ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
ئینتەرناسیۆنالیستەکان داوای پشتگیری شۆرشی ڕۆژئاوایان کرد
گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست کە لە ڕۆژئاوا کاری مرۆیی دەکەن داوای پاراستنی شۆرشی ڕۆژئاوایان کرد. ئینتەرناسیۆنالیستەکان ڕایانگەیاند، "بە پاراستنی ڕۆژئاوا نەک تەنها گەل و شۆڕش دەپارێزین بەڵکو هیوای جیهانێکی تر دەپارێزین." -
چەتە داگیرکەرەکان سەر و ماڵی هاوڵاتیان تاڵان دەکەن
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەو ناوچانەی کە داگیری دەکەن، سەر و ماڵی هاوڵاتیان تاڵان دەکەن. -
وڵامی ڕۆژنامە نوسێک بۆ سەربازێکی سوپای تورکیای داگیرکەر
سەربازێکی سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناو خاکی سوریا ڕێگری لە ڕۆژنامە نوسێکی سوری دەکات کە ڕوماڵ بکات، ڕۆژنامە نوسکە دەڵێت: ئێرە خاکی سوریا نەک تورکیا. -
قەسەدە وڵامی هێرشەکانی دایەوە: ٦١ چەتە کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامن. بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان لەلایەن شەڕڤانەکانیانەوە، لانی کەم ٦١ چەتە کوژراون. -
داوا لە UN دەکرێت کۆمیتەیەک بۆ لێکۆلینەوە لە تاوانی دژی هاوڵاتیانی سڤیل دروست بکات
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا، بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی هاوڵاتیانی سڤیل کە دەوڵەتی تورک هێرشی کردونەتە سەر، بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کۆمیتەیەک دروست بکات. -
سوپای تورکی داگیرکەر دەوروبەری کەمپی عەین عیسای بوردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کەمپی عەین عیسای سەر بە فیدراسیۆنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایان بوردومان کرد. -
لە عەفرین و عەزاز ٣ چەتە کوژران
هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایگەیاند لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانیاندا لە عەفرین و عەزاز ٣ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون. -
ئاماری شەڕی ٢٤ کاتژمێری رابردوو: زیاتر لە ٦١ چەتە کوژران
هەسەدە ئاماری شەڕی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ئاشکرای کرد و ڕایگەیاند لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانیدا لە لایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە، زیاتر لە ٦١ داگیرکەری تورک کوژران و ٢١ چەتەش بریندار بوو. -
تل تەمر: بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە ٢ کەسی سڤیل بریندار بوون
لە گوندێکی تل تەمر مینێک کە لە لایەنی سوپای تورکی داگیرکەرەوە دانرابوو، تەقییەوەو بەو هۆیەوە ٢ کەسی مەدەنی بریندار بوون. -
KCDK-E: بۆ ئێمە پەیامی گەل گرنگە، نەک پەیامی دەستەڵاتداران
کۆنگرەی کۆمەڵگا دیمۆکراتەکانی کوردستان لە ئەوروپا KCDK-E رایگەیاند گەلانی جیهان لە ٢ی تشرینی دووهەم دا خاوەنداریێتیان لە ڕۆژئاوا کرد و جەختی کردەوە کە بۆ ئەوان پەیامی گەلان گرنگە، نەک پەیامی دەستەڵاتداران. -
داگیرکەران، زڕگان تۆپباران دەکەن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس ناحیەی زرگان تۆپباران دەکەن. -
لە ناوچەی جندرێسی عەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا
لە ناوچەی جندرێسی کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە منبج هاوڵاتیەکی مەدەنیان شەهید کرد
لە گوندی عەرەب حەسەنی سەر بە منبج چەتەکانی دەوڵەتی تورک هاوڵاتیەکی مەدەنیان شەهید کرد. -
هەسەدە: ئامانجی دەوڵەتی تورک ڕاگواستنی خەڵکی ناوچەکەیە
وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-هەسەدە دەڵێت دەوڵەتی تورک بەو هێرشانەی دەیکاتە سەر ناوچەکە دەیەوێت خەڵک کۆچ بکات و لە شوێنی ئەوان گروپە تیرۆریسییەکان جێگیر بکات. -
پشتیوانی گەلان بۆ رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە
لە هەردو شاری هیلبۆڕن و فریبۆرگی ئەلمانیا بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان و شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکی ئەنجام دران. -
شەڕڤانانی هەسەدە ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشیان تێکشکاند
لە گوندی جەمیلییەی سەر بە تل تەمر شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک هەسەدە ئۆتۆمبیلێکی هێزە داگیرکەرانیان تێکشکاند. -
داگیرکەران لە عەین عیسا گورزی کوشتندەیان بەرکەوت
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی گوندەکانی عەین عیسا-یان کرد و لە وڵامی بەرخۆدانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدا گورزی کوشتندەیان بەرکەوت و لە ئەنجامدا ناچار بوون پاشەکشە بکەن. -
فۆزا یوسف: ئاگربەست پلانگێڕییە، دەبێت نەتەوەیەکگرتووەکان نەبێتە هاوبەشی تاوان
فۆزا یوسف ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند ئاگربەست لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر گەلانی ناوچەکە پیلانگێڕییە و بانگەوازی بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە نەبنە هاوبەشی تاوانەکان. -
دەوڵەتی قەتەر کە پشتیوانی لە فاشیزمی تورک دەکات، شەرمەزار کرا
لە شاری بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا دەوڵەتی قەتەر کە پشتیوانی داگیرکەری و هێرشەکانی رژێمەکەی ئەردۆغان دەکات، بە چالاکیەک شەرمەزار کرا. -
دەوڵەتی تورک ناوچە مەدەنیەکان بوردومان دەکات
سوپای تورکی داگیرکەر لە رۆژئاوای کوردستان کەسانی مەدەنی بە ئامانج دەگرێت و بە فڕۆکەو تانک و ئۆبووس ناوچە مەدەنیەکان بوردەمان دەکان. -
زرگانی: هێرشێکی دژی رێگای ستراتیجی ( M4) تێک شکێنرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی سەر بە ناوچەی زرگانیی سەرێکانی تۆپباران کرد و هەوڵی دا رێگای ستراتیجیی (M4) دابخات. شەڕڤانانی قەسەدەش هێرشەکانی دژی ئەو رێگایەیان تێک شکاند. -
تل تەمر: سوپای تورک پزیشکێکی تایلەندییان کوشت
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئۆتۆمبیلێکی کارمەندانی تەندروستییان بە ئامانج گرت و لە ئەنجامدا پزیشکێکی تایلەندی کوژراو پزیشکێکی تریش بریندار بوو. -
سوپای تورکی داگیرکەر گوندێکی شێڕاوای بوردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی ئاکبەی سەر با ناوچەی شێراوای عەفرینیان بوردومان کرد. -
سەرکەوتنی شەڕڤانانی هەسەدە لە بەرەکانی جەنگدا بەردەوامە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بێ وەستان گوندەکانی سەرێکانی و تل تەمر تۆپباران دەکات و لە وەڵامی شەڕڤانانی قەسەدە دا هێزە داگیرکەرەکان گورزی کوشندەیان بەر کەوتووەو سەرکەوتنی گەورەیان لە بەرەکانی جەنگدا بەدەست هێناوە. -
لە ئەنجامی چالاکیەکدا لە عەزاز چەتەیەک کوژرا
چالاکیەکانی تۆڵەسەندنەوە لە سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوەامن. هێزەکانی رزگاری عەفرین لە لێدوانێکدا ئەنجامی چالاکیەکی تۆڵەسەندنەوە لە سوپای تورکی داگیرکەریان ئاشکرا کرد.