ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
قەسەدە ناسنامەی ١٤ شەهیدی بەرخۆدانی شکۆی ڕاگەیاند
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، ناسنامەی ١٤ شەڕڤانی ڕاگەیاند کە لە بەرخۆدانی شکۆدا لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوون. -
پەیامنێرمان ئەرسین چاکسوو دوایین زانیاری لەبارەی بارودۆخی سەرێکانیی پێ ڕاگەیاندین
لەگەڵ ئەوەی ڕێکەوتن لەسەر ئاگەربەست کراوە بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانیداو ئاگربەستی پێشێل کردووە. لەم بارەیەوە پەیامنێرمان ئەرسین چاکسوو دواینن زانیاریەکانی بەرەی جەنگ و بارودۆخی ناوچەکەی پێ ڕاگەیاندین. -
قەسەدە: هێرشەکان بەردەوامن، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەکان دا ٥٦ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە ئاشکرای کرد هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامیان هەیە و لە دوایین هێرشەکان دا ٥٦ سەربازی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک کوژراون. -
داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک ٥ کەسی تری مەدەنیان قەتل کرد
کۆمەڵکوژی وهێرشە ناڕەواکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دوو گوندی عەین عیسا و سەرێکانی ٥ هاوڵاتی مەدەنیان قەتڵ کرد. -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر سەرێکانی: زیاتر لە ٣٠ چەتە کوژران
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە قورسی هێرش دەکاتە سەر سەرێکانی. لە دوو گوند زیاتر لە ٣٠ داگیرکەر کوژران و تانکێک و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆموبیلی سەربازی تێکشکێنران. هەروەها سێ هاوڵاتی مەدەنی بە دەستی داگیرکەران شەهید کران. -
لە گوندەکانی سەرێکانی بە دەیان داگیرکەر کوژران
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سەر بە داعش و ئەلنوسرە لە شەوی یەکشەمەوە بە تۆپ و تانک و فڕۆکە بێوەستان گوندەکانی سەرێکانی بۆردومان و بۆمبەباران دەکەن. -
وتەبێژی داعش لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی تورکیا کوژرا
لە ئەنجامی ئۆپراسێۆنیکی هاوبەشی قەسەدە و هێزەکانی ئەمریکا وتەبێژی داعش لە ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی تورکیا لە ناوچەی جەربلوس لە سوریا کوژرا. -
ناسنامەی 12 شەهیدی قەسەدە ئاشکرا کرا
هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک قەسەدە ناسنامەی 12 لە شەڕڤانەکانی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەرەف لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دا شەهید بوون. -
ترەمپ کوژرانی بەغدادی بە فەرمی ڕاگەیاند
دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی لە باکوری سوریا ڕاگەیاند. -
ڕێدور خەلیل: بەڵگەی تەواومان لەبەردەستدایە کە ئەبوبەکر بەغدادی کوژراوە
دوای ئەوەی ئەمرۆ دەنگۆی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی بڵاو بوویەوە، بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی هێزەکانی سوریا دیمۆکراتیک قەسەدە جەختی لەوە کردەوە کە ببەڵگەی تەواویان لەبەردەستدایە کە بەغدادی کوژراوە. -
نوێ کرایەوە... 14 ئۆتۆمبێلی سەربازی تێک شکێنران و 38 چەتەش کوژران
شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، لە گوندی بابە ئەلخەیری-ی سەربە سەرێکانی، سێ زرێپۆشیان تێکشکاند. ژمارەی ئۆتۆمبێلە سەربازیە تێکشکێنراوەکانی سەربازیش لەمڕۆدا گەیشتە 11 ئۆتۆمبیل، هاوکات 3 زرێپۆشیش لە ناو بران و 38 چەتە و سەربازی تورکیش کوژران. -
مەلەکەپە: ڕۆژ ڕۆژی چالاکیە
ڕێکخستنی حیزبی کۆمۆنیستی مارکسیست – لێنینیست (مەلەکەپە – MLKP) هەڵویستی بەرامبەر ڕێککەوتنی داگیرکەری نێوان تورکیا- ئەمریکا و تورکیا-ڕووسیا پیشاندا و ڕایگەیاند، ڕۆژ ڕۆژی چالاکیە، کات کاتی شۆڕشە. -
سوپای داگیرکەر جارێکی دیکە هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی سەرێکانی
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی ئەلنوسرە و داعش، جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی شارەدێی زرگان-ی سەر بە سەرێکانی و شەڕڤانانی قەسەدە بەرپەرچیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا سێ ئۆتۆمبیلی دۆشکەبەسەر و زرێپۆشێکی سوپای داگیرکەر تێکشکاندراوە. -
مەزلۆم کۆبانی: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری هاوبەشدا لەگەڵ ئەمریکا ئەبوبەکر بەغدادی کوژرا
مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری هاوبەش لە گەڵ هێزەکانی ئەمریکادا ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش کوژراوە. -
لە زڕگان زیاتر لە ٢٢ چەتە کوژران
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر زڕگان. هێزەکانی هەسەدە وڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٢٢ چەتە کوژران. -
دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات سنووری داگیرکەریەکانی بەرفراوانتر بکات
سوپای تورک بۆ ئەوەی سنووری داگرکەرییەکانی فراوانتر بکات، 'ئاگربەست' بەکار دەهێنێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری تیرۆرستانی ئەلقاعیدە لەسێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان. -
لە گرێ سپی چەتەکان پیاوێکی ٨٠ ساڵیان پێکا و بریندرایان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، لە گوندی ئوبو خەیا-ی سەربە گرێ سپی، پیاوێکی تەمەن ٨٠ ساڵی بەناوی عیسا خەلیلیان پێکا و برینداریان کرد. -
شەهیدێکی بەرخۆدانی شکۆ لە حەسەکە بەخاکسپێدرار
ئیهاب حەسەکە (سەعید ئەلمیشال)، شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە گۆڕستانی شەهید دژوار-ی حەسەکە بەخاکسپێردرا. -
لە شارۆچکەی عەین ئەرووسی سەر بە گرێ سپی تەقینەوەیەک روویدا
لە شارۆچکەی عەین ئەرووسی سەر بە گرێ سپیی رۆژئاوای کوردستان ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە. بە پیێ زانیاریەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار هەیە. -
شەهیدی بەرخۆدانی شەرەف هەمزە خەلەف بە مەراسیمێکی شایستە بەخاک سپێردرا
هەمزە خەلەف کە لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەرەفدا لە بەرەکانی جەنگ لە دژی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دا شەهید بوو لە شاری تربەسپی رۆژئاوای کوردستان لە مەراسیمێکی شایستەدا بەخاک سپێردرا. -
لە گرێ سپی ١٣ چەتە کوژران
لە گوندی مشیرفای سەروو و کەفیفای گرێ سپی ١٣ چەتە لە لایەن شەرڤانانی قەسەدەوە کوژران. -
قەسەدە: لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا ۲۹ چەتەی تورکیا کوژراون
قەسەدە ئاماری ۲٤ کاتژمێری ڕابردوی شەڕ و پێکدادانەکانی ١٧یەمین ڕۆژی بەرخۆدانی جەنگی ڕۆژاڤای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "۲۹ چەتەی سەر بە ڕژێمی تورکیا کوژراون و ۳ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندراون و هاوکات شەڕڤانێک گەیشتۆتە کاروانی شەهیدان". -
لە ڕۆژاڤا ئاگربەست پێشێل دەکرێت و ژنێک شەهید بوو
سوپای داگیرکەری تورکیا و تاقمە چەتەکانی لە پێشلکردنی ئاگربەست و هیرشەکانیان بۆ سەر ناوچە مەدەنیەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن و ژنێک لە پێهاتەی عەرەب شەهید بوو. -
سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی دەوروبەری سەرێکانی بە قورسی بوردەمان دەکات
سوپای تورکی داگیرکەر بە هاوکاری گروپە چەتەکانی ئەلنوسرەو داعش گوندەکانی مرێکیس و بابل خێری زرگانی سەر بە سەرێکانیی ڕۆژئاوای کوردستان بە قورسی بۆردومان دەکات. -
سوپای تورک گوندی داودیەی بۆردومان کرد
سوپای تورک و چەتەکانی بە پشتگیری فڕۆکەکانی کەشف گوندی داودیەی سەرێکانی بۆردومان دەکەن.