ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
'خاکی خۆمان بەجێ ناهێڵین'
ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە سەرێ کانی بریندار بوون، ڕقی خۆیان لە دژی داگیرکەریی و قڕکەڕی دەربڕی. -
هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی شەشەم
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. -
لە سەرێکانی ٢٧ داگیرکەر کوژران
لەدژی هێرشەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک، بەرخۆدانی مێژوویی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆژی شەشەم دایە.لە شەوی ڕابردووەوە شەڕ لە سەرێکانی بەردەوامە. -
خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر: بۆ ئاسایشی سنوور لەگەڵ سوریا ڕێککەوتین
خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرایکرد، کە بۆ ئەوەی حکومەتی سوریا پێوەرەکانی ئاسایشی سنوور پێکبێنێت، لەگەڵیدا ڕێککەوتوون. -
قەسەدە ناسنامەی شەهیدانی بەرخۆدانی مێژوویی ڕاگەیاند
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ناسنامەی ١٤ی شەهیدی هێزەکانی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی بەرنگاربوونەوەی هێرشەکنی سوپای تورکیای داگیرکەر لە چەند رۆژی رابردوودا شەهید بوون. -
هەوالنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار لە سەرێکانی شەهیدبوو
پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا شەهیدبوو، پەیامنێرێکی دیکەی ئەو ئاژانسە و سێ ڕۆژنامەنووسی دیکەش برینداربوون. -
فڕۆکەکانی سوپای تورکیا کاروانێکی خەڵکی سڤیلی بۆردومان کرد- نوێ بویەوە
سوپای داگیرکەری تورک کاروانێکی ئۆتۆمبیلی خەڵکی مەدەنی کە لە جەزیرە بەرەو سەرێکانی دەچوون کردە ئامانج. ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون. -
سوپای تورکی داگیرکەرکاروانێکی ئۆتۆمبیلی خەڵکی مەدەنی کردە ئامانج، ژمارەیەکی زۆر کوژران وبرینداربوون.
سوپای داگیرکەری تورک کاروانێکی ئۆتۆمبیلی خەڵکی مەدەنی کە لە جەزیرە بەرەو سەرێکانی دەچوون کردە ئامانج. ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون. -
٧٨٥ چەتەی زیندانی داعش بە یارمەتی تورکیا هەڵهاتن
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ٧٨٥ چەتەی بیانی داعشی بە هەماهەنگی لەگەڵ چەتەکانی تورکیا لە چادرگەی عەین عیسا لەژێر پاراستنی ئاسمانیی فڕۆکەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر هەڵاتن. -
چەتەکانی تورکیا هێرش دەکەنە سەر چادرگەی خێزانە داعشەکان
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، هێرش دەکەنە سەر چادرگەی عەین عیسا لە گوندەکانی گرێ سپی کە ئاوارە و بنەماڵەی داعشەکانی تێدایە، ئەوەش لە چوارچێوەی یارمەتیدانی خێزانەکانی داعشە بۆ هەڵهاتنیان. -
دیمەنی بەرەی سەرێکانی
بەرخۆدانی شەرڤانانی قەسەدە کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی تێکشاند پێنج ڕۆژە بەردەوامە. -
سەرێکانی: ٧ چەتە کوژران، زرێپۆشێک تێکشکێنرا، فڕۆکەیەکی چاودێری خرایە خوارەوە
شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارەدێی سەرێ کانی سەر بە حەسەکە بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا ٧ چەتە کوژران، زرێپۆشێک تێکشکێنرا، فڕۆکەیەکی چاودێری خرایە خوارەوە. -
ئاگادارییەکی بەپەلە لە خۆبەڕێوەبەری سەبارەت بە خێزانی داعشەکان
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی و یەکێتی ئەوروپا کرد. -
لە ڕۆژی چوارەمی هێرشە داگیرکەریەکاندا بە بەرنامە خەڵکی سڤیل، نەخۆشخانە و خوێندنگە کرانە ئامانج
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، دوێنی بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو، خەڵکی سڤیل و دامەزراوە زیندووەکانی کردوە ئامانج، لەو چوارچێوەیەشدا خوێندنگە و نەخۆشخانەی تۆبپاران کرد، لە بەرانبەریشدا هێزەکانی سوریا دیموکرات بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە. -
دوای تۆپبارانەکان کەمپی عەین عیسا چۆڵدەکرێت
ژمارەیەک خێزانی ئەندامانی داعش لە ناو کەمپی عەین عیسا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان قۆزتووەتەوە و هەڵهاتوون و دەست بە چۆڵکردنی کەمپەکە کراوە. -
چەتە داگیرکەرەکانی تورک دوو کارمەندی تەندروستیان ڕفاند
لەسەر رێگەی سلوک – عەین عیسا، چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک دوو کارمەندی تەندروستیان ڕفاند کە بە ئۆتۆمبیلێکی ئەمبۆلانس لە شارەدێی عەین عیساوە بەرەو گرێ سپی دەڕۆیشتن. -
هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی پێنجەم
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. -
قەسەدە: لە سەرێکانی ٧٥ چەتەی تورک کوژران، ١٩ برینداری سوپای تورک بەدیل گیران
شەڕڤانانی قەسەدە لەدژی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورک چەندین چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا ٧ زرێپۆشی سوپای تورک تێکشکا. ٧٥چەتە کوژران و ١٩ سەربازی سوپای تورک بەدیل گیران. -
تابووری ئەرمەنییەکان خۆیان گەیاندە سەرێکانی
یەکەمین تابووری سەربازی ئەرمەنییەکانی سووریا، تابووری شەهید نووبارئوزانیان خۆیان گەیاندە سەرێکانی و لە دژی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەرگری لە سەرێکانی دەکەن. -
شەڕڤانانی قەسەدە زرێپۆشێکی دەزگەی هەواڵگری تورکیان تێکشکاند
شەڕڤانانی قەسەدە لەبەرانبەر گوندی قەرەخرابی باکووری ڕۆژئاوای دێرک لەناوخاکی تورکیا زرێپۆشێکی دەزگەی هەواڵگری تورکیایان تێکشکاند. -
قەسەدە لە رۆژی سێهەمی بەرخۆداندا، ١١٨ سەرباز و چەتەی تورک کوژراون
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک -قەسەدە دەربارەی ئەنجامەکانی شەری ٢٤ی کاتژمێری رابردوو لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە -
قەسەدە بنکەیەکی سوپای تورکی تێکشکاند کە تۆپبارانی عەندی وەری دەکرد
هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامی تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیای دایەوە کە گوندی عەیندیوەری دێرکیان تۆپباران دەکرد لە رۆژهەڵاتیترین خاڵی سوریا، لە میانەی وەڵامدانەوەکە بنکەی تۆپخانەکەی بە تەواوی تێکشکاندووە. -
سەرێ کانی بەرخۆدان دەکات و شەڕ و پێکدادان لە چەند گەڕەکێکیدا بەردەوامە
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار لە ناو سەرێ کانی رایگەیاندووە، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هێشا لەناو سەرێ کانین. -
ئەمینداری گشتی حزبی سوریای ئایندە شەهید بوو
لە بۆسەیەکی چەتەکانی هاوکاری سوپای داگیرکەردا، ئەمینداری گشتی حزبی سوریای ئایندە شەهید بوو. -
ڕۆژنامەنوسان لە سەرێکانی بانگەوازیان بۆ هێزە نێونەتەوەییەکان کرد
ڕۆژنامەنووسان لە سەرێ کانی ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکان، لە دوێنێ شەوە چەندین خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەست داوە، بەهۆی جموجۆلی فڕۆکە شەڕخوازەکان ناتوانن بگەنە ئەو شوێنانەی کە خەڵکی سڤیلی تێدا کوژراوە.