ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک گوندەکانی تل تەمر و سەرێکانی تۆپباران دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی سەرێکانی و تل تەمر تۆپباران دەکات. -
گوندی خربەت بەگەر لە داگیرکەران پاککرایەوە
شەرڤانانی قەسەدە گوندی خربەت ئەگەریان لە باشووری ڕۆژئاوای گرێ سپی لە داگیرکەران پاککردەوە. -
قەسەدە ئوتۆموبیلێکی چەتەکانی تێکشکاند
شەرڤانانی قەسەدە ئۆتۆموبیلێکی داگیرکەرانی لە گوندی موحمودیە تێکشکاند. -
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندی تل هرمووس
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی تل هرمووس و ناحیەی زرگانی سەرێکانی. شەڕ و پێکدادان لە هەرێمەکە بەردەوامە. -
لە گوندی قاسمییە شەڕێکی سەخت ڕوودەدات
شەرڤانانی قەسەدە وڵامی هێرشی داگیرکەرانیان لە گوندی قاسمییەی تل تەمر دایەوە. شەڕێکی سەخت بەردەوامە. ڕاگەیەنرا شەرڤانان ٤ ئۆتۆموبیلی چەتەکانیان تێکشکاندووە. -
داگیرکەران زرگان تۆپباران دەکەن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی زرگان تۆپباران دەکەن. -
داگیرکەران گوندەکانی سەرێکانی بۆمبەباران دەکەن
داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندەکانی مەحمودیەی سەرێکانی و ئەسەدیە، بابیل فەرەج و ئوم ئیشیبی ناوچەی زرگان. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی بە دەیان گەنجیان ڕفاند
لە شاروچکەی گرێ سپی کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی فاشیتەوە داگیرکراوە، چەتەکان بە دەیان گەنجیان ڕفاند. -
شەڕڤانانی قەسەدە هێرشێکی چەتەکانی سەوڵەتی تورکیان تێکشکاند
شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە وڵامی تووندی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دایەوە کە لە گوندەکانی سەباتی یەکەم و حەویشە تەل تەمر هەوڵی داگیرکارییان دەدا. -
لە تەقینەوەیەکدا لە منبج ٣ چەتە کوژران
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە سەررێگەی حاج سەدوف کە دەکەوێتە باکوری منبج ، ٣ چەتە کوژران. -
گەلی عەفرین لە ڕۆژی جیهانی ڕۆژئاوا ڕێپێوانیان کرد
سەدان هاوڵاتی عەفرین بۆ ڕۆژی جیهانی ڕۆژئاوا لە ناوچەی فافین-ی شەهبا ڕێپێوانێکی جەماوەریان بەڕێوەبرد. -
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابروودا ١٢ چەتە کوژران و ٣ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندران
قەسەدە ئەنجامەکانی شەڕ و چالاکییەکانی لە چوارچێوەی ئەرکی خۆپاراستن لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووا لە تەل تەمر، کۆبانی و عەین عیسا ئاشکرا کرد. -
لە گرێ سپی ئۆتۆمبیلێکی بۆمڕێژکراو تەقییەوە
لە گرێ سپی ئۆتۆمبیلێکی بۆمڕێژکراو قەقییەوە. ڕاگەیەنرا کە لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوونە. -
خەڵکی حەسەکە: بێجگە لە قەسەدە هیچ هێزێکی ترقەبووڵ ناکەین
لە شاری حەسەکە بە سەدان هاووڵاتی لە ڕۆژی جیهانی ڕۆژئاوا ڕژانە سەرشەقام و ڕایانگەیاند،' بێجگە لە قەسەدە هیچ هێزێکی ترقەبووڵ ناکەین'. -
گەنجانی باشووری کوردستان لە سەنگەری بەرگیری لە ڕۆژئاوی کوردستانن
گروپێکی ترلە گەنجانی باشوری کوردستان لەسەر بانگەوازی سەفەربەری بۆ بەرگری لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆیان گەیاندووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و بەشداری ڕیزی بەرخۆدان بوون. هەڵۆ قەندیل یەکێک لەو گەنجانەیە کە لەشاری رانیەوە خۆی گەیاندووەتە ناوچەی زرگانی سەرێکانی. -
بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و گەلانی جیهان پشتیوانییان بۆ رۆژئاوا دەربڕی
پشتیوانیی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و گەلانی جیهان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا ژمارەیەک کەسایەتی لە وڵاتە جیاوازەکانەوە پەیامێکیان ئاڕاستەی وڵاتە زلهێزەکانی جیهان کرد و داوایان لێ کردن سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک دابنێن. -
داگیرکەران هێرشیان کردووتە سەر گوندی مەحمودیە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەرو چەتەکانی، بە چەکی قوڕس هێرشیان کردووەتە سەر گوندی مەحمودیەی سەرێکانی و شەڕڤانانی قەسەدەش وەڵامێکی توندیان داوەتەوە. -
سەرێکانی: داگیرکەرانی تورک ٤ کەسی مەدەنیان کوشت
داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک ئەم جارە لە سەرێکانی بە شێوازێکی جیاواز هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان. چەتەکانی دەوڵەتی تورک جلی سەربازانی رژێمی سوریایان لەبەر کرد و ٤ کەسی مەدەنیان کوشت. -
داوا دەکرێت تورکیا لە ناتۆ بکرێتە دەرەوە
ناڕەزایەتی بەرامبەر بە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک رۆژ بە رۆژ فراوانتر دەبێت. لەم چوارچێوەیەدا ژمارەیەک رۆشنبیر و ئەکادەمیی وهونەرمەند و رۆژنامەنوسانی کەنەدا داواکاریەکیان ئاڕاستەی وڵاتەکەیان کرد و داوایان کرد هەوڵ بۆ کردنە دەرەوەی تورکیا لە ناتۆ بدرێت. -
لە فەرەنسا هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران
لە هەردوو شاری نانسی و ماریگنانی فەرەنسا بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست چالاکی ساز کران. -
ڤیەنا: مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی بەرخۆدانی شکۆ ساز کرا
لە شاری ڤیەنای پایتەختی نەمسا هەر یەک راوان گرکێ لەگی و هاڤین خەلەف و زاگرۆس تۆڵهلدان شەهیدانی بەرخۆدانی شکۆیی رۆژئاوای کوردستان یاد کرانەوە. -
ئاسوری و سریانی لە ژێرهەڕەشەی تورکیادان
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، ئەنجومەنی سەربازی سریانی و هێزەکانی پاراستنی بەیت نەهرێن ڕایانگەیاند کە ژیانی ئاسوری و سریانییەکانی تەل تەمەر لەژێر هەڕەشە دان. -
سوپای تورک وچەتەکانی بەچەکی قورس هێرشیان کردە سەر زرگانی سەرێکانی
سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی داعش وبەرەی نوسرە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ بەچەکی قورس و زرێپۆش هێرشیان کردووەتە سەرناوچەی زرگانی سەرێکانی. -
کۆبوونەوەکانی دەستووری بنەڕەتی سوریا بەردەوامە
هاوکات لە گەڵ بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکانی کۆمیتەی دەستووری بنەڕەتی سوریا، ڕاگەیاندرا کە نوێنەری دەستەی ڕژێمی سووریا، کوزباری دیداری ڕاستەوخۆی لەگەڵ 'ئۆپۆزسیۆن' ڕەتکردووەتەوە. -
قەسەدە: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا ٥٨چەتە کوژران ودە زرێپۆشی سەربازی تێکشان
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئەنجامی هێرش و چالاکیەکانی شەڕڤانانی خۆی لەچوارچێوەی پاراستنی ڕەوا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە. قەسەدە ڕایگەیاند کە لە شەڕدا ٥٨ چەتە وسەربازی تورک کوژران و ١٠ ئۆتۆمبیل و زرێپۆشی سەربازی تێکشکان.