ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
بە هەزاران کەس بەرەو بارەگای هێزە هاوپەیمانەکان لەکوبانی رێپێوانیان کرد
هەزاران هاووڵاتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کوبانی کۆبوونەوە و بەرەو بارەگای هێزەهاوپەیمانەکانی شەڕی دژی داعش ڕێپێوانیان کرد. -
سوپای تورک و چەتەکانی گوندەکانی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکەن
سوپای تورکی داگیرکەروچەتەکانی، گوندەکانی سەربە ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکەن. -
پەیوەندی سوپای تورک و داعش
محەمەد تۆقان دانی بە هاوپەمانی قێزەونی نێوان دەوڵەتی تورک و چەتەکانی داعش و سوپای سوریای ئازاد نا. تۆقان دەڵێت، لە تورکیا ژمارەیەکی زۆر چەتەی داعش هەیە. -
فشار و هێرشەکان لەبەردەم پەروەردە لە شێراوا نابنە ئاستەنگ
سەڕەرای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و فشارەکانی ڕژێمی سوریا (کەپەجە – دیموکراتیک / KPC-Demokratîk) بۆ ئەوەی منداڵانی شێراوا بێ پەروەردە نەمێنن، خانوو دەدۆزێتەوە و منداڵان پەروەردە دەکات. -
سوپای تورکی داگیرکەر ئاگری بەردایە دارستانەکانى ماباتای عەفرین
سەربازانى سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندی کاخرێ لە ناوچەى ماباتای عەفرین ئاگریان بەردایە دارستانەکانى ئەو ناوچەیە. -
لە عەفرین چالاکیی کاریگەر؛ ٧ چەتە کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند، لە نێوان ٢٧ - ٢٨ی ئەیلول / ٥-٦ی ڕەزبەر لە شەرا و شێراوای عەفرین لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە تیرۆریستەکانی چالاکی کاریگەرییان ئەنجام داوە. -
عەفرینییەکانی کەمپی سەردەم خۆیان بۆ زستان ئامادە دەکەن
دانیشتوانی عەفرین، کە بەزۆر لە ماڵ و حاڵیان دەرکران و کۆچبەر بوون لە کەمپی سەردەم نیشتەجێ بوون. بۆ ئەوەی بە سەختییەکانی ساڵی ڕابردوودا تێنەپەڕن بە هاوکاریی شارەوانیی کەمپەکە ئامادەکارییەکانیان بۆ زستان دەکەن. -
یوسف: گەڕانەوە بۆ پێش ٢٠١١ خۆکوژیە
فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤدەم - TEV-DEM) وتی، ئەردۆغان دەیەوێت، سوریا بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی پێش ٢٠١١." هەروەها ڕایگەیاند، لەدژی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی هەڵوێستەکەیان ڕوون و ئاشكرایە. -
لە قامشلۆ نەخۆشخانەی ئۆنکۆلۆژی دەکرێتەوە
هەوڵ دەدرێت نەخۆشخانەی ئۆنکۆلۆژی قامشلۆ لە ماوەی ٣ مانگی ڕابردوودا بکرێتەوە. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک ٥ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند
سەربازەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندێ قەستەل خدرایای ناوچەی بلبلی عەفرین ٥ هاوڵاتیان ڕفاند. -
سوپای تورک و چەتەکانی گوندەکانی شێراوا تۆپباران دەکەن
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، گوندەکانی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکەن. -
سوپای تورکیا و چەتەکانی دارەکانی عەفرین دەبڕن
سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی نزیکەی ١٥ڕۆژە لە چیای کوڕخەلۆ-ی گوندی خەزیانای ناوچەی ماباتای عەفرین دەستیان کردووە بە بڕینی دارەکانی ئەوناوچەیە. -
ئەمریکا: ڕژێمی سووریا چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپۆ، بانگەشەی ئەوەی کرد، بەشار ئەسەد لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، لە لازقیە چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە. -
'قەسابەکەی ڕەقە' چاوەڕێی دادگاییکردنە
ئانۆر هادۆچی چەتەی بەلجیکی داعش کە وەک 'قەسابەکەی' ڕەقە دەناسرێ، لە دەستی قەسەدە دایە. هادۆچی دەیەوێت لە بەلجیکا دادگاییبکرێت. -
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە عەزاز ومارع چالاکی ئەنجامدا
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە مارع وعەزاز لە دژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا و ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان تێکشکا. -
سوپای تورک شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات
لە بەردەوامی کردەوە دژە مرۆییەکانی دەوڵەتی تورک ، سوپای داگیرکەری تورک گوندی باشەمرێ-ی سەربە ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات. -
لە تەقینەوەیەکدا لە جندرێس-ی عەفرین ٥کەس کوژران
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێک لە ناوچەی جندرێس-ی عەفرین ٥کەس کوژران و ١٢کەسی تریش برینداربوون. -
لە عەفرین ١٣ کەسی تر ڕفێندران
لە عەفرینی داگیرکراودا ١٣ هاووڵاتی مەدەنی ترلە لایەن سوپای تورک و چەتەکانیەوە ڕفێندران. لەم مانگەی ڕابردوودا نزیکەی ١٠٨ هاوولاتی لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕفێندراون. -
لە کاتى تێپەڕینى ئۆتۆمبێلێکى چەتەکان لە عەزاز تەقینەوەیەک روویدا
لە شارۆچکەى ئەختەرین لە باشووری عەزاز، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە داگیرکراوە، لە کاتی تێپەڕینى ئۆتۆمبێلێکى چەتەکاندا تەقینەوەیەک روویدا. -
٣٠ حیزب و لایەنى رۆژئاوا: دەستوورێکى بنەڕەتى ئێمەی تیادا نەبین قبوڵی ناکەین
٣٠ حیزب و رێکخستنی سیاسیى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا دەربارەی 'کۆمیتەى دەستووری بنەڕەتیى سوریا' لە راگەیاندراوێکى هاوبەشدا رایانگەیاند "دەستوورێکی بنەڕەتى ئێمەى تیادا نەبێت قبوڵی ناکەین". -
چەتەکانی دوڵەتی تورک لەحەلەب هاووڵاتییەکی تەمەن ٧٥ساڵیان کوشت
چەتەکانی گروپی ئەل حەمزەی سەربە دەولەتی داگیرکەری تورک لەحەلەب هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بەناوی (م-ئا)ی ٧٥ساڵ و کوشتیان و بڕی ٣٧هەزارلیری سووری پارەیان دزیوە. -
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: لە عەفرین ٤سەربازی سوپای تورک کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند ، لە ئەنجامی چالاکی شەڕڤانانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ٤سەربازی سوپای تورک کوژران. -
چەتەی داعش بالووشا: لە ئاکسارا چارەسەرمان بۆ کرا
چەتەیەکی داعشی فەلەستینی بەناوی محەمەد بالووشا ئێستا لای هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەستبەسەرە و ڕایگەیاند، لە ساڵانی ٢٠١٦-٢٠١٧ لە ماڵێکی داعش لە ئەستەنبۆڵ ماوەتەوە و وەکو داعشەکانی دیکە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت چارەسەری بۆ کراوە. -
سوپای تورک گوندەکانى شەرای عەفرینی تۆپبارانکرد
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى گوندەکانى ناوچەى شەرای عەفرین-یان تۆپبارانکرد. -
عەبدولکەریم عومەر: هیچ دەستوورێکى نوێ بۆ سوریا بەبێ ئامادەبوونمان تیایدا قبوڵی ناکەین
د.عەبدولکەریم عومەر هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری دەروەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکور و ڕۆژەهەلاتی سوریا ڕایگەیاند: بەبێ بەشداریی ئێمە ئیمکان نییە بتوانرێت دەستوورێکی دیموکراتیک بۆ سوریا بنوسرێتەوە، ئەگەریش بنوسرێت ئێمە دانی پێادا نانێن.