ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
کۆلن:٦ فیدراسیۆنی بیروباوەرەکان هێرشی داگیرکەرانیان شەرمەزار کرد
لە شاری کۆلن-ی ئەلمانیا ٦ فەدەراسیۆنی بیر و باوەرەکان چالاکیەکیان ساز کرد و تیایدا هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. -
قەسەدە: سەرچەتە ئیسماعیل زاییم دەستگیرکرا
قەسەدە ڕایگەیاند، یەکینەکانیان لە ٦ی ئەم مانگە توانیویانە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، سەرچەتەی جەیش الاسلام بەناوی ئیسماعیل زاییم دەستگیربکەن. -
هێزەکانی هەسەدە هێرشی سەر ٣ گوندی عەین عیسایان تێک شکاند
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قوڕس بۆ سەر هەر سێ گوندی جەلەبیە و دبس و خربیت کەرەرمیەی سەر بە ناوچەی عین عیسا لە لایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە تێک شکێنران. -
لە گوندی ئەلڕاعی تەقینەوەیەک روویدا
لە گوندی ئەلڕاعی کە لەژێر داگیرکاریی چەتەکانی تورکیا دایە، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانی تورکیا دا تەقییەوە. -
ماکرۆن: ناتۆ مردووە
ئەمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند کە ناتۆ مردووە و قەسەدە دەبێتە قوربانی بڕیاری ئەمریکا و ئۆپەراسیۆنی تورکیا. -
دەوڵەتی تورک دەیەوێت رێگەی M4 کۆنترۆل بکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت رێگەی نێوان کۆبانێ و عەین عیسا بخاتە ژێر دەستی خۆی. -
شەهیدانی بەرخۆدانی شەرەف بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاک سپێردران
بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی ناوچەی دێرک و دەوروبەری، تەرمی ٧ شەهیدی بەرخۆدانی شەرەف-یان لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک، بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاک سپارد. -
تەڤدەم: قڕکەریەکان بە یارمەتی ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێن
بزتنەوەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک- تەڤدەم لە بارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بەیاننامەیەکی بلاو کردەوەو جەختی لەوە کردەوە کە دەوڵەتی تورک قڕکەرییەکانی بە پشتیوانی و یارمەتیی ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدات. -
هەسەدە: هێرشەکان بەردەوامن، زیاتر لە ٢٠ داگیرکەر کوژران
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک قەسەدە ئەنجامی شەڕو پێکدادانەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودی ئاشکرا کرد و رایگەیاند لەو ماوەیەدا ٢٠ سەربازی سوپای تورک و چەتەکانی کوژراون و ٦ کەسیشیان بریندار بوون. -
داگیرکەران گوندی قاسمیەیان تۆپباران کرد
داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک و چەتە کانی بە ئۆبووس و هاوەن گوندی قاسمیەیان بە سەختی تۆپباران کرد. -
لە عین عیسا شەڕێکی قورس روو دەدات
لە ناوچەی عین عیسا لە نێوان داگیرکەران و شەڕڤانانی هەسەدە لە ئێستا دا شەڕێکی قوڕس روو دەدات. -
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک گوندێکی زرگانێیان بوردومان کرد
فرۆکە بێ فرۆکەوانە جەنگیەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، گوندێکی سەر بە ناوچەی زرگانێی سەرێکانیان بوردومان کرد. -
'ئەگەر ئێمە ڕۆژئاوا نەپارێزین، سبەینێ باشووریش داگیردەکرێت'
گەنجانی باشووری کوردستان کە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەشداریان لە ڕیزەکانی قەسەدەدا کردووە ڕایانگەیاند، پاراستنی ڕۆژئاوا لە هەمان کاتدا پاراستنی باشووری کوردستانە. -
سوپای تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی بیرعیسا
لە گوندی بیرعیسای سەر بە ناوچەی عەین عیسا سوپای تورک و چەتەکانی هێرشێکیان ئەنجامداو شەرێکی قوڕس لە نێوان ئەوان و هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک روویدا. -
حزب و سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور بۆ رۆژئاوا دەرژێنە سەر شەقامەکان
چەندین پارت و سەندیکای ئەفریقای باشوور لەدژی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک ، ئامادەکاریی چالاکییەک دەکەن لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا و تورکیا. -
" بۆ دادگاییکردنی تورکیا پێویستە لیژنەیەکی لێپرسینەوە پێک بهێنرێت"
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوای کرد بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکانی تورکیا و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێک بهێنرێت و رایگەیاند بە هۆی بنپێکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان پێویستە تورکیا بدرێتە دادگا. -
'لەگەڵ ئەو هێزانە بەرخۆدان دەکەین کە دەمانپارێزن'
هۆزەکانی منبج ڕایانگەیاند، تورکیا دەیەوێت داعش زیندوو بکاتەوە و گەلان کۆمەڵکوژ بکات، ئاماژەشیان بەوە کرد لەگەڵ ئەو هێزانە بەرخۆدان دەکەن کە دەیانپارێزن. -
لە هێرشێکی سوپای تورکیادا سەربازێکی سوپای سوریا کوژرا
لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا سەربازێکی سوپای سوریا کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو. -
قەسەدە: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانی کەم ٢٧ چەتە کوژراون
قەسەدە ئەنجامی چالاکییەکانی شەڕڤانانی لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ئاشکرا کرد. قەسەدە ڕایگەیاند لانی کەم ٢٧ چەتە کوژراون، ئۆتۆمبیلێکی جۆری BMP، تانکێک و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکێندراون. -
لە ئەرجەنتین چالاکیەک بۆ پشتیوانی رۆژئاوا ساز کرا
لە چوارچێوەی پشتیوانی گەلانی جیهان بۆ شۆڕشی رۆژئاوای کوردستاندا، لە شاری بۆینس ئارسی پایتەختی ئەرجەنتین چالاکیەک بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی رۆژئاوا ساز کرا. -
شەڕڤانانی عەرەب:خاکەکەمان بۆ ئەردۆغان و چەتەکانی بەجێ ناهێڵین
شەڕڤانانی نەتەوەی عەرەب کە لە ریزەکانی پێشەوەی بەرەی تل تەمر و سەرێکانی لە دژی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە شەڕدان، جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەوان بۆ پاراستنی خاک و گەل و شەرەفیان لە بەرخۆدان و بەرگریدان. -
دەوڵەتی تورک داگیرکەر هێڕشی ناوچە پێرۆزەکان دەکات
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کە لە ٩ شەوباتی ئەم ساڵەوە دەستی بەهێڕشەکانی کردوە لە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەتایبەتی بۆ شاری سەریکانی، لەو ناوچەیە گەلێک شوێنی پێرزۆ باوەریەکانیان کردوە ئامانجی هێڕشەکانیان. -
هاوڵاتیانی کۆبانێ کاروانێکی هاوبەشی ئۆتۆمبیلی سەربازی روسی-تورکیان دایە بەر بەرد
لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی نێوان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و روسیا دا، کاروانێکی هاوبەشی سەربازی روسی-تورکی کە لە شاری کۆبانێ دەستی بە گەشتێکی سەربازی کردبوو، لە لایەن هاوڵاتیانەوە بەردباران کرا. -
ئەنجومەنی گەلی سەرێکانی: شارەکەمان لە داگیرکەران پاک دەکەینەوە
هەردوو هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل-ی سەرێکانی باسیان لە بارودۆخی ناوچەکەو داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کردو جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوان رێگە نادەن داگیرکەری بەردەوام بێت و شارەکەیان لە داگیرکەران پاک دەکەنەوە. -
لە دێرازۆر و شەداد دژی داگیرکەری سەفەربەری ڕاگەیەنرا
لە سەر بانگی ڕیش سپی و شێخەکانی دێرازۆر و شەداد بەرامبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک سەفەربەری ڕاگەیەنرا و بە دەیان گەنج بەشداریان لە بەرخۆدان کرد.