ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
چەتەکانی رژێمەکەی ئەردۆغان لە عەفرین ٦ هاوڵاتی تریان رفاند
سوپای دەولەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەردۆغان رفاندنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شاری عەفرینیان کردووەتە کاری هەموو رۆژێکیان. داگیرکەران بۆ جارێکی تر ٦ هاوڵاتی تری مەدەنیان رفاند کە ٥ کەسیان ژنن. -
سوپای تورک لە تل تەمر هاوڵاتیانی مەدەنی تۆپباران دەکات، شەڕ بەردەوامە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچە مەدەنییەکانی تل تەمر بە سەختی تۆپباران دەکات. لە چەندین گوندی ناوچەکە شەڕێکی قوڕس روودەدات. -
لە عەفرین ٨ کەسی تری مەدەنی رفێنران
کردەوە تیرۆستیەکانی سوپا دەگیرکەرەکەی ئەردۆغان لە شاری عەفرین بەردەوامن. لەم چوارچێوەیەدا ٨ کەسی تری مەدەنی لە لایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە رفێنران. جگە لەوەی لەماوەی ساڵ و نیوێکدا زیاتر لە ٢٢٧ هاوڵاتی مەدەنیش کوژراون. -
لە عەفرین ٢٢٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، کە ٣٢ کەسیان منداڵن
لە عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، لە ماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٢٧ هاوڵاتی لە لایەن چەتە و سەربازە داگیرکەرەکان کوژراون. -
هێرشی داگیرکەران بۆ سەر گوندەکانی تل تەمر بەردەوامە
هێرشی هێزە داگیرکەرەکانی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بۆ سەر گوندەکانی تل تەمر بەردەوام بوو. -
قەسەدە: هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی داگیرکەران بەردەوامن
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ئامارێکی لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆ سەر کۆی ناوچەکە بڵاوکردەوەو رایەگەیاند لە ماوە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی داگیرکەران بێوەستان بەردەوامن. -
داگیرکەران هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ئاشووری و سوریانییەکان
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشێکی قوڕسیان کردووەتە سەر گوندی عەزیزییەی ئاشووری و سوریانیەکانی سەر بە تل تەمر. ئەنجومەنی سەربازی سوریانی وڵامێکی توندی داگیرکەرانیان داوەتەوە. هێرش و بوردومانەکانیش بەردەوامن. -
داگیرکەران گوندەکانی تل تەمر بە چڕی تۆپباران دەکەن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چڕی گوندەکانی سەر بە شاروچکەی تل تەمر تۆپباران دەکەن. -
عەبدولغەنی ئۆسێ: داگیرکەران سەرناکەون
عەبدولغەنی ئۆسێ هاوسەرۆکی کانتۆنی حەسەکە ڕایگەیاند، داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ڕابردوودا سەرنەکەوت و لە ئێستاشدا سەرناکەوێت و وتی، "ئەوانەی بە هۆی داگیرکەریەوە ئاوارەبوون، پێویستیان بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە." -
شەڕڤانان وڵامێکی توندی داگیرکەرانیان دایەوە: ٤ چەتە کوژران
شەڕڤانانی هەسەدە لە گوندی عبدولحەیی سەر بە سەرێکانی وڵامێکی توندی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەردۆغانیان داوەتەوەو لە ئەنجام دا ٤ چەتە کوژراون. -
هێرشێکی چەتەکان لە گرێ سپی تێکشکێنرا
هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر گوندی خەلەف سالمی سەر بە ناوچەی گرێ سپی لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤاناندا تێکشکێنرا. لە ئەنجامی وڵامدانەوەی شەڕڤاناندا ٢ چەتە کوژران. -
نوێ کرایەوە...لە ئەنجامی دەستڕێژی سوپای تورکیادا ٨ مەدەنی بریندار بوون
دوای ئەوەی هاوڵاتیانی کۆبانێ کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سەربازیی روسی و تورکییان بەردباران کرد، دەستڕێژی گولە کرا بەناو هاوڵاتیانی مەدەنیدا و لە ئەنجامدا ٨ هاوڵاتی بریندار بوون کە دووانیان رۆژنامەنووسن. -
لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهیداندا: ئەمریکاو روسیاو ناتۆ بەرپرسیارن لە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک
لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ٥ شەهیدی بەرخۆدانی شکۆدا راوێژکاری بەرێوەبەرایەتی خۆسەری جزیر قسەی کردوو جەختی کردەوە کە ئەمریکاو روسیا و ناتۆ بەرپرسیارن لە کردەوەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە باکور و رۆژهەڵتی سوریا ئەنجامی دەدات. -
هەسەدە ئاماری شەڕ و چالاکیەکانی ٢٤ کاتژمیری رابردووی ئاشکرا کرد: ٦ چەتە کوژراون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە ئاماری شەڕ و چاڵاکی شەڕڤانان و هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکیای ئاشکرا کرد. بە گشتی ٦ چەتەی تورک کوژراون. هەروها ٧ شەڕڤانیش شەهید بوون. -
لە گوندەکانی تل تەمر شەڕێکی قوڕس روو دەدات
لە هەر یەک لە گوندەکانی قاسمیە و رەشیدیەی سەر بە ناوچەی تل تەمر بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەرێکی قوڕس روویداوەو تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە. -
دانیشتوانی کۆبانێ جارێکی دیکە داگیرکەرانیان بەردباران کرد
دانیشتوانی کۆبانێ کاروانێکی هاوبەشی سەربازیی روسی وتورکی داگیرکەریان بەردباران کردەوە. -
پەکەکە گەلە، گەل لە هەموو شوێنێکە
پەکەکە گەلە و گەل لە هەموو شوێنێکە. پەکەکە ئیدی تەنها گەلی کورد نیە. پەکەکە مرۆڤایەتیی ئازادیخوازە کە لە دژی داگیرکەری تێدەکۆشێت. سەلمێنەری ئەمەش ئەوەیە کە لەو ناوچانەی پەکەکە و گەلی کوردی لێ نیە، ئالای پەکەکەی لێ دەشەکێتەوە. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی تل تەمر تۆپباران دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی تل تەمر تۆپباران دەکەن. لە هەرێمەکە شەڕیکی قوڕس بەردەوامە. -
(MOP) کۆمەڵکوژی قامشلۆی شەرمەزار کرد
پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا (MOP) کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی مەدەنی قامشلۆ شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، پێویستە لەدژی دەوڵەتی تورک بووەستینەوە. -
یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشەکەی قامشلۆدا گیانی لەدەستدا ڕۆژنامەنووسە
یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشەکەی قامشلۆدا گیانی لەدەستدا، زۆزان عەبدولقادر ئەندامی نووسینگەی ڕاگەیاندنی قامشلۆیە. لە هەمانکاتدا خالید محەمەد ئەندامی کۆمیتەی کلتور و هونەری جزیریش گیانی لەدەستدا. -
لە گوندی مەسعودیە شەڕێکی قوڕس روودەدات
دەوڵەوتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشی گوندی مەسعودیەی سەر رێگای نێودەوڵتی (M4) کردووەو لە ئێستا دا شەڕێکی قوڕس لە ناوچەکە روودەدات. -
ئەنجامی تەقینەوەکانی شاری قامشلۆ: ٦ هاوڵاتی شەهید بوون و٤٢ کەسیش بریندارن
لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەکدا لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، ٦ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٤٢ کەسی تریش بریندار بوون. -
هەسەدە ئەنجامی شەڕی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ئاشکرا کرد
هەسەدە ئەنجامی چالاکییەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دا ئاشکرا کرد. -
کاروانی سەربازیی روسی و تورکی جارێکی تر بەردباران کرا
کاروانێکی هاوبەشی سەربازانی روسیا و تورکی داگیرکەر لە شاری دربێسی جارێکی تر رووبەرووی نارەزایەتی توندی هاوڵاتیان بوویەوەو بەردباران کرا. -
داگیرکەران هێرشیان کردووەتە سەر تل تەمر
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشێکی قورسی بۆ سەر گوندی دلارا و گوندەکانی دیکەی سەر بە تەل تەمر دەست پێکردووە.