ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی له تل ڕه‌فعه‌ت هاوڵاتییه‌كی سیڤیلیان كوشت
سوپای تورك و چه‌ته‌كانی به ئۆبوس و هاوه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی تل ڕه‌فعه‌ت-ی سه‌ر به شه‌هبا. له ئه‌نجامدا هاوڵاتییه‌كی سیڤیل كوژرا و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون. -
لە قامیشلو لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ڕێپێوانێک ئەنجامدرا
هاووڵاتیان لەشاری قامیشلوی لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و دانانی دیواری داگیرکاری لەعەفرین ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا. -
سه‌ربازانی توركیا ئاگریان له ده‌غڵودانی سه‌رێكانی به‌ردا
سه‌ربازانی توركیا له ناوچه‌ی سه‌رێكانی ئاگریان له ده‌غڵودانی هاوڵاتییان به‌ردا. هه‌روه‌ها به هۆكاری نادیار له تربه‌سپی ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه. -
لە عەفرین وعەزاز٧سەربازوچەتەی سوپای تورک کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین( HRE) ڕایگەیاند کە لەعەفرین وعەزاز لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی چالاکییان ئەنجامداوە و لەوچالاکییەدا ٧داگیرکەرکوژراون. -
سڕینەوەی نەتەوەیی؛٦٤ هەزار بنەماڵەی تری چەتەکان لە عەفرین نیشتەجێکران
دەوڵەتی تورکیا، کە عەفرینی داگیرکردووە لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی پاکتاوکردن و سڕینەوەی نەتەوەیی دا بە لانیکەمەوە ٦٠ هەزار کەسی لە شاری عەفریندا نیشتەجێ کردووە، کە زۆرینەیان بنەماڵەى چەتەکانن. -
دەبێت چەتەکانی داعش لە باکووری سووریا دادگایی بکرێن
پارتە کوردییەکانی ڕۆژئاوا ئەوەیان خستەڕوو کە دەبێت لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەتەکانی داعش دادگایی بکرێن. -
سوپای تورک ئاگەرلە زەوییەکانی ڕۆژئاوا بەردەدات
سوپای تورکی داگیرکەر لە شاری دێربێسییەی ڕۆژئاوای کوردستان زەوی و زاری جوتیارانیان ئاگرتێبەردا. خەڵک و تیمی ئاگرکوژێنەوە خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن. -
لە تەقینەوەیەکدا لەحەسەکە ٢کەس برینداربوون
لە ئەنجامی تەقینەوەی متۆرسیکلتێکی بۆمڕێژکراو لە گەڕەکی غوێران-ی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان ٢کەس برینداربوون. -
سوپای تورك و چه‌ته‌كانی به هاوه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر تل ڕه‌فعه‌ت
سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به هاوه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی تل ڕه‌فعه‌ت. -
له عه‌فرین و عه‌زاز ٩ سه‌رباز و چه‌ته كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان دژبه هێزه داگیركه‌ره‌كان له عه‌فرین و عه‌زاز ٩ سه‌رباز و چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون. -
لە منبج تەقینەوەیەک ڕوویدا
لەگوندی جب مەخزووم هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای منبج، لەڕێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆم ڕێژکراوەوە تەقینەوەیەک ئەنجامدرا. -
سوپای تورك تۆپبارانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی شێراوا ده‌كات
سوپای توركی داگیركه‌ر به ئۆبوس تۆپبارانی گوندی ئاقبێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین ده‌كات. -
گەلی عەفرین لە سەرگۆڕستانی شەهیدان جەژنیان پیرۆزکرد
گەلی عەفرین و شەهبا لە ڕۆژی یەکەمی جەژندا سەردانی گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم-ی ناوچەی ئەحرەس-یان کرد و جەژنیان پیرۆزکرد. -
داگیرکەرانی عەفرین گۆڕستانەکان دەسووتێنن
سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی ئەم بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگوندی خەلیل-ی ناوچەی شێ-ی عەفرین ئاگریان بەردایە گۆڕستانی گوندەکە. -
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین: له شه‌را و شێراوا ٥ چه‌ته‌ی داگیركه‌ران كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی له ناوچه‌كانی شه‌را و شێراوای عه‌فرین ٥ چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون. -
لە گوندی باسوتی عەفرین تەقینەوەیەک روویدا
لە گوندی باسوتی ناوچەى شێراواى عەفرین تەقینەوەیەک روویدا. -
ژمارەی کوژراوانى تەقینەوەکەى عەزاز بۆ ١٩ کەس بەرزبوویەوە
عەزاز کە لەلایەن دەوڵەتى تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوى تیادا تەقییەوە و بەپێى دوایین ئامارەکان ژمارى کوژراوانى تەقینەوەکە بۆ ١٦ کەس بەرزبووەتەوە. -
لە عەفرین و مارع ٣ داگیرکەر کوژران
لە چالاکیى هێزەکانى رزگاریى عەفرین دا لە عەفرین و مارع ٣ چەتە کوژران و ئۆتۆمبێلێکى سەربازیش تێکشکێنرا. -
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە راجۆ فڕگەى کۆپتەر دروست دەکات
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە دواى ئەوەى بە زۆر هاووڵاتییانى گوندی دەروێش-ی لە ناوچەى راجۆی عەفرین دەرکرد دەستیکرد بە دروستکردنى فڕگەى کۆپتەر لەو گوندەدا. -
سوپای تورک و چەتەکانى زەوی و زاری جوتیارانى شێراو دەسوتێنن
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى لە ناوچەکانى جلبر و بانێ زەوی و زاری کشتوکاڵیى جوتیارانیان ئاگر تێبەردا. -
ئاگرکەوتنەوە گوماناوییەکان زیانێکی گەورەیان بە باکوور- رۆژهەڵاتی سووریا گەیاندووە
جوتیارانی باکوور- رۆژهەڵاتی سووریا ئەمساڵ پێش ئەوەی بەرهەمەکانیان هەڵگرنەوە دڵخۆشبوون، بەڵام ئاگرکەوتنەوە لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بووە هۆی زیانێکی گەورە. بەرێوبەری خۆبەڕێوەبەری بەدواى چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەوەن. -
لە تەقینەوەیەکدا لە عەزاز ١٦ کەس کوژران
عەزاز، کە لە ژێر داگیرکەریى دەوڵەتى تورکدایە تەقینەوەیەکى گەورە تیایدا روویدا. راگەیاندرا، بە لانیکەمەوە لەوە تەقینەوەیەدا ١٦ کەس کوژراون و ٣٣ کەسی تریش بریندار بوون. -
لە ٢ تەقینەوەدا لە رەقا ٣ کەس کوژران و ١٦ کەسی تر بریندار بوون
ئێوارەى دوێنی لە رەقا ٢ تەقینەوە روویاندا. بەو هۆیەوە ٣ هاووڵاتی کوژران و ١٦ کەسی تریش بریندار بوون. -
سوپای تورک هێرشی کردە سەر عەین دەقنە لە شەهبا
سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گوندی عەین دەقنە لە شەهبا. -
قەسەدە ئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنی دژبە شانە نەهێنییەکانی داعشی ڕاگەیاند
قەسەدە دەربارەی قۆناغی دوویەمینی ئۆپەراسیۆنی دژبە شانە نەهێنییەکانی داعشی لە حەسەکە و دێرئەزۆرڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٥١ی چەتەی داعش دەستگیرکراون.