ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
شاری پێرۆز (منبج) دەبێتە مۆدێلکی نوی بۆ سوریا
شاری منبج بە شاری پێرۆز بەناو بانگە، یەکێکە لە شارە گرنگەکانی سوریا. لە دوای ئازادکردنی لەلایەن شەڕڤانانەوە ژیانی ئاسایی بۆ گەڕاوەتەوە و ئاوەدانى دەستیپێکردووە و بۆتە ناوچەیەکی ئارام و مۆدێلێکی نوێى پێکەوە ژیان بۆ تەواوی سوریا. -
داگیرکەران لە عەفرین هاووڵاتییەکیان کوشت
دەوڵەتى تورک و چەتەکانى لە عەفرین ٥ رۆژ لەوە پێش حەمادە حسێن حەنیف-یان لە ناوچەى راجۆ رفاند و کوشتیان. -
لە عەزاز تانکەرێکی بۆمڕێژکراو تەقینەوەیەوە
لە ناوەندی شاری عەزاز کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراوە تانکەرێکی بۆمبڕێژکراو تەقێندرایەوە. -
'دانیشتووانی مەخموور تەنها نین'
ئەندامانی کۆمینی گەڕەکی هلێلیێ شاری قامشلۆ لەبەرامبەر گەمارووی سەر مەخموور هەلوێستیان نیشاندا و ڕایانگەیاند، 'دانیشتووانی مەخموور تەنها نین'. -
چەتەکان لە عەفرین ٢ هاووڵاتییان رفاند
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى لە عەفرین ٢ هاووڵاتییان رفاند. -
لە عەفرین، عەزاز و مارع ٨ چەتە کوژران
لە ناوچەکانی، عەزاز مارع و عەفرین و لە چالاکییەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفریندا ٨ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژران. -
لە عەزاز٧ داگیرکەرکوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین رایگەیاند، لەعەزاز کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە لە دژی داگیرکەران دووچالاکی ئەنجامدرا ولە ئەنجامی ئەو دووچالاکییەدا ٧ داگیرکەرکوژران و ٤ی تریش برینداربوون. -
لە عەفرین دە هاووڵاتی دیکە ڕفێندران
سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لە عەفرین دە هاووڵاتی عەفرینیان ڕفاند. لە دوومانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠٠ کەس ڕفێندراون. -
چیاکورد: تورکیا لە سوریا تێکشکاوە، بەڵام بەدوای پیلانی دیکەوەیە
ڕاوێژکاری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەدران چیاکورد ڕایگەیاند، تورکیا لە سوریا لاواز بووە و تێشکاوە. -
دەوڵەتی تورک ٢٠ کەسی سڤیلی لە عەفرین ڕفاند
دەوڵەتی تورک و گرووپە چەتەکانی کە عەفرینیان داگیر کردووە، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەی دواییدا، ٢٠ کەسی سڤیلی تریان ڕفاند. لەدوومانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠٠ کەس ڕفێندراون. -
لە دژی هەڕەشە و هێرشەکان یەک دەگرین
رحان لۆقۆ وتەبێژی کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرە ستار رایگەیاند، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر رۆژئاوا، ژنان بۆ پاراستنی خاکی خۆیان بەرخۆدان دەکەن و وتی،" لە بەرامبەر هەڕەشە و هێرشەکان دەبینە یەک" -
فستەقی کوبانی بەرهەمێکی ناوازەیە
لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆهەر وەرزێکی ساڵ بەرهەمێکی جیاواز دەخرێتە بازاڕەوە. کوبانی یەکێکە لەوشوێنانەی کە بەهۆی لەباربوونی کەش وهەوا وبە پیت بوونی خاکەکەیەوە داری فستەق تێیدا بەجوانی گەشە دەکات. -
لە عەفرین ١٦ داگیرکەرکوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ١٦ داگیرکەرکوژراون. -
پێکهێنانی ئەنجوومەنە سەربازییەکان بەپێی تایبەتمەندی ناوچەکان،هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری
هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) سیستمی پاراستنی گشتیی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەی ئەنجومەنی سەربازی ڕێکدەخات. -
ئەنجوومەنی سەربازی هەرێمیەکان: ناوچەی ئارام لە ژێرکۆنترۆڵی ئێمەدایە
ئەنجوومەنی سەربازی هەریەک لە گرسی سپی و سەرێکانی ئەرکی پاراستنی "ناوچەی ئارامیان" گرتووەتە ئەستۆ، ئاماژە بەوە دەکەن "لە ئەگەری هەرهێڕشیک گەلەکەمان دەپارێزن" -
سێیەمین ساڵی خوێندن لە هەلومەرجی قورسدا لە شەهبا دەستپێدەکات
مامۆستا و خوێندکارەکانی عەفرین لەناو هەلومەرجێکی قورسدا دەست بە ساڵێکی نوێی خوێندن دەکەن. مامۆستایانی عەفرین لە بینایەکی کۆن و وێرانە دەستیان بە خوێندن کرد، دەیانەوێت پشتگیریان بکرێت. -
خاکی غەریبی بۆئێمە نابێتە وڵات
د.شێخموس کە لە سەردەمی شەڕچووبوە ئەوروپا وتی، لەوێ هەڵی نەکردووە، دیسان گەڕاوەتەوە قامیشلۆ و بەردەوام بوو: "ئەو دکتۆرانەمان کە چونەتە ئەوروپا با بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، گەلەکەمان پێویستی پێیانە". -
سوپای تورک گوندەکانی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی دوێنێ ئێوارە باشەمراێ ناوچەی شێراوای عەفرینیان تۆپارانکرد. -
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا و سووریا خاڵە چاودێرییەکانی سوپای تورکیا بۆردومان دەکەن
فڕۆکەجەنگییەکانی ڕووسیا وسووریا خالە چاودێرییەکانی سوپای تورکیا لە شێرمەخار وئیدلب بۆردومان دەکەن. -
لە شەداد-ی سەر بە حەسەکە تەقینەوەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە
لە ناوچەی شەدادی سەر بە پارێزگای حەسەکە تەقینەوە ڕوویداوە و لە ئاکامیدا منداڵێک شەهید بوو و ۲ هاوڵاتی و شەڕڤانێک بریندار بوون. -
ڕژێمی تورکیا بە تۆپ و چەکی قورس شەرای بۆردومان کرد
هێزەکانی ڕژێمی تورکیا ناوچەی شەرای عەفرینی بە تۆپی دوورهاوێژ و چەکی قورس بۆردومان کرد . -
لە سلێمانی یەکێتی سەردانی نوێنەرایەتییەکانی پەیەدە و ڕۆژاڤای کرد
لە شاری سلێمانی شاندێکی مەکتەبی پەیوەندییە کوردستانییەکانی (ی.ن.ک) بە جیا سەردانی نوێنەرایەتییەکانی کانتۆنەکانی ڕۆژاڤای کوردستان لە هەرێمی کوردستان و (پەیەدە)ی کرد. -
خۆبەڕێوەبەریى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا: قۆناغی یەکەمی ئاسایشی سنوور ئەنجامدرا
خۆبەڕێوەبەریى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی رێککەوتنى ٣ قۆڵی بۆ ئاسایشی سنوور ئەنجامدرا. -
دەوڵەتى تورک گوندى مەرەناز -ی لە عەفرین بۆردومان کرد
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى گوندی مەرەناز لە ناوچەى شەرای عەفرین بۆردومانکرد. -
لە مارع ٣ سەربازی سوپای تورک کوژران
هێزەكانی ڕزگاری عەفرین لە مارع لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٣سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران.