ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
له گرێسپی چالاكیی قه‌ڵغانی مرۆیی دژبه داگیركاریی توركیا به‌رده‌وامه
چالاكیی قه‌ڵغانی مرۆیی له شاری گرێسپیی ڕۆژئاوای كوردستان دژبه داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له ڕۆژی دوازدهههمیندا به‌رده‌وامه. -
سوپای توركیا بۆردومانی شێراوا ده‌كات
سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی به‌نێ و ئاقیبێ-ی سه‌ربه ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین بۆردومان ده‌كات. -
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له حه‌سه‌كه ١٣ شه‌ڕڤان بریندار بوون
له گوندی سه‌عده-ی سه‌ربه ناوچه‌ی مهرگهدێ بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قیه‌وه. له ئه‌نجامدا ١٣ شه‌ڕڤان بریندار بوون. -
لە عەفرین ٦چەتە کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاندلە ڕۆژی ٢٨ی تەمووز/٦ی گەلاوێژدا لە دژی بارەگا و حەشارگەکانی چەتەکان لە مارع چالاکییان ئەنجامداوە. لەو چالاکییەکەدا ٦ چەتە کوژراون و ٢جەتەی تریش برینداربوو. -
چەتەکانی تورکیا لە عەفرین کەسێک-یان ڕفاند و داوای ١٥٠هەزار دۆڵار دەکەن بۆ ئازادکردنی
گروپێک لەچەتەکان بەناوی تۆگای سووڵتان موراد سەربە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە گوندی مارسەوای شێراوای عەفرین کەسێکیان بەناوی ئازاد محمەد شێخۆ ڕفاند. -
ئەوانە دوژمنی دار و درەختەکانی عەفرینن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، لە عەفرین تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن و سروشت وێران دەکەن. لە مابەتا هاووڵاتییانی گوندەکانیان رفاند و لە بلبلێ-یش دارەکان دەبڕنەوە. -
لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە شانە نوستوەکانى داعش لە دێرەزۆر ٢٠ چەتە دەستگیرکران
هێزەکانى قەسەدە لە گوندی ئەبو حەمام لە دێرەزۆر لە دژی شانە نوستوەکانى داعش ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا و لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٠ چەتەى داعش دەستگیرکران و چەتەیەکیش کوژرا. -
لە مارع وشێراوای عەفرین ٥چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ئاشکرای کرد کە شەرڤانانی ئەوان لە شاری مارع و لەناوچەی شێراوای عەفرین سوپای تورک وچەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک-یان کردووەتە ئامانج و ٥چەتە کوژراون. -
سوپای تورک گوندی سۆخانەک-ی لە شێراواى عەفرین تۆپباران کرد
سوپای تورک و چەتەکانى سەرلەبەیانیى ئەمڕۆەوە دەستیانکردووە بە تۆپبارانکردنی گوندی سۆخانەک لە ناوچەی شێراواى عەفرین. -
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده: ئه‌گه‌ر هێرش بکرێته سه‌رمان بەرخۆدانێکی گەورە ده‌كه‌ین
شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکی پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی (پەیەدە) ڕایگەیاند، گفتوگۆ بۆ ئەوان گرنگە، بەڵام ئەگەر دەوڵەتی تورک هێرش بکات، بەرخۆدان لە دژی هێرشه‌كان گەورە دەبێت. -
له ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین ٦ چه‌ته‌ی توركیا كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین ٦ چه‌ته‌ی توركیا كوژران. -
سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر سنووری گرێسپی خه‌نده‌ق لێ ده‌دات
سوپای توركی داگیركه‌ر كه سه‌رباز و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری گرێسپی كۆده‌كاته‌وه، له نزیك گه‌ڕه‌كی مونبهتح خه‌نده‌ق لێ ده‌دات و چه‌كی قورس جێگیر ده‌كات. -
ئەردۆغان دەیەوێت فێڵی لۆزان دووبارە بکاتەوە
ئەمڕۆ ٩٦ ساڵ بە سەر واژۆ کردنی رێککەوتننامەى لۆزان دا تێپەڕی. مێژوونووس حوسێن محەمەد وتی، ئەو رێککەوتنە نکۆڵیى لە کورد کردووە. راشیگەیاند، ئەردۆغان ئێستا دەیەوێت وەکو مستەفا کەمال ئەو فێڵە لە دژی کوردان بە کار بهێنێت و دووبارەى بکاتەوە. -
ئاوارەکانی سووریا لە ئیستانبولەوە دەگوازرێنەوە بۆعەفرین
ئەوە ئاوارانەی سووریا کە بە بڕیاری والی ستانبول بە زۆرلە شار دەرکراون لە عەفرین نیشتەجێ دەکرێن. ڕۆژی سێ شەممە گروپێکی ١٠٠کەسی ڕەوانەی عەفرین کراون. -
قه‌سه‌ده دژی شانه نووستووه‌كانی داعش ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجام دا
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) دژی شانه نووستووه‌كانی داعش له دێره‌زۆر چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و ٣ی دیكه‌ش به برینداری ده‌ستگیر كران. -
ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو له حه‌سه‌كه ته‌قییه‌وه
له شاری حه‌سه‌كه-ی ڕۆژئاوای كوردستان ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه. جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه. -
حەجۆ: ئەگەر تورکیا هێرش بکات داعش دووبارە سەرهەڵدەداتەوە
هاوسەرۆکی کۆمیتەی کاروباری ناوخۆیی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا عەلی حەجۆ وتی: ئەگەر دەوڵەتی تورک هێرش بکات کۆنترۆڵ کردنی داعشە دیلەکان قورس دەبێت . -
قەسەدە: هەندێک کەس بۆ بشێوی تۆپیان گرتە سەرێکانی
کینۆ گابریەل وتەبێژی هێزەکانى سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند، ئەو کەسانەى تۆپیان بە سەرێکانییەوە ناوە، ئامانجیان ئەوەیە بشێوى دروست بکەن. -
له سه‌رێكانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا
له شارۆچكه‌ی سه‌رێكانیی ڕۆژئاوای كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. -
لە عەفرین ٤ سەربازی سوپای تورک کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی ٣چالاکی جیاواز لەدژی سەربازانی سوپای تورک لە عەفرین ٤ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران و ٥سەربازی تر برینداربوون. -
بەرپرسانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوا و تورکیادان
'جێمس جفری' نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، لە تورکیایە. 'کێنز میکەنیزێ'ی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکاش لە ڕۆژئاوایە. -
هێزەکانى رزگاریى عەفرین: هێرشەکانى سوپای تورک تێکشکێنران
هێزەکانى رزگاریى عەفرین رایگەیاند، هێزەکانیان هێرەشەکانى سوپای تورکی داگیرکەریان لە دژی شەرا لە عەفرین تێکشکاندووە. -
لە گوندەکانی ناوچەی شەرای عەفرین شەڕێکی سەخت لە ئارادایە
دوای ئەوەی کە سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی هێرشیان کردەسەر گوندەکانی سەربە ناوچەی شەرای عەفرین و داوی ئەوە شەڕهاتە ئاراوە. -
دەوڵەتى تورک تەل رەفعەت و شەهبای بۆردومانکرد
هێزە داگیرکەرەکانى تورک تەل رەفعەت و شەهبایان لە فیدراسیۆنی باکوور – رۆژهەڵاتى سوریا بۆردومانکرد. -
هه‌زاران کەس له قامیشلۆ دژی داگیرکاریی توركیا خۆپیشاندانیان كرد
لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا لە قامیشلۆ هەزاران کەس ڕژانه کۆڵانەکان و بانگەوازی بەرخۆدانیان کرد.