ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
'خاکەکەمان بۆ ئەردۆغان بەجێناهێڵین'
عاقیلە بەکۆ کە دایکی ٩ منداڵە و لە بەر هێرشە داگیرکەریەکانی دەولەتی تورک و چەتەکانی ناچار بووە سێ جار کۆچ بکات ڕایگەیاند، ئێمە خاکەکەمان بۆ ئەردۆغان و چەتەکانی بەجێناهێڵین." -
گوندەکانی زرگان، شەرا و تل تەمر تۆپباران دەکرێن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی سەر بە ناوچەی زرگانی سەرێکانی و ناوچەی شەرای عەفرین و تل تەمر تۆپباران دەکات. -
لە عەزاز تەقینەوەیەک روویدا
لە گوندی نەدەی سەر بە عەزاز لە کاتی تێپەربوونی ئۆتۆمبیلێکی گروپە تەچەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک تەقینەوەیەک رووی دا. -
سوپای تورک هێرشێکی توندی کردە سەر گوندی ئینەگل هاوای ناوچەی زرگانی
هێرش و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن و لەم چوارچێوەیەدا بە هاوکاری چەتەکانی، هێرشێکی توندی کردە سەر گوندی ئینەگل هاوای ناوچەی زرگانیی سەرێکانی. -
١٢ گوند کە دەوڵەتی تورک داگیری کردبوون، رادەستی هێزەکانی رووسیا کران
سوپای دەوڵەتی تورک کۆنترۆلی 12 گوند کە دەکەوتنە نێوان گرێ سپی و عەین عیسا دایە دەستی هێزەکانی رووسیا. -
رۆژنامەی لیمۆند: بە بێ کورد، ترامپ ناتوانێت پیرۆزبایی تێکچوونی داعش بەدەست بهێنێت
رۆژنامەی لیمۆند لە بابەتێکدا باس لە خیانەتی ترامپ بەرامبەر بە کورد دەکات و دەلێت: "ترامپ دەیەوێت بە کوشتنی بەغدادی ئەوەمان لە بیر بەرێتەوە کە چۆن لە سوریا کوردی لە ژێر پێی تورکیا بەجی هێشت . ئەو ناتوانێت بە بێ کورد پیرۆزبایی تێکچوونی داعش بەدەست بهێنێت. -
ناسنامەی ٩ شەهیدی تری بەرخۆدانی شکۆ ئاشکرا کرا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک قەسەدە ناسنامەی ٩ شەڕڤانی تری بەرخۆدانی شکۆی ئاشکرا کرد کە لە گرێ سپی و سەرێکانی شەهید بوون. -
داگیرکەران لە زرگان کەسێکی مەدەنیان کوشت و چەندین کەسیش بریندارە بوون
سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گوندێکی ناوچەی زرگانی سەر بە سەرێکانی و لە ئەنجام دا ژنێک گیانی لەدەست داو چەندین کەسی تریش بریندار بوون. -
ئاشووریەکانی تل تەمر: ئێمە نامانەوێت جارێکی تر کۆچ بکەینەوە
ئاشوریەکانی سەردەمی کۆمەڵکوژی عوسمانیەکان کە ئەو کاتە کۆچیان کردبوو دەربەدەر بوون، زۆربەیان ئاوارەی ناوچەی تل تەمر بوون. ئێستاش رووبەرووی هەمان کۆمەڵکوژی نەوەی عوسمانیەکان دەبنەوەو دەڵێن:" ئێمە نامانەوێت جارێکی تر کۆچ بکەینەوە." -
قەسەدە: هێزەکانمان شایستەی ڕێزلێنانن نەک لێبوردن
فەرماندەیی گشتی قەسەدە بانگەوازییەکەی وەزارەتی بەرگریی سوریای بە توندی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: هێزەکانمان شایستەی ڕێزلێنانن نەک لێبوردن، ئێمە پشتیوانی لە پاراستنی یەکێتی خاکی سوریا دەکەین. -
لە ناوەندی شاری عەفرین، تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا. -
لە زرگان هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامن
هاوڵاتیانی ناوچەی زرگانی سەرێکانی کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامن ڕایانگەیاند، ئەوان نایانەویت لە خاکەکەیان بچنە دەرەوە، بەڵام بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ناچارن. -
قەسەدە: لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا ۷٥ سەرباز و چەتەی کوژراون
قەسەدە ڕایگەیاند: لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردووی شەڕ و پێکادانەکان و بەرخۆدانی جەنگی ڕۆژاڤادا ۷٥ سەرباز و چەتەی تورکیای داگیرکەر کوژراون و ۲۰ چەتەش بریندار بوون. -
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی جزیر پەیامێکی ئاڕاستەی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی جزیرەی رؤژئاوای کوردستان پەیامێکی تایبەتی ئاڕاستەی گەلی فارس و عەرەب و تورک، بە تایبەت گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و داوای لێکردن بە جۆش و خروشەوە بەشداری بەرخۆدانی ڕۆژئاوا ببن. -
بەشداریکردن لەچالاکیەکانی ٢ی تشرینی دووەم بۆ خاوەندارێتی لەرۆژئاوا، ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆییە
پژاک لە بەیاننامەیەک دا باسی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی کر و تیشکی خستە سەر بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان و کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ سەرخستنی ئەزموونی ڕۆژاوا و جەختیشی کردەوە کە بەشداریکردن لە چالاکیەکانی ٢ی تشرینی دووەم ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆییە. -
دەستەی ژنانی رؤژئاوای کوردستان بانگێکی ئاڕاستەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیهانی کرد
دەستەی ژنان-ی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی دیمۆکراتیک-ی هەڕێمی جزیری رؤژئاوای کوردستان لە بارەی بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و کۆمەڵکوژی و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو بانگێکی ئاڕاستەی ڕێخستنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی کرد. -
داگیرکەران لە سەرێکانی دوو هاوڵاتی مەدەنیان بریندار کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس گوندی ئەریشا لە تل تەمر تۆپباران دەکەن، لە گوندێکی سەرێکانیش تەقینەوەی مینێک برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتوەتەوە. -
کوردستانیانی شاری ستۆکهۆڵم چالاکیەکی پشتیوانیان بۆ ڕۆژئاوا ساز کرد
چالاکی و پشتیوانیەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و شەرمەزارکردنی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا کوردستانیانی شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید چالاکیەکیان ساز کر. -
شەهید ئەلدبۆ لە تەل کۆچەر بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن مەیسەم ئەلدبۆ کە لە بەرخۆدانی شکۆ-دا شەهید ببوو بە مەراسیمێک لە تەل کۆچەر بەخاک سپێردرا. -
'ئادەهەکە' بانگەوازی بۆ چالاکی ٢ تشرینی دووەم کرد
کۆنفیدراسیۆنی مافە دیموکراتییەکانی ئەوروپا (ADHK - ئادەهەکە) بۆ ١ی تشرینی دووەم کە ڕۆژی جیهانیی کۆبانێیە، بۆ ئەوەی لە دژی داگیرکەریی تورک بوەستنەوە، لە ڕاگەیاندراوێکدا بانگەوازی کرد لە ٢ی تشرینی دووەم هەمووان بڕژێنە سەر شەقامەکان. -
وێنەی محەمەد حەمیدیی بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە کۆڵانەکانی لەندەن نەخشێنرا
ڕۆژنامەنووس و شێوەکار زەهرا دۆغان لە سەر دیواری کۆڵانەکانی لەندەن وێنەی محەمەد حەمیدی ١٣ ساڵی نەخشاند کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی جەستەی سووتابوو. -
وەزیری دەرەوەی سوید: هێرشەکانی سوپای تورک بە کەڵکی داعش دێن
ئان لیندا وەزیری دەرەوەی سوید لە وەڵامدانەوەیەکدا بۆ چەند ئەندام پەرلەمانی وڵاتەکەی لەسەر بارودۆخی ناوچەکەو هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ووتی: "هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بە کەڵکی داعش دێن." -
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دا ٨٠ سەرباز و چەتە کوژران
هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە ئەنجامی شەڕ و چالاکیەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە لەو ماوەیەدا ٨٠ سەربازی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دەوڵەتی تورک کوژراون. -
گەنجان لە چوار پارچەی کوردستان بەشداری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوادا دەکەن
گەنجانی باشووری کوردستان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی فاشیست و چەتەکانی خۆیان گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان و بەشداریان لە بەرخۆدانی شەرەف کرد. گەنجان داوایان لە هەموو گەنجان کرد بەشداری لە بەرخۆداندا بکەن. -
هێرشەکانی داگیرکەری: لە حەوت گوندی سەرێکانی شەڕێکی سەخت بەردەوامە
بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتە دڕندەکانی لە حەوت گوندی ناوچەی زڕگانی سەرێکانی شەڕ بەردەوامە.