ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ئەندامانی هەپەجە- ژن: ڕێ بە داگیرکاری نادەین
ئەندامانی هێزی ژنانی پاراستنی کۆمەڵگا (هەپەجە – ژن / HPC-Jin) ئاماژەیان بەوەدا، ئاشتی یاخود هێرش هەبێت ئەوان هەمێشە ئامادەن خاکی خۆیان بپارێزن. -
رۆژدا عەفرین فەرماندەى یەپەژە: ئامادەین بۆ هەر هێرشیک کە لە داهاتوودا رووبدات
رۆژدا عەفرین یەکێک لە دامەزرێنەرانى یەپەژە رایگەیاند، شۆڕشی رۆژئاوا شۆڕشی ئەخلاقە، ئەو ئەخلاقە واتە پاراستنی خاک و پاراستنی کۆمەڵگا بە فکرێکی راست و دروست. -
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین: لەماوەی ١٠ ڕۆژدا ٧٢ داگیرکەر لە عەفرین کوژراون
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ئاماری شەڕ و چالاکییەکانی ١٠ ڕۆژی ڕابردوویان بڵاوکردەوە. هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ١٠ سەربازی تورک و ٦٢ چەتە کوژراون. بە گشتی ٧٢ داگیرکەر لە عەفرین کوژراون. -
یەپەگە: شانەیەکی نووستوی داعشی بێکاریگەر کرا
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە - YPG) رایگەیاند، شەڕڤانەکانیان لە نێوان حەسەکە و دێرەزۆر لە دژی شانەیەکی داعش، کە ئامادەکاریی هێرشێکیان دەکرد ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا. یەپەگە ڕاشیگەیاند، شانە نوستوەکەی داعش بێکاریگەر کراوە. -
رژێم لە ئیدلێب پێشڕەوی دەکات و دەیان کەس گیانیان لەدەست دا
هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ناوچەی ئیدلبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا لە پێشڕەویدان. بۆ جاری یەکەمیش شارۆچکەیەکی ستراتیژی کۆنترۆڵ دەکات و بەرەو 'خان شەیخون' پێشڕەوی دەکات. لە شەڕی یەکشەممەدا لانی کەم ٦١ کەس گیانیان لەدەست دا. -
هێزەکانى رزگاریى عەفرین: لە شێراوا ٧ سەربازی تورک کوژران
هێزەکانى رزگاریى عەفرین رایگەیاند، لە چالاکیى هێزەکانیاندا لە ناوچەى شەرا و شێراواى عەفرین ٧ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کوژراون و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون. -
بە بۆنەى جەژنەوە هەزاران کەس لە رۆژئاوا روویان لە گۆڕستانەکان کرد
هەزاران هاووڵاتی لە باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بە بۆنەى جەژنی قوربانەوە چوون بۆ گۆڕستانەکان و یادی شەهیدانیان بەرز راگرت. -
ساڵح موسلیم: تاکە رێگەی چارەسەریی ئیمرالیە
ساڵح موسلیم، وتەبێژی پەیەدە وتی،پەیامەکەی رێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان زۆر گرینگە، تاکە ڕێگەی چارەسەری لەڕۆژهەڵاتی ناوەراستەوە بە ئیمرالیدا تیدەپەڕێت. -
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ناسنامەی شەهیدێکی بڵاوکردەوە
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی حەقی قارەر دوێنێ بەهۆی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیەوە شەهید بووە. -
لە عەفرین تیرۆری فیدیە و باج و خەڕاج
عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە داگیر کراوە و تیایدا ڕفاندنی خەڵکی مەدەنی بەردەوامە. چەتەکان چەندین کەسی سڤیلیان ڕفاندووە، داوای فیدیە لە بنەماڵەکانیان دەکەن و لە چەندین گوندیش باج و خەڕاج کۆ دەکەنەوە. -
هێزەکانى رزگاریى عەفرین: لە باب ٨ چەتە کوژران
هێزەکانى رزگاریى عەفرین رایگەیاند، لە چالاکیى هێزەکانیاندا لە دەورووبەری ناوچەى باب ٨ چەتەی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر کوژران. -
سوپای تورک گوندەکانی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی شخوونەکێ، مەیاسێ و زرنەتەی سەربە ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات. -
'بەدڵنیاییەوە کورد لە سوریا دەبێتە خاوەن ستاتۆ'
مستەفا پەکۆزی نووسەر رایگەیاند، هەڕەشەی ئەنقەرە بۆ دەستوەردان لە باکور- رۆژهەڵاتی سوریا تێکشکاوە و وتی، بەدڵنیاییەوە کورد لە سوریا دەبێتە خاوەن ستاتۆیەکی دەستووری. -
هەدیە یووسف: ڕێگە نادەین کە دۆخی عەفرین دووبارە ببێتەوە
هەدیە یووسف ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ئەوەی خستەڕوو، کە بۆ ئەوەی دۆخەکەی عەفرین لە باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا دووبارە نەبێتەوە دەبێت ئامادەکارییەکی فراوان، بەرخۆدانییەکی هەمەلایەنە وهەوڵدانێکی دیپلۆماتیک ئەنجام بدرێت. -
لەناوچەی شەڕای عەفرین ٧چەتەی کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین رایگەیاند کە لە شەڕلە دژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لە رۆژی ٦ی ئاب/١٥ی گەلاوێژ لە گوندی شەوراخ ومالکییە-ی شەرای عەفرین ٧چەتە کوژران. -
لوقمان ئەحمی: ئێمە ڕازی نابین تورکیا خۆی بسەپێنێت
وتەبێژی بەڕێوبەری خۆسەری دیموکراتیک لوقمان ئەحمی وتی : داواکاری هەرێمی ئارام لەلایەن دەوڵەتی تورکیا، هەمان دۆخی عەفرینە. ئەحمی دەستنیشانیکرد کە ئەمریکا لە نێوان ئەوان و تورکیادا ناوبژیوانی دەکاتو وتی، ئێمە قبوڵ ناکەین کە تورکیا خۆی بەسەر ئێمەدابسەپێنێت. -
لە حەسەکە دوو تەقینەوە روویدا- نوێ کراوەتەوە...
ئەمڕۆ لە دوو شوێنێ جیاوادا لە حەسەکە تەقییەوە ڕوویدا. -
لە رێگاى حەسەکە – شەدادی تەقینەوەیەک روویدا
لە سەر رێگاى حەسەکە – شەدادی بۆمبێکى چێندراو تەقییەوە. -
تەقینەوەیەک لە تربەسپی روویدا و ٣ منداڵ شەهید بوون
لە شاری تربەسپی لە رۆژئاواى کوردستان تەقینەوەیەکى گەورە روویدا. -
چەتەکانی تورکیا دوای ئەوەی لە شەڕا تێکشکان، ناوچەکە تۆپباران دەکەن
گروپە چەتەکانی ڕژیمی تورکیا هێرشیان کردە سەرچەندین گوندی ناوچەی شەرای عەفرین.هێرشی چەتەکان تێکشکا و رووبەرووی وڵامی تووندی هێزەکانی رزگاری عەفرین بوون و تووشی شکەستێکی گەورە بوون. -
لە مارع وشێراوای عەفرین ١٣چەتە کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند لە چوارچێوەی چالاکیی هێزەکانیاندا لە هەرێمی مارع و ناوچەی شێراوای عەفرین ١٣چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران. -
لە شەڕا لەنێوان هێزەکانی ڕزگاری عەفرین و سوپای تورک شەڕ ڕوویدا
لە گوندەکانی ناوچەی شەڕای عەفرین لەنێوان هێزەکانی ڕزگاری عەفرین وسوپای داگیرکەری تورک شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە. -
لە باب تەقینەوە ڕوویدا، ٢چەتە برینداربوون
لە هەرێمی باب کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرو چەتەکانی داگیرکراوە، لە کاتی تێپەربوونی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی گروپە چەتەکانی فەیلەقی حەمەزە تەقینەوەیك ڕویدا. -
حەمید عابد: ئێمە ڕیگا نادەیەن هەندیک کەس لەسەرتانکەکانی تورکیا بگەرێنەوە
حمیدعابد لەسەرگەرانەوە ئەوە کەسانەی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆچیان کردوە بۆ تورکیا، وتی: دەتوانن بگەرێنەوە، بەڵام هەندێک کەس دەیانەوێت بەسەر تانک-ی تورکیەوە بەگەرێنەوە، ئێمە ئەوە قەبووڵ ناکەین. -
عەبدولڕەحمان حەمۆ: ئەوە کریدۆری ئاشتی نییە; داگیرکارییە
عەبدولڕەحمان حەمۆ: تا تورکیا،ئێران، ڕوسیا، ئەمریکا وهێزەکانی تر لە سوریادا بونیان هەبێت ئەوا قەیران و ئاڵۆزی سوریا چارەسەرنابێت. هەتاکوو سنورێک بۆهێزانەی کە لە دەرەوە هاتونەتە ناوسوریاوە دانەنرێت ناتوانین باس لە چارەسەری بکەین."