ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ڕۆژنامەوانان هیوایان به كۆڕبهندی دژبه داعش ههیه
ڕۆژنامەوانانی بەشدار لە كۆڕبهندی نێونەتەوەیی دژبه داعش ئەرگون باباهان، هایكۆ بەغداد و ئارهزوو دەمیر ئاماژه بۆ ئهوه دهكهن، كۆڕبهندهكه بەشێوهیهكی ئەرێنی بهڕێوهچووه. -
شۆرشی ڕۆژاوا بووە سەرچاوەی ورە بۆ ژنان
خالیدە ئەنگیزەک ڕایگەیاند، شۆرشی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ژن ئەنجامدرا، بۆ ئەو ژنانەی لەناو بێهیوایی و بێ ورەییدا بوون، بووە سەرچاوەی ورە و هێز. -
تورکیا سەربازەکانی لەسەر سنوور زیاد دەکات؛ ئهمه واتای چییە؟
تورکیا کە پارچەکانی سیستمی ئێس-٤٠٠ی وەرگرت، لە هەمان کاتدا سەربازهکانی خۆی لەسەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان زیاد کرد. -
لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لەحەسەکە ٣کەس برینداربوون
لەشاری حەسەکە ئۆتۆمبیلێکی بۆمڕێژکراو لەخالێکی پشکنیندا تەقییەوە ولە ئەنجامدا ئەندامێکی یەپەگە و ٢کەسی مەدەنی برینداربوون. -
سوپای توركی داگیركهر لهسهر گردێكی جندرێس بنكهی سهربازی دروست كرد
سوپای توركی داگیركهر لهسهر گردی كاش-ی ناوچهی جندرێسی عهفرین بنكهیهكی سهربازی دروست كرد. -
د. کاموران بەرواری: ئەوانەی زووتر تێکبشکێن پەدەکە و یەنەکەن
د. کاموران بەرواری مامۆستای زانکۆی دهۆک لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان هۆشداریی دایە پەدەکە و یەنەکە. -
«سوپای توركیا گرووپی ئیتیحاد و تەرەقی دامهزراندبوو بۆ هاوكاریی داعش»
چهتهیهكی داعش بهناوی ئیلیاس ئایدن كه لهلایهن قهسهده گیراوه گوتی، لەناو دەزگای هەواڵگریی تورکیادا گرووپێك ههبوو بەناوی ئیتیحاد تەرەقی كه هاوكاریی چەتەکانی داعشی دەکرد و بۆ هێرشی سەر گرێسپی هەوڵێکی تایبەتیان دهدا. -
تووڕەیی زەیتوون: لە عەفرین ١٦چەتە کوژران
ژووری چالاكییهكانی تووڕهیی زهیتوون تەقینەوەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی عەفرین-ی گرتە ئەستۆی خۆێی ولەوبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وڕایگەیاند، لەوچالاکییەدا ١٦چەتەکوژران و ١٩چەتەی تریش برینداربوون. -
بههۆی تهقینهوهكهی قامیشلۆ ١٢ كهس بریندار بوون - نوێكراوهتهوه
له شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان تهقینهوهیهك ڕوویدا. له ئهنجامدا ١٢ كهس بریندار بوون. -
دهوڵهتی توركی داگیركهر بنكهی سهربازی له عهفرین دروست دهكات
سوپای توركی داگیركهر له ناوچهی ڕاجۆ-ی عهفرین بنكهیهكی سهربازی دروست كرد. -
لە تەقینەوەکەی گوندی ترندێ-ی عەفرین ٣١ چەتە کوژراو بریندار بوون
لە ئەنجامی تەقینەوەکەی گوندی ترندێ-ی سەربە عەفرین، بەلانیکەم ١١ چەتە و هاوردەی ئەو شارە کوژران و ٢٠ چەتەی تریش بریندار بوون. -
لە شاری حەسەکە زنجیرەیەک تەقینەوە ڕوویان دا
کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە کۆڵانی مەساکینی گەڕەکی ساڵحییە، کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک، لە نزیک مەیدانی مەشحەمە، دوای ماوەیەکی کورتیش لە گەڕەکی کەلاسێ ی شاری حەسەکە، سێ تەقینەوە ڕوویاندا، لە تەقینەوەی سێیەمدا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ برینداربوو. -
لە عەفرین تەقینەوە ڕوویدا
لە شەقامی وڵاتی شاری عەفرین و لە گوندی ترندێ تەقینەوە روویدا. -
ئاسوری، سریانی و کەلدانییەکان دیارغەریب-یان وەبیرهێنایەوە
پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا (مۆپ) بەناوی گەلی ئاسوری، سریانی و کەلدانییەکانەوە، بە بۆنەی شەهیدبوونی دیار غەریب، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە کە لە هێرشێکی ئاسمانی گیانی لەدەست دابوو، راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە. -
لە حەسەکە تەقینەوەیەک ڕوویدا
لە گەڕەکی ساڵەحییەی شاری حەسەکە مۆتۆرسیکلتێکی بۆمڕێژکراو تەقییەوە. -
دەوڵەتی تورک شوێنە مێژووییەکانی عەفرین تاڵان دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک وچەتەکانی کە عەفرینیان داگیرکردووە ئاسەوارە مێژوویەکانی عەفرین تاڵان دەکەن. -
سوپای تورک لە عەفرین بارەگایەکی سەربازیی تری دامەزراندووە
سوپای داگیرکەری تورکیا و گروپەچەتەکانی لە ناوچەی جندرێسی عەفرین بارەگایەکی تری سەربازی دادەمەزرێنن، لەگردی مێژوویی خەندەق لێدەدەن. -
هەڵەبجەیی: سیاسەتی پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورکە
یەکێک لە بەشدارانی 'کۆڕبەندی نێودەوڵەتی دژی داعش' لە عامودا، پارێزەر و ڕۆژنامەنووس- نووسەر 'سرووش هەڵەبجەیی'بوو کە لە باشوری کوردستانەوە بەشداری کردووە، لە لێدوانێکدا ناڕەزایی نیشان دا بەرانبەر هاوکاریی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک. -
لە ڕۆژئاوای کوردستان پرسهی شەهید دیار غەریب بهڕێوهدهچێت
بە پێشهنگایهتیی خانەوادەی شەهیدان لە شارۆچکەی دێرک-ی کانتۆنی ههرێمی جزیر مهڕاسیمی پرسه بۆ شەهیدی سەرکردە دیار غەریب (هەڤاڵ هەڵمەت) ساز دهكرێت. -
لە مارع چەتەیەک کوژرا، یەکێکی تریش بریندار بوو
لە شاری مارع، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبیلێکی چەتەکاندا تەقییەوە. لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و یەکێکی تریش بریندار بوو. -
یهپهگه ناسنامهی ١٢ شههیدی ئاشكرا كرد
یهپهگه ناسنامهی ١٢ شهڕڤانی ئاشكرا كرد كه له كات و شوێنی جیاوان له ساڵانی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ له باكوور و ڕۆژههڵاتی سووریا شههید بوون. -
هێزەکانى رزگاریى عەفرین: لە شێراوا ٤ چەتە کوژران
هێزەکانى رزگاریى عەفرین رایانگەیاند، لە چالاکیى هێزەکانیاندا لە شێراواى عەفرین ٤ چەتەى دەوڵەتى تورک کوژران و ٤ چەتەى تریش بریندار بوون. -
چەتەکانى دەوڵەتى تورک ئاگریان بەردایە باخ و زەویى هاووڵاتییانی عەفرین
گروپێک لە چەتەکانى رژێمى تورک ئاگریان بەردایە رەز و باخ و زەوییەکانى ناوچەى ماباتای عەفرین. -
دەوڵەتى تورک شێراواى عەفرین بۆردومان دەکات
هێزە داگیرکەرەکانى تورک ناوچەى شێڕاواى عەفرین بە چڕی بۆردومان دەکەن. -
لەعەفرین ٢ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە لەچالاکیی شەڕڤانانیان لە شارۆچکەی مارع-ی سەربە عەفرین، ٢ چەتەی سەربە دەوڵەتی تورک کوژراون و ٤ دیکەش برینداربوون.