرچی هێرشێکی چەتەکانی تورکیایان دایەوە کە هەوڵیان دەدا لە سێ قۆڵەوە دزە بکەنە ناوسەرێکانی، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا زیاتر لە ١٠٠ چەتە کوژراون و ٩ چەتەش بەدیل گیراون. -
تەقینەوەیەک لە بارەگایەکی چەتەکانی بەرەی شامیە لە عەفرین ڕوویدا
تەقینەوەیەک لە بارەگای بەرەی شامیە-ی سەربە سوپای تورک لە عەفرین روویدا کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک چەتە. -
لە گوندی یابیسه ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی داگیركهری تورک تێکشکێندرا و چەتەکان ڕا دەکەن
هێزەکانی سوریای دیموکرات هەوڵێکی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ هاتنەناو گوندی یابیسە بن لە ڕۆژئاوای شاری گرێ سپی تێکشکاند و زرێپۆشێکیان تێکشکاند. -
قەسەدە: لە گرێ سپی پێنج تانکی سوپای تورک تێکشکێنران
ئامەد عامودێ یەکێک لەفەرماندەکانی قەسەدە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی گرێسپی ٥ تانکی سوپای تورک تێکشکێندران و لاشەی چەندین سەربازی تورک کەوتۆتە دەستی ئەوان. -
لە سەرێکانی بە دەیان چەتە کوژران
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە لە سەرێکانی وڵامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دایەوە، لە ئەنجامی هاتنە ئارای شەڕێکی سەختدا بەدەیان چەتە کوژران. -
هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی دوویەم
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشی داگیرکاری دەستپێکردووە -
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری: چارەسەری قیرانەکان دیالۆگە
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئەوان نایانەوێت ڕووداوەکانی عەفرین دووبارە ببنەوە. -
هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشی داگیرکاری دەستپێکردووە -
لە سێ قۆڵەوە سەرێکانی تۆپباران دەکرێت
بەرەی نووسرە و سوپای داگیرکەری تورک لە سێ قۆڵەوە سەرێکانی تۆپباران دەکەن.